بەدەستهێنانی ڤیزای کار بۆ دەرەوە!

شوان سدیق
  2025-07-06     283

یەکەم: لە هەندێ وڵات کۆمپانیای دەوڵەتی هەیە، پەیوەندی نێوان وڵاتەکە ڕێک دەخات و دەبێتە پردێکی نێوەندگیر بۆ گەیشتنی کەسێک بیەوێ بێتە دەرەوە بۆ کارکردن.

دووەم: وەزارەتی کار یان تەندروستی وڵاتانی بۆنموونە؛ وزارەتی تەندروستی کوبا لەگەڵ حکوومەتی خۆجێی کالابرایای ئیتاڵیا رێکەوتیان هەیە تائێستە نزیکەی ٢٠٠ پزیشک و کارمەندیان ڕەوانەی ئیتاڵیا کردوە، کاری خۆیان دەکەن.

 ئیتاڵیا لەگەڵ هندستان و جۆرجیاو تورکیاو هتد.. ڕێکەوتنیان هەیە.

لە ساڵی ٢٠١٤ حکوومەتی خۆجێی کالابریا لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕێکەوتنیکرد، وەکو پاڵپشتی لە هەرێمی کوردستان و گەلانی بێ دەوڵەت ئەوکات نزیکەی چل خوێندکار بۆ تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی پیشەی ڕەوانەی ئیتاڵیا کران.

خاڵێکی دیکە گرنگە پەیوەندی ڕێکەتنی کار و ئاساکردنەوەی پەیوەندیەکان، بۆ عێراق قورسە بۆچی چونکە عێراق هێشتا وڵاتێکی ئاسایی نیەو ئەم جۆرە ڕێکەوتنانەی لەگەڵ ئیتاڵیاو ئەوروپا نیە ئەگینا.

هاوڵاتی عێراقیش بەباشووری کودستانیشەوە، دەتوانن بێنە دەرەوە بۆ کارکردن بەشێۆەیەکی 

یاسایی.

پرۆژەی حکوومەتی ئیتاڵیا، بۆ پێدانی ڤیزای کار بە ٥٠٠ هەزار کرێکار نیوەی ئەم ئامارە بۆ کرێکاری وەرزی و کشتوکاڵیە بۆ وەرزێک، باقی فیزاکانی دیکەش بۆ بزنس و وەبەرهێنانی جیاوازە.

دۆخی عێراق، بەجۆرێکە پێویسته هەر کەس لە ئاستی خۆی کار بکات، بۆ هاتنە دەرەوە، چونکە دەوڵەت یان دامەزراوەیەک ئەم کارانە ناکات.

تەنانەت خوێندکارانی عێراقیش ناتوانن هاوشێوەی هی تورکیا بێنە دەرەوە بۆ خوێندنی ئیراسمووس - تواناسازیی پاڵپشتیکردن، لە رێگەی هەرەوەزیکردن لەگەڵ دامەزراوە ئەورووپییەکان و وەرگرتنی بڕوانامەی زانکۆی ئەوروپی، ساڵانە سەدان خوێنداری تورکیا دێنە ئیتاڵیا.

چۆن دەتوانی، بێیتە دەرەوە بۆ کار؟

پێویسە، "دوکان، مارکێت و ئەزێندا" لەنێو خۆی ئیتاڵیا ڕێکاری پێویستی یاسایی و ئیداری بۆ کەسی داواکار/پێشنیاری بۆ کردوە، کەدەیەوێ بۆ کارکردن بێتە دەرەوە بۆ لای ئەوان بگرێتە بەر.

سەرەتا پێویستە لەڕێگەی پارێزەرو ڕاوێژکاری کارگێڕی/کۆمێرچیالیست پرسیار بکات، چی بکاو هەنگاوەکان چۆن بێت.

بۆ ئەوەی بتوانێ کارەکەی ئەنجام بدات بەبێ زەرەر.

ئەو کەسەش دەیەوێ بێتە دەرەوە، بەم ڕێگایە لەکوردستان/عێراق بۆ ئیتاڵیا/ئەوروپا.

 پێویستە دڵنیابێ کارەکەی بۆ دەکرێ یاخوود نە، چونکە ئەم کارانە زۆر تایبەتن، زۆرجار پارەخواردن و هەڵخەڵەتاندنی تێدایە.

ئەمە دیاردەیەکی باوە لەنێو کۆچبەری وڵاتانی عەرەبێ، ئەفریقی و ئەوروپای ڕۆژهەڵات، هاوشێوەی ڕێگای هاوسەرگیرکردن بۆ هاتنە دەرەوە بەپارە، سەدان کێشەی جۆراو جۆر ڕوویانداوە!

بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، نەکەن گوێ لە کۆمەڵێ کەس بەناوی پەیج و نووسنگە بکەن، باسی ڤیزای کارتان بۆ بکەن و بڕە پارەیەکتان لێ بخۆن ئەمە درۆیە.

 ڤیزای کار دەبێ بەڕێگای ناوەندێک، شوێنێک، دوکانێک، تۆیان بۆێ کاریان بۆ بکەیت!

بۆ ئەو خاوەنکارانەش دەیانەوێ کرێکار بێنن، پاش تەواو بوونی ڕێکاری یاسایی و ئیداری ئەوکات بەڵگەنامەکان دەنێرێتەوە بۆ کەسی داواکراو لە عێراق چی پێویست بێ لە قونسوڵخانەی هەولێر/بەغدا، ئەوان لێکۆڵینەوەی خۆیان دەکەن!!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
« تورکیا ڕێگە دەدات سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشتەجێ بن»
وه‌زیری دارایی عێراق چی به‌ وه‌فدی هه‌رێم وتوه‌؟ له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ چی وتوه‌؟
دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند «لەژێر ئەشکەنجەدا» وتەیان لێوەرگیراوە
لێدوانەکانی هادی عامری لەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و ڕێکاری یاسایی دەبنەوە
مالیكی: گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ ئاو ناخۆینه‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌
توركیا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و سه‌پاندنی قه‌یومی‌ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین درێژكرده‌وه‌
ڕۆیتەرز: فشارێکی ناوخۆیی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی ئێران پێش هەڵبژاردنەکان
پردێ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی چەکدارێک کوژرا
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی تیمێكی حه‌وت كه‌سیی سه‌ربه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ ئیلام
نه‌تانیاهو: نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ روخاندنی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×