حەوت خاڵ لەسەر پارتی و هەولێر!

شوان سدیق
  2025-02-09     651

یەکەم: بۆ پارتی نوێ نیە، ڕێگری لەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بکات، ئەو حزبە پێشتریش هەڵسوکەوتی تووندبووە، خۆمان لەنێو ڕووداوەکان بووینە، دەزانین  ئەو نایەڵێت ناڕەزایەتی لەسنوورەکەی دەنگ بەرز بکاتەوە!

دووەم: پارتی بەردەوام لە گووتاری ناڕەزایەتی سنووری سلێمانی دەگات، ئەو پێیوایە پلانەکان لەوە گەورەترن باسی مووچەبێ، بەبۆچوونی پارتی ڕشتنی ئەو ئاوەی لە سلێمانی هەیە، گەر بێتە هەولێر دەبێتە هەوێنێک بۆ بەردەوامی ناڕەزایەتی و شارەکەی لەدەست دەچێ.

هەروەها پێیوایە حزبە نەیارەکانی لەپشت ڕووداوەکانەوەن و دنەی ناڕەزایەتی دژی ئەو حزبە دەدەن، بۆ ئەمەش ڕاستەو ئاشکرایە ناڕەزایەتیەکان حزبانێکیشی لەگەڵدان، ئەمە مافێکی سیاسی حزبەکانە لەدونیا ئەوهایە هەمووی هەوڵدەدات نارەزایەتی و نەبوونی حزمەتگوزاری هەوڵاتیان و توڕەبوونی شەقام بقۆزێتەوە بۆ بەرژەوەنی خۆی.

سێیەم: هەرکات ناڕەزایەتی لە سلێمانی هەبێ، دەنگی شارچێتیش بەرز دەبێتەوە، دەنگێک بەرز دەبێتەوە پێیانوایە هەولێر بێدەنگەو قسە ناکات، بۆیە بەباشیانزانی خۆیان بڕۆن و خەڵکی هان بدەن، ئەوانیش لەگەڵیان بێت، کەم تازۆریش دەنگێک هەیە توانج لە هەولێریەکان دەدەن!

چوارەم: لەنێو مانگرتنی سلێمانی کەسانێک ئیستیفزازی پارتیانکرد ئەوان هەولێریان بەکۆریای باکوور ناوبرد و ئەمە بەلای پارتیەوە مامەڵەی خۆی لەگەڵ دەکرێ و لەبیری ناچێت.

پێنجەم: حزبەکانی سنووری هەولێر خۆیان نایانەوێ بێنە سەرجادەو هەڵوێستیان هەبێ، گەر بیانەوێ دەتوانن لەپێش بارەگای خۆیان دەتوانن کۆببنەوە بەڵام نایکەن، بەشێکی کادرو کەوادری باڵایان سوودمەندن لە پارەو ژیانی باش دەژین، بائەمە بۆ خەڵکی ڕوونبێت!

شەشەم: بێدەنگی گشتی واتای ئەوەناییەت، خەڵکی لە هەولێر خۆش دەژین، نەخێر مووچەخۆری کوردستان یەک گرفتیان هەیە، بەڵام دۆخی کۆمەڵایەتی هەولێر جیاوازترە لە سلێمانی.

 هەولێر فرە پێکهاتەییەو پەرت و بڵاوەو بەئاسانی گوتارێکی هاوبەشت بۆ کۆناکرێتەوە، بەپێچەوانی سلێمانی.

له ڕووداوی کوشتنی سەردەشت عووسمان و نارەزایەتیەکانی ١٧ی شوبات و دواتر ئەوکاتە کۆدەبووینەوەو بەیاننامەو قسەو هەمووشتێکمان دەکرد چەند کەسێک بووین، خەڵکت بۆ کۆناکرێتەوە، مەرج نیە پارتی بن، یان سوودمەندی حزبن بەڵام سروشتەکەی ئەوهایە پێکهێنانی بەرەی هاوبەش لەهەولێر قوورسە!

ئەگەر سەیری هەولێر بکەنین شارەکە پڕیەتی لە جیاوازی. هەندێ جار دەنگە پارێزگارخوازەکان دژی پێکهاتەی دیکەن یان کەسانێکی بێگانە لەگەڵ ئەوان ناگونجێن کەچی ئەم پێکهاتە پارێزگارخوازە، خۆیشی بۆ رێکناخرێ و ناتوانێ خۆی زاڵ بکات!

حەفتەم: هەر ناڕەزایەتیەک لە هەولێر گەر دژی پارتی یان دژی جیاوازیەکی دیکە سەربگرێ و بەردەوام بێ، دۆخی شارەکە سەرەتا دەشێوێ و دواتر دەگۆڕێت، بەباش یان باخراپی ئەوە ئەنجامی ڕووداوەکان دەیزانێت!

ئەوساڵە گروپێکی ئایینی دژی نادی و باڕەکان خۆپیشاندانیان کرد چەند نادی و دوکانێکی کحوولیان سووتاند دۆخی شارەکە سێ ڕۆژ نائارام بوو!

بەگشتی ئەم بارودۆخە سیاسی و ئابووریەی پارتی و یەکێتی دروستیانکردوە، دژی هەرێمی کوردستانەو پێگەی هەرێم لاوازتر دەکات و کێشەکانیش بەردەوام دەبن، چونکە کەسیان چاکسازیان پێناکرێت!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
له‌ سنوری "پاوه‌"ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌ڕ رویداو پاسه‌وانێكی سنوری ئێران كوژرا
مه‌زڵوم عه‌بدی: ده‌بێت مافه‌ نەتەوەیی، كو‌لتوری و ئیدارییه‌كانی كورد له‌ سوریا به‌ ده‌ستور مسۆگه‌ر بكرێن
سۆمۆ: داهاتی پێشبینیکراوی نه‌وت دەگاتە نزیکەی 4.5 ملیار دۆلار و نه‌وتی هه‌رێم به‌ 87 دۆلار ده‌فرۆشرێت
ترەمپ: بە کامێرا چاودێریی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەین
دادگای باڵای عێراق بە فەرمانی فایەق زێدان هێرشکردنە سەر ناوچە دیپلۆماسییەکان بە "تیرۆر" ناودەبات و سزای قورسی زیندانیکردن بەسەر ئەندامانی گروپە چەکدارەکاندا دەسەپێنێت
هێشتا وەرزی زستان نەهاتوە، نرخی نەوتی ماڵان لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە
عراقچی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ده‌داته‌وه‌: ده‌بوایه‌ چه‌ند چاوه‌ڕێمان بكردایه‌
سوپای پاسداران بە موشەک هێرشی کردەسەر ئامانجەکانی ئەمریکا ئوردن
لێکەوتەکانی بۆردومانی فڕۆکەخانەی ئەبووزهوور؛ بۆچی نیگەرانییەکانی ئیسرائیل لە ڕۆڵی تورکیا لە سووریا و ناوچەکە ڕوو لە هەڵکشانە؟
پژاک: سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی پەیوەستە بە ئازادکردنی ئۆجەلان و زیندانییانەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×