د،بەرهەم، دەبێتە ئەلبانێسێ یان ئینفانتینۆ؟!

شوان سدیق
  2025-12-19     308

پۆست و بەرپرسیارێتی لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕێکخراوی یەکێتی فیفای تۆپی پێ، یەکێتی ئەوروپاو ڕێکخراو،وناوەندە جیهانیەکان، بەردەووام جێی مشتومڕە.

بەشێک لەو کەسانەی بەرپرسیارێتی وەردەگرن، توانیویانە وەکو خۆی کارەکانیان، ئاسایی جێبەجێ بکەن و ماڵئاوای بکەن، هەندێکیان بەپێچەوانەوە بەهۆی گەندەڵی، یان لەپێناو وڵاتە زلهێزەکان ئیشیانکردوە، بەتایبەتی ئەمریکا ئەگەر کەسێکیش دژی ئەمریکا وەستابێتەوە، بەر نەفرەتی ئەو وڵاتە کەوتووە.

 

بۆنموونە:

ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان، دەربارەی پرسی ئەتۆمی ڕژێمی عێراق، پاش داگیرکردنی عێراق 2003 لەلایەن ئەمریکاوە دەرکەوت عێراق هیچی نەبوو. وەکو ئاماژەیەک بۆ کاروباری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان، لاوازن یان درۆیان بۆ ئەمریکا کردوە.

ئەمساڵ ٢٠٢٥ کاتێ ئیسرائیل و ئەمریکا هێرشیان کردە سەر ئێران، حکوومەتی تاران گوتی "ڕافائیل گرووسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و ڕێکخراوەکەی راستگۆنین و ناتوانن دوور لە هەژموونی ئەمریکا کار بکەن.

بەهۆی هێرشی ئیسراـیل بۆ سەر غەززە، دادگای لاهای بەزۆرینەی دەنگ، ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەو فلادێمر پۆتین سەرۆکی ڕوسیای بەهۆی هێرشی مۆسکۆ بۆ سەر ئۆکرانیا تۆمەتبار کران و هەردوو سەرۆک لەلایەن دادگای لاهای داواکراون.

ڕێکخراوی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا، لە نێوان شەڕی ڕوسیاو ئۆکرانیاو ئیسرائیل بۆ سەر غەزە، بێلایەن نەبوو، فیفا ڕوسیای دوورخستەوە لە بەشداری مۆندیالی ٢٠٢٦ بەڵام ئیسرائیلی دوور نەخستەوە لە مۆندیال، بەهۆی دۆڕانیان بەهەڵبژاردەی ئیتاڵیا، ئەوجا دوور خرانەوە.

لەهەمان کات جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفاو ئیدارەکەی بۆ یەکەم جار خەڵاتێکیان بەناوی ئاشتی دروستکرد و پێشکەشی سەرۆکی ئەمریکا ترامپیان کرد.

جیهان پرسیاریان کرد؟ ئاشتی لە پێناوی چی و ترامپ لەکوێ پیاوی ئاشتیە؟ لەپێناو شەڕی ئێران؟ شەڕی غەزە؟ یان کەلەپچەکردن و دیپۆرتکردنەوەی هەزاران کۆچبەر لە ئەمریکا؟ ئەمە فەزیحەتە بۆ فیفاو بەتایبەتی ئینفانتینۆ!

بابگەڕێینەوە، بۆ ناوەرۆکی بابەتەکەمان، دوای ١٠ ساڵ کوردێک شوێنی ئیتاڵیەکی گرێتەوە، دکتۆر بەرهەم، بووە شوێنگرەوەی (فیلیپۆ گراندی)، دیپلۆماتکاری ئیتاڵی، لە ساڵی 2016ـەوە ئەو پۆستەی بەڕێوە دەبرد.

پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، یەکێکە لە کاریگەرترین پۆستە مرۆییەکان لە جیهان و ئەرکی سەرەکی بریتییە لە سەرپەرشتیکردنی پاراستنی نێودەوڵەتی بۆ ملیۆنان پەنابەر.

 

ڕۆڵی د، بەرهەم:

ماوەی پۆستەکە: 5 ساڵە.

