دۆخی کەرکووک، هەمان دۆخی هەرێمە!

شوان سدیق
  2025-02-18   

یەکەم: لە سلێمانی پارێزگار دەسەڵاتی نیە، میلیشیاو حزب ڕۆڵی هەیه، لە گرتن و کوشتن و بڕیارەکان.

پارساڵ هەموومان بینیمان، سەرۆکی حزب، بافڵ تاڵەبانی چەکداری بردە سەر کابرای سەرۆک خێڵ وقەڵاکەی ڕووخاند.

کەچی لەم چەند ڕۆژە پارێزگار دڵخۆشی دەربڕی بەشداربووە لە شیرینی خوادنەوەی سوڵحە عەشارییەکەیان.

دووەم: لە هەولێر بەهەمان شێوەی سلێمانی، پارێزگار ناتوانێ بڕیار لەسەر دەستێوەردانی کاروباری پاراستن و زێرەڤانی بدات.

 ئەوان هێزیان بردە دێگەڵەو خۆپیشاندەرانیان سەرکووت کرد، ڕۆڵی پارێزگار تەنیا کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیەکەبوو گوتی "میوانی بێفەڕ وەرناگرین!

سێیەم: کەرکووکیش هەمان دۆخی هەولێر سلێمانی، حزب و میلیشای سونەو حەشدی شیعە ڕۆڵ دەگێڕن، ڕووداوی ئەمڕۆ ١٧ی شوبات، هێرشی میلیشیای عێراقی بۆسەر جووتیارانی کورد بەڵگەیە کە یاساو ئیدارەی شارەکە هیچ بەدەستن!

چوارەم: گرفتەکە یاسا نیە، گرفتەکە دەسەڵاتی جێبەجێکردنە،گرفتەکە ئەوەیە حزب و میلیشیا نایەڵن دەسەڵاتی خۆجێی پارێزگاکان ڕۆڵێکی سەرەکی و مەدەنی و نیشتیمانی بگێڕن، هاوڵاتی هەست بەئاسایش بکات. بۆیە خۆتان مەخەڵەتێنن بەئاسانی ئەم بابەتە چارەسەر نابێ، چوونکە حزب و گرووپەکان لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەش "هەولێر،کەرکووک،سلێمانی" بەرژەوەندیان لەم فەوزایە!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
یەرەکە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان و کۆساڵان ڕاگەیاند
ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی عێراق و ئێران تەنیا بۆ پاسەوانیی سنوور بووە و دەنگۆی دەرکردنمان شەڕی دەروونییە
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كورد له‌ كه‌ركوك په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان تێدایه‌
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد
شەڕ و پێکدادان لە یەمەن پێ دەنێتە قۆناغێکی سەختەوە؛ فڕۆکەخانەی عەدەن کرایە ئامانج و تەعز لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتنە لووتکە؛ مەرجی قورس، گەمارۆی دەریایی و پلان بۆ هێرشێکی نوێ
حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×