لە کەرتی گشتی بۆ کەرتی خێڵ و باندەکان

شوان سدیق
  2025-09-16   

ترستان لەوە نەبێ نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی حکوومی نامێنێ یان لەزانکۆ دەبێ پارە بدن، ترسەکە زۆر لەوە قوڵترە.

داهات و سامانی گشتی گۆڕاو دابەشکرا بەسەر حزب و باندوخێڵە میلیشیادارەکان.

ڕووخاندنی ئابووری گشتی بۆ جێگرەوەی ئابووری تایبەت،و نەهێشتنی کەرتی گشتی پەروەدە، تەندروستی لە پێناو جێگرەوەی کەرتی تایبەت، ئەمە سیاسەتێکی ڕوونی حزبە دەسەڵاتدارەکانی باشوری کوردستان بووە، بەدرێژای ئەم چەند ساڵەی لە دەسەڵات بوونە.

ئەوەی لە کوردستان دەگوزەرێ نزیکە لە ئابووری نیولیبرالیزم، بەڵام ئەمەی ئەمان خێڵ و گروپ و باندەکان، ئابووری وڵاتەکەیان کۆنترۆڵکردوە.

ئەم حزب و باندانە. خاوەنی:

پاڵاوگەو کۆمپانیای سوتەمەنی، بانک، زانکۆ، پرۆژەی نیشتەجێبوون، مێدیا، نەخۆشخانە، کارگە، هێڵی فڕۆکەوانی، تەلەفۆن، ئینتەرنێت، شوێنی گەشتیاری و هتدن.

ئەمڕۆ ئەم نیولیبراڵە دەنگەکانی کڕیوە، مێدیای تەنیوە هاتۆتە نێو کایەی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی تەنانەت بەناوی ئۆپۆزسیۆنیش قسە دەکەن، تمووحی دامەزراندن و پارەیان خستۆتە پێش کۆمەڵێ گەنجی ڕەشوڕوتی نیشتیمان!!

تەنانەت، ژمارەیەکی زۆر خەڵکیان لە چینە چیاوازەکانی کۆمەڵگە وەکو مێدیاکار، پارێزەر، مەلاو پزیشک و بانگخوازیان بە پارە ڕاگرتووە، بەپارە ناچاریانی کردونە خۆیان لە مەترسی ئەم نیولیبراڵە  بەدوور بگرن و باسی نەکەن!

هەڕەشەی قۆرخکردنی ئەم ئابوریەی وڵات، گۆڕینی کەرتی گشتی بۆ کەرتی حزبی و باندو خێڵەکان، مەترسیە لەسەر داهاتووی نەوەکانیش.

ئەم مۆدێلە، لەسەر ئاستی جیهان ڕەنگە مۆدێلێکی تایبەت بێ، ئابووری وڵاتێک دابەشی چەند گروپ و باندێک بکرێت.

مۆدێلی کەرتی تایبەت زۆرن، مودێلی ئابووری دەوڵەتی و ئابووری تێکەڵیش زۆرن.

بەڵام مۆدێلی ئابووری هەرێم مۆدێلێکی تایبەتە بەزۆر ئابووریەکەی دزراوەو دابەشی چەند حزب و گروپێکی بێمتمانەو دەست پیس کراوە، بەبێ چاودێری و لێکۆڵینەوە!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
یەرەکە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان و کۆساڵان ڕاگەیاند
ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی عێراق و ئێران تەنیا بۆ پاسەوانیی سنوور بووە و دەنگۆی دەرکردنمان شەڕی دەروونییە
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كورد له‌ كه‌ركوك په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان تێدایه‌
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد
شەڕ و پێکدادان لە یەمەن پێ دەنێتە قۆناغێکی سەختەوە؛ فڕۆکەخانەی عەدەن کرایە ئامانج و تەعز لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتنە لووتکە؛ مەرجی قورس، گەمارۆی دەریایی و پلان بۆ هێرشێکی نوێ
حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×