دەستپێک: لە 1ی کانوونی دووەمی 2026، تاوەکو ساڵی 2030 بەردەوام دەبێت.

چەند زانیاریەکی تایبەت بە پەنابەران:

ڕێکەوتننامەی کاروباری پەنابەران ساڵی 1951 لە

جنێفی سویسرا واژۆکرا.

ئەمڕۆ مەترسی هەیە بۆ سەر ئەو یاسایە هەندێ وڵات جێبەجێی نەکەن، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی پۆپۆلیست و ناسیۆنالیستەکان، بەڕێوەی دەبە نەوانە ئەمریکا.

رۆژی جیهانیی پەنابەران لە 20ی حوزەیرانی 2001دا لە جیهاندا یادیکرایەوە.

 

پەنابەر کێیە:

پەنابەر کەسێکە، بە هۆی ترسێکی پەسەندکراو، کە پێوەندیان بە رەگەز یان ئایین یان نەتەوە یان ئەندامیەتی لە هەندێک گرووپی کۆمەڵایەتی یان هەبوونی بیرو بۆچوونی سیاسی ئازار بدرێ و نەتوانێ لەوڵاتی یەکەمی بژی، پاشان هانا بۆ داوای مافی پاراستنی نێودهوڵەتی دەبات، ئەمەش ڕاستەوخۆ لەڕێکەوتنامەی مافەکانی پەنابەران هاتووە.

د،بەرهەم، ئەو سەرەتا وەکو عێراقیەک ناوی دێ، پاشان نەتەوە "کورد" زۆرێک لەکوردەکانیش دڵنیان بەم پۆستە نوێی د،بەرهەم خۆشە، زۆر کەسیش پێیوایە بۆ کورد گرنکە.

 د، بەرهەم، لە نەتەوەیەکگرتووەکان یەکەم گوتاری پێشکەش کردو گوتی "ڕۆژگارێك په‌نابه‌ربووم ده‌زانم، چۆن پارێزگاری و هاوكاری ده‌توانن ڕێڕه‌وه‌ی ژیان بگۆڕن، ئه‌م ئه‌زموونه‌م هه‌وێنی به‌رنامه‌ی سه‌ركردایه‌تیم ده‌بێ، له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسۆزی، پراگماتیزم و پابه‌ندبوون به‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان".

خۆی لەڕاستیدا ئەم پۆستە پەیوەندی بەکوردەوە نییەو گرنگیش نیە بۆ دۆزی کورد، ئەوەی گرنگە بەرهەم ساڵح وەکو کوردێک، کوردیش گەلێکی کۆچبەر و پەنابەرەو بەجیهاندا بڵاو بوونەتەوە، دەکرێ ڕۆڵێکی باش ببینێ، هاوسۆزی پەنابەرو کۆچبەران بێت.

ئەمڕۆش لە جیهان بەهۆی جەنگ و نائارامی ڕێژەی پەنابەران و کۆچ زۆر زۆرەو لەبەرامبەریش باڵی سیاسی پۆپۆلیست و نەتەوەیی لەئەمریکاو ئەوروپا دژی کۆچبەر و بێگانە وەستاونەتەوە، دەکرێ ڕووبەڕووی ئەم سیاسەتە نۆێیەی پۆپۆلیزم ببێتەوە بەڵام ئایا دەتوانێ؟!

هەوڵی پشتیوانی کەرتی تایبەت بۆ پشتیوانی لە ناوەندەکانی کۆچ و پەنابەران مەترسی ئەوەی لێ دەکرێ، گەڕانەوەی کۆچەران بەزۆرە ملێیش پەرە بستێنێ و ئەمریکاو هەندێ وڵاتی ئەوروپاش کار بەیاساکانی مافی پەنابەر و کۆچبەران نەکەن، یان هەوڵی گۆڕینی بدەن بەقازانجی خۆیان، ئەرکی کۆمیساری نوێی پەنابەران ئەوەیە نەچێتە ژێر باری سیاسەتی پۆپۆلیستی نوێ.

