دوو ڕێگا بۆ دەربازبوونی هەرێم!

شوان سدیق
  2025-06-04     612

چەندین ساڵە هەرێمی کوردستان، تووشی قەیرانی سیاسی و ئابووری هاتووە، چاکسازی ناکەن، پابەندی یاسا نابن، دەکرێ یان کلیلەکانی هەرێم ڕادەستی بەغدا بکەن، یاخوود چاکسازی و قۆناغی ڕاگوزەر لە هەرێم رابگەیەنن، بۆ ئەوەی ژیانی خەڵک بەلایەک بکەوێت.

یەکەم: کلیلی هەرێم ڕادەستی عێراق بکەن، بەدیل گرتنی خەڵکی چارەسەر نیەو لەقاودانی هەست و سۆزی خەڵکی چەواشەکاریەو تاسەر نابێ.

 بۆ وەی خەڵک ڕزگاری ببێ لەو کێشەو قەیرانەو چیتر هەر گروپێکی کوردی پەرلەمانتارو وەزیرو گزیر سوودمەند نەبن، پێویستە کۆتایی بەم پەیوەندیە خراپەی هەرێم و بەغدا بێ، ئێوە ڕاشکاو ڕاستگۆ شەفاف نین، بەغداش هەموومان دەزانین چی میلیشیاگەریەکە!

دووەم: ڕێگای چاکسازی هەیەو قۆناغی ڕاگوزەر، پێویستە پارتی و یەکێتی پارەو سەروەتی سامانی گشتی ڕادەستی لیژنەیەکی ئاشکرا بکەن.

ئەو هەموو کۆمپانیای "خانوبەرە، ڕێگاوبان، نەوت، بازرگانی هاوردەو هەناردە هتد کە هەیە، زۆرینەی هی ئەم دوو حزبەیە، خەڵک دەزانێ خۆ گێل نین!

پاشان لێکۆڵینەوە لە شاسوار و کۆمەڵەو یەکگرتووش بکەن و چی سەروەت سامانیان هەیە، گومانی هی گشتیان لێ دەکرێ، لێیان وەربگیردرێتەوە.

کەناڵە مێدیاکانتان ڕابگرن و پەرلەمان و پەرلەمانتاران بۆ ساڵێک سڕ بکەن و موچەی پلەباڵاکانیش بۆ٦٠٪٠ کەمبکرێتەوە.

بۆ ساڵێک، تاوەکو ڕێگای چارەسەر دەدۆزرێتەوە، بەرزترین مووچە ملیۆن و نیوێک و کەمترین مووچە ٧٥٠ هەزار دیناربێ. 

ژیان هەر مووچە نیە، زۆرینەی موچەخۆران تەزکیەی حزبن، ئەدی ئەوانەی موچەیان نیە، بێکاری لەنێو گەنجان بەئاشکرا دەردەکەوێ، پێویستە هاوکاری دارایی یان کاریان بۆ بدۆزرێتەوە بەهەر ڕێگایەک بێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
« تورکیا ڕێگە دەدات سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشتەجێ بن»
وه‌زیری دارایی عێراق چی به‌ وه‌فدی هه‌رێم وتوه‌؟ له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ چی وتوه‌؟
دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند «لەژێر ئەشکەنجەدا» وتەیان لێوەرگیراوە
لێدوانەکانی هادی عامری لەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و ڕێکاری یاسایی دەبنەوە
مالیكی: گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ ئاو ناخۆینه‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌
توركیا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و سه‌پاندنی قه‌یومی‌ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین درێژكرده‌وه‌
ڕۆیتەرز: فشارێکی ناوخۆیی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی ئێران پێش هەڵبژاردنەکان
پردێ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی چەکدارێک کوژرا
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی تیمێكی حه‌وت كه‌سیی سه‌ربه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ ئیلام
نه‌تانیاهو: نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ روخاندنی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×