دەوڵەتی نوێ دروست نابێت

شوان سدیق
  2025-01-13   

مۆدێلی سویسرامان هەیە، تێکەڵەیە "ئیتاڵی، ئەڵمانی و فەڕەنسی"، مۆدێلێکی بێ حکوومەتی ناوەند، بێ پایتەخت، بێ دەسەڵاتی ڕەها، ئەم مۆدێلە جوگرافیاو هەڵکەوتەکەی ناوچەکەو سات و وەختەکان دروستیکردوە.

یان وڵاتی مۆناکۆ شارۆچکەیەکی بچووکە، بەپێیان دەتوانی بەماوەیەکی کەم هەمووی بگەڕێیت، وڵاتێکە لە نێوان فەڕەنساو نزیکی ئیتاڵیا، تەنانەت شوێنی فڕۆکەخانەشی نیە کۆدی لەسەر فڕۆکەخانەی نیسی فەرەنسیە.

ئیدی ڕێکەوتنە گەورەکان هۆکارێکی دیکەن، بۆ بڕیاردان لەوەی چی ناوچەیەک بکرێتە وڵات، یان ببێتە وڵات بەگوێرەی بەرژەوەندی!

 لە گەورەکردنی پانتای و سنووری یەکێتی ئەوروپا بڕوانین، چەند وڵاتێک لەگەڵ ئەوەنین بۆنموونە تورکیا، ئەلبانیا بێتەنێو یەکێتی ئەوروپا کەچی ساڵانێکە ئیتاڵیا زۆرکار لەسەر ئەلبانیا دەکەن بۆ هاتنە نێو یەکێتیەکە!

گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمە گریمانەیەکی قوورسە، هیچ وڵاتێک پشتیوانی لە نەخشەی نوێ ناکات، بەهاناوە هاتنی ڕۆژئاواییەکان بۆ سوریای نوێ، تەنانەت کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی سیستەمی فیدراڵی بۆ سوریا بەخۆکوژی ناودەبات!

 دەرفەتێک هەبوو پاش جەنگی جیهانی یەکەم عێراق و ئوردون و سوریایان دورستکرد نەخشەی نوێیان داڕشت هۆکارەکەی ئەوەبوو ویستیان ڕێگەبگرن لە گەڕانەوەی عووسمانیەت، لە گەڕانەوەی هێزو دەسەڵاتێکی گەورە!

ئیمپراتۆریی عووسمانی کاتێک ڕووخێنرا، ژمارەیەک وڵاتی نوێ دامەزران، لەوانە ئەوکات سوریا، عێراق، ئوردون و لوبنان بوون، کوردیش خرایە سەر ئەم وڵاتانە لە ناوچەکە بۆیە ئەمڕۆ قورسە گریمانەی دەوڵەتی نوێ بکەین لە ناوچەکە بەتایبەتی بۆ کورد چونکە پشتیوانی نیەو ڕووداوێکی گەورەش ڕوو نادات، هاوکێشەکان ئاڵۆزن!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
یەرەکە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان و کۆساڵان ڕاگەیاند
ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی عێراق و ئێران تەنیا بۆ پاسەوانیی سنوور بووە و دەنگۆی دەرکردنمان شەڕی دەروونییە
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كورد له‌ كه‌ركوك په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان تێدایه‌
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد
شەڕ و پێکدادان لە یەمەن پێ دەنێتە قۆناغێکی سەختەوە؛ فڕۆکەخانەی عەدەن کرایە ئامانج و تەعز لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتنە لووتکە؛ مەرجی قورس، گەمارۆی دەریایی و پلان بۆ هێرشێکی نوێ
حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×