دەوڵەمەندەکانی ڕۆژئاوا بۆ چێژوەرگرتن، ژن و منداڵیی سڕبیان کوشتوە.
ئەمە سەردێڕی هەواڵی سکاڵای نووسەر و ڕۆژنامەوانی ئیتاڵی ئێزیۆ گاڤازینیە، ئەو سکاڵاکەی لەدادگای شاری میلان تۆمارکردوە.
ڕۆژنامەی ڕێپۆبلێکای ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە ئێزیۆ گاڤازینی دەڵێت "بەڵگەم هەیە، لەنێو گەشتیارە دەوڵەمەندەکان، ئیتاڵیشیان تێدایە، ئەوان پارەیان بە قەناس بەدەستەکانی شاری سەرایێڤۆ داوە وەکو نیشان شکێن، هاوڵاتی سیڤیل و ژن و منداڵیان کوشتووە، ئەمەش وەکو شتێک چێژیان لێی وەرگرتووە.
لە سکاڵاکەی ئەو ڕۆژنامەنووسە هاتووە، گەشتیارەکان چوونەتە ناوچەکانی شەڕەو پارەیانداوە قەناس بەکاربهێنن، ئەوان هەزاران دۆلاریان لەو کاتانەی شەڕ خەرجکردوە تەنیا بۆ چێژ وەرگرتن.
سەرایێڤۆ پایتەختی بۆسناو ئێرزاگۆڤینیایەو ژمارەی دانیشتوانی ئێستەی نزیکەی چوارسەد هەزار کەسێک دەبێت.
چیرۆرکی ڕووداوەکەو هۆکاری سکاڵای ڕۆژنامەوانەکە، دیارە لە نێوان ساڵانی 1992 بۆ 1996، پاش ئەوەی بۆسنە و ئێرزەگۆڤینا سەربەخۆیان لە یوگۆسلاڤیای ئەوکات ڕاگەیاند، شاری سەرایێڤۆ لەبۆسنە ئەوکات لەلایەن سربیەکانەوە گەمارۆ دراو شەڕ ڕوویدا، دەگوترێ زیاتر لە دە هەزار کەس کوژراوە لەو شارە بەشێکیان بەقەناس بووە.
ئەم ڕووداوە بە یەکێک لە رووداوە قێزەونەکانی مێژوو دادەنرێ بەتایبەتی لە شارێکی زۆرینەش موسڵمانی سربیا وەک ئەوەی لە سکاڵای ئەو ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵیە هاتووە بۆ چێژوەرگرتن تەقەیان لە خەڵکی سڤیل کردووە.
لەسکاڵاکەی دادگای میلان بەڵگەی لەسەر ژمارەیەک گەشتیاری هاوڵاتی ئەوروپی تۆمارکراوە لە نێویان ئیتاڵیش هەن.
وروژاندنی ڕووداوێکی مێژووی وەها بەناوی چێژوەرگرتن لە کوشتنی مرۆڤ، ڕووداوەکە ئەگەرچی نوێ نیە، بەڵام لە شەقامی ئیتاڵی و سۆشیال مێدیای ئەو وڵاتەی بۆتە باسێکی گەرم و خەڵکی نەفرەت لەجۆرە گەشتیارێکی وەها دەکەن کە بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خوێناوی چۆتە شاری سەرایێڤۆ!