ئیتاڵیا "مەترسی لەسەر کچانی نەوەی دووەم"

شوان سدیق
  2025-04-13   

چالاکوانانی کاروباری ژنان لە ئیتاڵیا دەڵێن مەترسی لەسەر ژیانی کچانی نەوەی دووەمی خێزانە کۆچبەرەکان هەیە. چونکە خێزانەکانیان بەزۆر بەشویان دەدەن لە ئەگەری ڕازی نەبوونیان ڕووبەڕووی تووندوتیژی و کوشتن دەبنەوە.

پێشتر سەمەن کچێکی ١٨ ساڵانی پاکستانی بوو لەلایەن خێزانەکەیوە کوژرا، ئەمەش ئیتاڵیای بەخۆیەوە سەرقاڵکرد.

سەمەن، شەوی ٣٠ی نیسانی ٢٠٢١ لە شاۆچکەی نۆڤێلارا لە هەرێمی ڕێجیۆ ئیمیلیا لەگەڵ خێزانەکەی دەژیا.

پاش ئەوەی لەلایەن خێزانەکەیەوە هاوسەرگیرییەکی ڕێکخراوی بۆ کوڕە ئاموزایەکی ڕەتکردەوە، ئەوانیش هەستان بە پارچەپارچەکردنی کچەکەیان.

چەند ڕۆژێک دوای ئەنجامدانی کارەکەیان باوک و دایکی کچەکە، دەەڕێنەوە بۆ پاکستان، پاشان بەهۆی ناڕەزای شەقامی ئیتاڵی، حکوومەت فشاری خستە سەر پاکستان و ناچار باوک و دایکی کچە کوژراوەکەیان ڕادەستی ئیتاڵیا کردو سزای بەندکردنیان بەسەردا سەرپێنرا.

سوزانا دۆناتێلا سیناتۆری ئیتاڵی دەڵێت: حاڵەتی فشارخستنە سەرکچان لەلایەن خێزانەکانیانەوە ڕووی لەزیادبوون کردوە.

 سۆزانا باسیش لەوە دەکات "لەشاری لێچێ حاڵەتێک هەبووە خێزانێک بەزۆر ویستوویانە کچەکەیان بەشووبدەن، بەهۆی ئاشکرابوونی کەیسەکە ڕێگریان لێ کراوە.

دۆسێیەی کچە نەوجەوانێکی پاکستانی لە شاری لێچێ پاش ئەوەی دەنگی دایەوە، خێزانەکەی دەیانویست کچە کەم تەمەنەکەیان لەگەڵ هاونیشتمانێکیان لەوڵاتی پاکستان هاوسەرگیری بکەن.

بەڵام کچەکە بە نهێنی لەقوتابخانە ئەم ڕووداوە بۆ یەکێک لە مامۆستاکانی باس دەکات.

پاشان داواکاری گشتی شاری لێچێ دێتە سەرهێڵ سکاڵا دژی و دایک و باوک و برایەکی کچەکە تۆمار دەکات.

پاشان کچەکە ڕەوانەی حانەیەکی نەوجەوانان دەکرێ و لەوێ دەپارێزرێت.

بەڵام بەگوتەی سۆزانای سیناتۆر "ئەمە جارەسەر نییە پێویستە وشیاری یاسایی و کۆمەڵاتی زیاتر لەنێو ڕەوەندی کۆچبەران هەبێ و ڕێکاری یاسایی دژی ئەو خێزانانە بگیردرێتەبەر کە کچانی نەوەی نوێ ناچار بەژیانێک دەکەن خۆیان بەو ئاقارەدا ڕۆیشتوونە.

بەگوێرەی داتای نوێی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ خراوەتەروو، ژمارەی دانیشتوانی هاووڵاتیانی بیانی لە ئیتاڵیا بەگشتی بریتیە لە( ٥ ملیۆن و ٤٢٢) هەزار کەس.

ئاماری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی باس لەوە دەکات، بە بەراورد بە ساڵی پێشوو دەردەکەوێ (١٦٩) هەزار کەس زیادیکردوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
یەرەکە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان و کۆساڵان ڕاگەیاند
ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی عێراق و ئێران تەنیا بۆ پاسەوانیی سنوور بووە و دەنگۆی دەرکردنمان شەڕی دەروونییە
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كورد له‌ كه‌ركوك په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان تێدایه‌
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد
شەڕ و پێکدادان لە یەمەن پێ دەنێتە قۆناغێکی سەختەوە؛ فڕۆکەخانەی عەدەن کرایە ئامانج و تەعز لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتنە لووتکە؛ مەرجی قورس، گەمارۆی دەریایی و پلان بۆ هێرشێکی نوێ
حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×