ڕوونکردنەوەی ئەردۆگان، لەسەر لێدوانی بارەگای بارزانی دژی گورگەکان، لەڕووی دیبلۆماسیەوە، هەڵوێستێک نیە بەرامبەر بەوڵاتێک "دەڵێت هەڵەیەکتان کردوە ڕاستی بکەنەوە.
لەساڵانی ڕابردوو کاتێ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا خاتوو ڤاندێر لاین، چووە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا، ئەردۆگان کورسی بۆ ڤاندێرلاین دانانەنابوو هاوشێوەی سەرۆکی پەرلەمان.
ئەو رووداوە کاردانەوەی لێکەوتەوە، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا گوتی ئەردۆگان دیکتاتۆرە رێز لەژنان ناگرێت.
دواتر وەزارەتی دەرەوەی تورکیا گوتی "سەرۆک ئەردۆگان، ڕێز دەگرێ و ئەوەی ڕوویدا هەڵەیەکی پرۆتۆکۆڵی بوو!!
بەڵام ڕوونکردنەوەی تورکیاو سەرۆکی ئەو وڵاتە ئەردۆگان، بەرامبەر پارتی و هەرێمی کوردستان، هاوشێوەی وڵاتێکی کۆڵۆنیالیزم ڕەفتار دەکەن، داوا لە ناوچەی کۆڵۆنیالیزکراو/داگیرکراوی خۆی دەکات، هەڵەکانتان ڕاست بکەنەوە.
وا باشترە، هەرێم شەڕی مێدیای دژی تورکیا ڕابگرێ، بۆ ئەوەی ئەو ڕووداوە کاریگەری لە سەرپرسی ئاشتی لەباکور نەکات.
ئەردۆگان، داکۆکی لە گورگەکان ناکات، ئەردۆگان بەشەقامی تورکیا دەڵێت: ئێمە پارێزەری تورکیاین، باهیچ لایەنێک خۆی لەسەر ئەم شتانە هەڵنەقورتێنێت!!
دوای سەردانی بارزانی بۆ باکوری کوردستان، دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند، چوونە تورکیای مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بە یاوەری چەکدار لەنێو تورکیا لە شکۆ و سەرەوەریی وڵاتی داوە.
پاشان، بارەگای بارزانی وەڵامی باخچلەی دایەوە و گوتیان وامانزانیوە بیروبۆچوونی باخچەلی گۆڕاوە، بەڵام دیارە هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە لە پێستی مەڕدا.
تورکیاو ئەردۆگان، سیفەتیان وایە، کەسێک بەهاوشانی خۆیان دەزانن، نەتوانن بەسەریان زاڵبن، بەڵام گەلی کورد لەهەرکوێیەک بێ، شکۆ و پێگەی لەئاست و هاوشانی تورکیاو ئەردۆگان نەبێ کەمترنییە.
جارێک لەزانکۆ قونابیەکی باکور لەهەموو جێیەک دەیگوت تورکیایم.. گوتم: تۆ لە ئەوروپای پێش تورکیای کوردیت، دەزانم وایان فێرکردونە تورکیا لەسەرووی هەموو شتێکەوەبێ و کورد بوون عەیب و شەرمەزاری بێت، بەڵام ئەوان هەڵەن.