ئیسلامگەرای کوردی و ئەردۆگان

شوان سدیق
  2023-05-16     565

هەڵبژاردنی تورکیا ئەنجامدرا بەپێی هەموو پێوەرەکان هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لەکاتی خۆیدا تەواوکرا، ئەم مۆدێلە لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست مۆدێلێکی کەمە!

لایەنگرانی ئیسلامگەرای باشوور زۆر بانگەشەیان بۆ ئەردۆگان کرد زۆر حەزیان لێ بوو دەربچێ، دەی ئەوەی ئەردۆگان، دەیکات ئایەتوڵاکانی ئەوان دەیکەن؟!

ئەردۆگان، تەوقە لەگەڵ ژنان دەکات، ئایینی خستۆتە خزمەتی نەتەوەکەی و بەلایەوە گرنگە، وەکو پێویست خۆی بەشتەلاوەکیەکان و ئازادیە شەخسیەکان سەرقاڵ ناکات، گۆرانی دەڵێ و بۆ هەرکوێ بچێ هاوژینەکەی لەگەڵدایە.

ئەردۆگان، پارەی دیسکۆ و مۆزەخانەو باڕ و چایخانەو مزگەوتیش وەردەگرێ و تێکەڵی دەکاتەوەو دەیداتەوە بەمیلەتەکەی لە تورکیا.

ئەی ئەوان لەباشوور پلانیان چییە؟ هێشتا چەند حزبۆکەیەکی ناوچەین، بەهەموویانەوە 20 لەسەدی کورسیەکانی پەرلەمانتان نییەو بەردەوامیش پاشەکشە دەکەن.

کەچی بەم نەبوونی و پاشەکشەیەتانەوە، خەریکی بشێوی کۆمەڵایەتین، مێدیاو پەیچ و ڕێکخراو گەلێکیان هەیە خەریکی هێنانی مۆدێلی وڵاتانی دەوروبەرن.

ڕقیان لە ڕەسەنایەتی کورد و هوونەر و مێژوو سەروەریەکانی کۆمەڵگەی کوردی و ئازادی و جیاوازی و پێکەوەژیانی نێو کۆمەڵگەی کوردیە!

سەرکردەو بەرپرسەکانتان خەریکی ژیانی خۆش و هێنانی ژنی گەنج و منداڵەکانیان ئاودیوی وڵاتان دەکەن بۆ خوێندن و خۆشگوزەرانی.

لەولاوەیش کۆمەڵێ گەنجی حزب لەگەنجانی دیکە هاندەدەن خەریکی تەخووین و بەکافر و مەلعوون ناساندنی تاکێکن کە ئیسلامگەرایان قەبووڵ نییەو ڕەخنەیان لێی هەیە.

تائیستەش سیاسەتکردن و حزبایەتیکردن لە کوردستان لە بازنەی گروپ و خێڵ و خێزان دەسوڕێتەوە، ئەو مۆدیلە لە حزبایەتی مۆدێلێکی بەسەر چووە، ئیسلامیەکانیش هاوشێوەی ئەوانی دیکە دیدێکی نیشتیمانی و دەوڵەتدارییان بۆ سیاسەت و حزبایەتی نیە، هەر خەریکی دروستکردنی تاکی گوێرایەڵ و ملکەچن!

ئەردۆگان، بەخراپیەکانیشیەوە کارەکتەری دەوڵەتمەدارەو توانانی کێبڕکێی سیاسی و دەوڵەتداری هەیە، ئەی سەرکردەکانی ئێوەی ئیسلامگەرای باشوور چی تایبەتمەندیەکیان هەیە؟ دڵ بەئەردۆگان خۆش مەکەن تۆزێ بۆ حاڵی خۆتان بسوتێن!!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
« تورکیا ڕێگە دەدات سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشتەجێ بن»
وه‌زیری دارایی عێراق چی به‌ وه‌فدی هه‌رێم وتوه‌؟ له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ چی وتوه‌؟
دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند «لەژێر ئەشکەنجەدا» وتەیان لێوەرگیراوە
لێدوانەکانی هادی عامری لەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و ڕێکاری یاسایی دەبنەوە
مالیكی: گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ ئاو ناخۆینه‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌
توركیا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و سه‌پاندنی قه‌یومی‌ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین درێژكرده‌وه‌
ڕۆیتەرز: فشارێکی ناوخۆیی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی ئێران پێش هەڵبژاردنەکان
پردێ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی چەکدارێک کوژرا
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی تیمێكی حه‌وت كه‌سیی سه‌ربه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ ئیلام
نه‌تانیاهو: نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ روخاندنی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×