زاڵبوونی یاسایی جەنگەڵ بەسەر جیهان!

شوان سدیق
  2026-01-05     244

لە یاسایی جەنگەڵ و دارستان هەرکەس بۆ خۆیەتی، بەهێزەکان لاوازەکان ڕاو دەکەن، تەنانەت لاوازەکانیش لە خۆیان لاوازتر لەنێو دەبەن.

ئەمڕۆ، کوتومت ژیانی ئێستەی جیهان وایە، هەر وڵات و بۆ خۆیەتی، ژیانی سیاسی دابەش بووە بەسەر گروپ و زۆن و بەرژەوەندی، ئەوەی هەیە بەناوی یاسای نێودەوڵەتی درۆیەو کاری پێناکرێ، جیهانێکی ئاڵۆزو بێسەروبەر دەگوزەرێ، حووکمی پۆلیسی و هێز و پۆپۆلیستی خۆسەپاندن بڕیار دەدات.

ڕۆژی شەممە، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ بڵاوکرایەوە، هێزەکانی ئەمریکا خۆیان گەیاندۆتە نێو وڵاتی ڤەنزوێلاو (نیكۆلاس مادورۆ)ی سەرۆكی ئەو وڵاتەیان دەستگیرکردوە.

دەستگیرکردنی مادورۆ کاردانەوەی جیهانی لێکەوتەوە، هاوپەیمانانی ئەمریکا ستایشی ئەمریکایان کردو نەیارانی واشنتۆنیش دژی سیاسەتی ئەمریکا وەستانەوە.

ڕووسیا گوتی: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڤێنێزوێلا، پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتیە.

بەڵام ڕووسیا، خۆی لە ئەمریکا خراپتر، ئەویش لە ساڵی ٢٠٢٢ هێرشی کردە سەر ئۆکرانیاو شەڕ بەردەوامه!

هەر ئەوکات ئەمریکا، گوتی: ئەوەی پۆتین کردی دژی یاسایی نێودەوڵەتیە.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاهۆ خۆی داواکراوی دادگای تاوانەکانی لاهایە دژی جینۆسایدکردن، پشتیوانی لەترامپ کرد سەبارەت بەدەستگیرکردنی مادورۆ و بەتاوانبار ناوی هێنا.

بەڵام ڕژێمی جوی ئیسرائیل، خۆی لە ساڵی ٢٠٢٥، ٦٠هەزار ژن و منداڵی فەڵەستینی کوشت، لە ئەوروپا تەنیا ئیسپانیا هەڵوێستی جدی هەبوو، کەچی هەمویان دژی ڕووسیا بوون، لە بەرامبەر هێرشی سەر ئۆکرانیا!

تورکیاش دژی دەستگیرکردنی سەۆکی ڤێنێزوێلا وەستایەوە، کەچی خۆیان لەسەردەمی ئەسەد، شاری عەفرینیان داگیرکرد، ئەوروپا، قسەیان لەگەڵ ئەردۆگان نەکرد، هەر ئەوکات ئەوروپا ملیاردو شتێک دۆلاریان دایە تورکیا ڕێگری لە کۆچبەرانی سوری بکات.

ڕێکخراوی تۆپێی فیفا ڕووسیای لە مۆندیال دەرهێنا بەڵام پاڵپشتی لە مانەوەی ئیسرائیل کردو سەرۆکی فیفا، جیانی ئینڤانتینۆ زۆر بەلاوازی دەرکەوت، وەکو ئابڕووچوونێکی جیهانی، کاتێ خەڵاتی ئاشتی دایە سەرۆکی ئەمریکا ترامپ!

بابگەڕێینەوە بۆ ڤێنێزوێلا، لە دوای دۆزینەوەی نەوت لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە، ئەم وڵاتە یەکێک بووە لە ھەناردەکارانی نەوتی جیھان و زۆرترین یەدەگی نەوتی ھەیە.

نەوت نەبووە خێر بۆ دانیشتوانەکەی هاوشێوەی عێراق و ئێران، ستەمکاری و دیکتاتۆریش باڵی بەسەر ڤێنێزوێلا کێشاوە.

وڵاتانی یەدەکی نەوت، ڤێنێزوێلا لە پلەی یەکەمی جیهانە، ئیدی چۆن جەردەو دز داگیر ناکەن؟ ئەمریکا خۆیان لە پلەی یازدەهەمن.

هەموو جیهان، ئەوەندەی پرسی نەوتی بۆ بۆتە بابەت ئەمریکا تەماحی لە ڤێنێزوێلا داوە، دیکتاتۆریەتی مادورۆی بۆ گرنگ نییە.

چونکە دەیان وڵاتی وەکو کەنداو ڕژێمی ئیسرائیل و تورکیا، خوێنڕێژ و بکوژو ستەمکارن و ئەمریکاش هاوپەیمانیانە.

زیندانەکانی ڕووسیاو چین و تورکیاو ئیسرائیل پڕیەتی لە تاوان و ئەشکەنجە، باس ناکرێن.

ئێران و کۆریای باکور دوو زیندانی گەورەن، هەر دوو ڕژێمەکە گوێ بەمافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتیەکان نادەن، کەچی جیهان لێی بێدەنگە.

وڵاتانی سودان و نەیجیریاو یەمەن، بۆتە گۆڕەپانی جەنگ و قەسابخانە بۆ مرۆڤ، کەس نایەت قسەیەکی جدی لەسەر ئەم ڕووداوانە بکات.

لیبیا شاهیدی چیرۆکی هەزاران کۆچبەری برسی و بێ دەوڵەت و ستەمکاری تێدایەو دەپەڕنەوە بۆ ئیتاڵیا، کەس خۆیان ناکاتە خاوەنی!

پۆتین ئۆکرانیای وێران کرد لەسەر چی؟ تەنیا گەلی ئۆکرانیا دەیانەوێ گۆڕانکاری لە سیستەمی وڵات و ژیانێکی باشتر بکەن و خۆیان بڕیار لەچارەنوسیان بدەن.

لەڕۆژگاری ئەمرۆ ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و دادگای نێودەوڵەتی لە پەلوپۆ خراون، هیچ ڕۆڵێکیان نیەو ناتوانن بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەن.

بەڵێ ئەمە ئەو جیهانەیە تێیدا دەژین، بەراستی یاسایی دارستان و جەنگەڵ حووکمی دەکەن، مەبەست لەم دۆخەیە کە هیچ یاسا و ڕێسایەک نییە بