بیری پەرلەمان و پەرلەمانتاران دەکەن؟!

شوان سدیق
  2024-04-05   

لەم دۆخەی ئێستە پەرلەمانتارانی نوێی کوردستان بگەڕێنەوە، ئیشیان چی دەبێت، هەر لێدوان بۆ پەیجەکان و چوونە پێش دەمی مایکرۆفۆن؟

یان دەتوانن، وەکو پەرلەمانێکی بەهێز و چاودێر ڕۆڵ بگێڕن، بێگومان نەخێر!

هەرێمی کوردستان، ماوەیەکی زۆرە پەرلەمانی نییە، ئایە ژیانی هاونشتیمانیان خراپتر بووە؟!

ئەدی پێشتر پەرلەمان، هەبوو سەرۆک و وەزیرو گزیر ئیشوکاریان باشتر دەکرد لە ترسی پەرلەمان؟!

وەزیرێک یان بەرپرسێک لەسەر دزی، بەرتیل و گەندەڵی، بەرهەمی خراپ و ئێکسپایەر درا بەدادگا؟!

چەند بەرپرستان بینی راپێچی پەرلەمان بکرێ و دژی نەبوونی کارەبا، ئاوی خواردنەوە، لافاو و نەخۆشی پرۆتەستۆ بکرێ و متمانەی لێ وەربگیردرێتەوە؟ بێگومان هیچ!

پەرلەمان بڕبڕەی پشتی ئیدارەدانی دەوڵەتە لە سیستەمی دیموکراسی حکوومەت ناتوانێ بەبێ پەرلەمان بپژمێت.

لە سیستەمی دیموکراسی پەرلەمانیش بەبێ دەستوور وەکو منداڵێک وایە ناوی لێ نەنرابێت!

بەڵام لە کوردستان دەستوور نییە، ڕۆڵی پەرلەمان لاوازەو دامەزراوەی یاسایی خەسێنراون.

هیچ دامەزراوەیەکی هەرێم چاودێری حکوومەت و بەرپرسانی ناکات.

هەر کەسێک دێ و خۆی پارەدار دەکات و دوای دەبێتە ئۆپۆزسیۆن و وەکو خەڵکە بێبەشکراوەکە ئەویش قسان دەکات.

ئەی گرنگی ئەم دامەزراوەیە چییە، هەبێ و نەبێت؟!

گەر هەڵبژاردنیش بکرێت، هیچ لە دۆخی ژیانی خەڵکی ناگۆڕێت.

ئایە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی کێ سوودمەند دەبێ، مەگەر هەر هاوڵاتیان زەرەر ناکەن؟!

بەپێی گوتەی بەرپرسانی کۆمیسیۆن بەڕێوەچوونی کارەکانی هەڵبژاردن لە هەرێم 20 بۆ 25 ملێۆن دۆلاری دەوێ!.

ئەمە جگەلەوەی مووچەی پەرلەمانتار نزیکەی شەش ملێۆن دینارە.

ئەگەر وەکو پێشتربێ ژمارەی کورسیەکان هەر ١١١ کەس بن و پەرلەمانتار ئەگەر موچەی تەنیا 5 ملیۆن دیناربێ.

ئەوا مانگانە بۆ 111 ئەندام (555.000.000 پێنج سەدو پەنجاو پێنج) ملیۆن دینار دەچێ بۆ مووچەکانیان.

لە ساڵێکدا (6.660.000.000 شەش ملیارد و شەش سەدو شەست ملیۆن) دینار دەچێ بۆ مووچەی 111 پەرلەمانتار.

هەروەها کۆی چوار ساڵەکە واتە یەک خوول کۆی گشتی پارە (26.640.000.000.. 26 ملیاردو شەش سەدوچل ملیۆن) دینار دەچێ بۆ مووچەی پەرلەمانتاران..

خەڵک زەرەر دەکەن، لەوەی مووچەی پەرلەمانتار زۆرە.

 هیچ هێزێکیش بەتایبەتی ئەوانەی چەند کورسیەکیان هەیە ڕای گشتی و کۆدەنگی ناجوڵێنن بۆ کەمکردنەوەی مووچەی پەرلەمانتار!!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
یەرەکە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان و کۆساڵان ڕاگەیاند
ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی عێراق و ئێران تەنیا بۆ پاسەوانیی سنوور بووە و دەنگۆی دەرکردنمان شەڕی دەروونییە
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كورد له‌ كه‌ركوك په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان تێدایه‌
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد
شەڕ و پێکدادان لە یەمەن پێ دەنێتە قۆناغێکی سەختەوە؛ فڕۆکەخانەی عەدەن کرایە ئامانج و تەعز لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتنە لووتکە؛ مەرجی قورس، گەمارۆی دەریایی و پلان بۆ هێرشێکی نوێ
حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×