ئیخوان، هەڕەشەیە بۆ سەر هەولێر!

شوان سدیق
  2025-04-06   

دەنگوی هاتنی نووسەرو مێژوونووسی میسری یوسف زێدان بۆ هەولێر ناڕەزایی لێکەوتەوە.

کێ ناڕەزا بوو؟ لایەنگرانی ئیخوان موسلمینی کورد و ئیسلامگەراکان، ناڕەزاییان گەیشتە ئاستی هەڕەشە.

دواتر مێژوونووسی میسری یوسف زێدان هەواڵەکەی بیست هەڕەشەی لێکراوە، بۆیە دەڵێت: "ئەو هەڵمەتەی لەلایەن پاشماوەی ئیخوانەکان و دەڵاڵەکانی لە دوو رۆژی رابردوودا بەرامبەرمکرا چاوەڕوانکراو نەبوو. بە گونجاوی نابینم لەگەڵ ئەو چالاکییە رۆشنبیریە و بەداخەوە ناچمە هەولێر".

ئیخوان و لایەنگرانی ئیسلامگەرا، ڕۆڵی فیتنە دەگێڕن، لەم چەند ساڵەی دوای سوودیان لە بۆشای نێوان دەسەڵات و هاوڵاتی و چینایەتی نێو کۆمەڵگە وەرگرتووەو کاریگەری خراپیان لەسەر کۆمەڵگەی کوردی داناوە.

قوتابخانە ئیسلامییەکان، لەوشوێنانە گەشە دەکەن، کە کۆمەڵگە پڕیبێ لە قەیرانی سیاسی و ئابووری وکۆمەڵایەتی، ساڵانێکیشە هەرێمی کوردستان بەهۆی دەسەڵاتێکی گەندەڵ و چینایەتی خواز دەرفەتێکی باش ڕەخساوە بۆ ئیسلامیەکان، تێیدا گەشە بکەن، تەنانەت لەنێو ڕێکخستنی ئۆرگانی حزبە ناسیۆنالیستی و تەقلیدیەکانی دەسەڵاتیش!!

ڕێگاگرتن لە هاتنی نووسەرو مێژوونووسێک ئاستی خراپی کۆمەڵگە دەردەخات، کە بەزمانی هەڕەشە مامەڵە دەکەن، دەشێ کاردنەوەی خراپیش بنوێنن، بگاتە تیرۆر!

ئەوەی ڕوویدا، بۆ ناوبانگی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی هەولێر خراپبوو، سەرکەوتنی هەڕەشەکانی لایەنگرانی ئیخوان هەڕەشەیە بۆ سەر کوردستان بەتایبەتی هەولێر خۆی!

ئەوان تێناگەن کەسێک قسەیەکی هەیە، نووسین بەنووسین وەڵام بدرێتەوە، ئەگەر بەڵگە هەبێت!

یوسف زەیدان دەڵێت "سەلاحەدینی ئەیوبی کتێبخانەو کۆشکی گەورەی سووتاندوەو پیاوانی ئوبەیدیەکانی (فاتیمیەکان)ی لە ژنەکانیان جیاکردووەتەوە، لەپێناو ئەوەی واز لە ڕەچەڵەکی خۆیان بهێنن..

ئەم قسانەی نووسەرە میسریەکە لە خۆڕانییە ئەویش مێژوونووسە، لەبەرامبەر ئەمە سەدان پەرتووک و نووسراو هەیە باس لەکاری باش و چاکەی سەلاحەدینی ئەیوبی دەکەن!!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
یەرەکە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان و کۆساڵان ڕاگەیاند
ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی عێراق و ئێران تەنیا بۆ پاسەوانیی سنوور بووە و دەنگۆی دەرکردنمان شەڕی دەروونییە
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كورد له‌ كه‌ركوك په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان تێدایه‌
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد
شەڕ و پێکدادان لە یەمەن پێ دەنێتە قۆناغێکی سەختەوە؛ فڕۆکەخانەی عەدەن کرایە ئامانج و تەعز لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتنە لووتکە؛ مەرجی قورس، گەمارۆی دەریایی و پلان بۆ هێرشێکی نوێ
حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×