"سەربازەکان چێژ لەکوشتنی هاوڵاتی سڤیل وەردەگرن"، "ئیسرائیل لەسەر ڕێگەی دەوڵەتێکی ئاسایی لایداوە، ئەگەر نەگەڕێتەوە بۆ ڕەفتارکردن وەک وڵاتێکی ئاسایی و، شەڕ لە دژی خەڵکی سڤیل ڕانەگرێ داهاتووی خراپە".
ئەوانە، قسەی جەنەڕاڵی پێشووی سەربازی ڕژێمی ئیسرائیلە بەناوی یایری گۆڵان.
ئەو دوای ڕووداوەکانی حەفتی ئۆکتۆبەر چەند جارێک هەڵوێستی دژی حکوومەتی وڵاتەکەی ڕاگەیاندوە.
یایری گۆلان، تەمەنی 63 ساڵە، ساڵانێک لەریزی سوپای ئیسرائیل بووە، وەکو سوپاسالار، لە لوبنان و سوریاو ناوچەکە شەڕی کردوە.
دوای بەجێهێشتنی پۆستە باڵاکانی لە ئەرکی گشتی سوپا، لەئێستە سکرتێری پارتی دیموکراتەو کاری سیاسی دەکات.
یایری بەردەوام ڕەخنە لەسیاسەتی ناتانیاو سەرۆکوەزیرانی ئێستەی ئیسرائیل دەگرێ و پێیوایە کاتی گەڕانەوەی ئیسرائیلە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و وازهێنان لە هەندێ ململانێی ناوچەی بێ سوود.
بەگوتەی ماڵپەری پاگێلا پۆلیتیک لەپاش حەفتی ئوکتۆبەر لە شاری غەززەو دەوروبەری تائێستە نزکەی شەست هەزار هاوڵاتی سڤیل کوژراون.
هەروەها زیاتر لە ملیۆنێک هاوڵاتی ڕووبەڕووی برسێتی و کەمخۆراکی بوونەتەوە.
باسی وێرانبوون و لەنێوچوونی شوێنی نیشتەجێبوون و نەخۆشخانەو قوتابخانەو شتی دیکە، بەپێی راپۆرتی حکوومەتی فەڵەستینی زۆرینەیان خاپووربوونەو دەیان ساڵی دەوێ بۆ ئەوەی شارەکە بگەڕێتەوە، دۆخی پێش حەفتی ئۆکتۆبەر.
حەفتی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023، ڕێکخراوی حەماس هێرشێکی لەناکاوی کردە سەر ئیسرائیل. ئەم هەنگاوەی بە هێرشکردنە سەر یەکەی پاسەوانی دیواری نێوان غەززە و ئیسرائیل و تەقاندنەوەی دیوارەکە لە چەند قۆڵێکەوە دەستپێکرد.
هێرشەکەی حەماس هەڵەیەکی گەورەبوو ئیسرائیلی پەلکێشکرد بۆ نێو قوڵای غەززەو بیانوی دایە دەست ئەو ڕژێمە.
لەو هێرشەی حەماس، دەرکەوت کە زیاتر لە ١٢٠٠ کەس سەرباز و هاوڵاتی سیڤیل کوژران، هەروەها لانی کەم، 250 بارمتەش کەوتنە دەست چەکدارانی حەماس کە هێشتا بەشێکیان ماون.
پاشان، هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززەو زۆرینەی شارەکەیان داگیرکرد پاش وێرانکردنی کە تائێستەکەش شەڕ بەردەوامە.
ڕووداوەکانی نێو غەززە، وەکو ڕووداوێکی جیهانی سەیر دەکرێ و بەتۆمەتی بەکەروتنی هاوڵاتیانی سیڤیل، ڕۆژی ٢١ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٤ دادگای نێودەوڵەتی لاهای بەتۆمەتی تاوانی جەنگ و جینۆساید فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاهۆ دەرکرد!