پرسار ئەوەیە ئایا بەرهەم ساڵح، دەتوانێ دژی سیاسەتی نوێی پۆپۆلیستی و دژە کۆچبەران بووەستێتەوە، یان کۆمیسیاری نوێی پەنابەران، بەئاسانی بێهەڵوێست دەبێ لەبەرامبەر پێشێلکردنی مافەکانی پەنابەران و بێ ڕێزیکردن لەداخوازیەکانی پەنابەران و کۆچبەران.

سیاسەتی نوێی جیهان بەدەست ئەمریکایەو ئەوان کاریگەریان هەیە لەسەر بڕیاری ڕێکخراوە جیهانیەکان.

ئەمساڵ، کاتێ فرانچێسکا ئەلبانێسێ، ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەڕاپۆرتێکی بڵاوی کردەوە، ئیسرائیل لەدوای ڕووداوەکانی حەفتی ئۆکتۆبەر خەڵکی سیڤیلی فەڵەستینی کوشتوەو نابێ جیهان بێدەنگ بێ، راپۆرتەکەی ئەلبانێسێ، ئەمریکای تووشی شۆکردو دژی وەستانەوە دوایش سزایان بەسەر ئەلبانێسێ سەپاند.

نوێنەرایەتیی ئیسرائیل، لە جنێڤ هەڕەشەی لە ئەلبانێ کرد، ئەوکات گوتی، راپۆرتەکەی پسپۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵنەری ]رق و کینەی] دژی ئیسرائیلی لە پشتەوەیەو ئەمە قەبوڵکراونییە.

فرانچێسکا ئەلبانێسێ ئیتاڵیە، بەهۆی هەڵۆێستەکانی و بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی پشێلکاری سەربازانی ئیسرائیل دژی فەڵەستینیەکان، ئیتاڵی و ئەوروپیەکانیشی دابەش دوو هەڵوێستی جیاکرد زۆرێک لە ئیتاڵیەکان بە"ٚپاڵەوان" ناویان بردوو دەستخۆشیان لێی کرد لەبەرامبەریش پارتە پۆپۆلیست و ناسیۆنالیستەکان، دژی ئەلبانێزی وەستانەوەو بەهاوبەشی حەماس تۆمەتباریان کرد.

ماتێۆ سالڤینی سیاسەتمەداری ڕاستڕەوی ئیتاڵی گوتی "ئیتاڵیا شانازیت پێوە ناکات". جۆرجیا مێلۆنیش گوتی "ئەلبانێسێ بێدەنگ بە". لەەرامبەریش ئەلبانێسێ گوتی "ئێوە دەتوانن خۆتان بێدەنگ بکەن، نەک ئێمە!

وەکو کاردانەوەیەک، دژی بەرەی ڕاست و نەتەوەی خۆپیشاندان، بۆ پاڵپشتی ئەلبانێسێ کراو ژمارەیەک زانکۆ و شارەوانی ئیتاڵیاش، ڕێزیان لێی گرت و کاندیدیانکرد بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی!!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
راگه‌یه‌ندراوی كۆمه‌ڵه‌ له‌باره‌ی شه‌هیدبونی نۆ پێشمه‌رگه‌یان له‌ هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر زڕگوێزه‌ڵه‌
لانیكه‌م هه‌شت پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له‌ زرگوێزه‌ڵه‌ شه‌هیدبون
وێنه‌و ناسنامه‌ی شه‌هیده‌كانی كۆمه‌ڵه‌: ژماره‌یان بۆ نۆ شه‌هید به‌رزبوه‌وه‌
سی پی تی: ژمارەی سەرجەم قوربانییانی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم گەیشتە ١٤٤ کەس
هێرش كرایه‌ سه‌ر كه‌مپی سورداشی كۆمه‌ڵه‌و دو پێشمه‌رگه‌ برینداربون
ئەمریکا 6 پردی ئێرانی بۆردومان دەکات و تاران 4 وڵاتی عەرەبی دەکاتە ئامانج
راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌باو سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌باره‌ی پێدانی كاره‌باو دابینكردنی غاز
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
دوران کاڵکان: کۆتایمان بەخەباتی چەکداری هێناو نابینە هێزێک کە چالاکیی چەکداری دژی تورکیا ئەنجام بدەین
هێرشەکەی سەر تاسڵوجە بەپێنج درۆن ئەنجامدراوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×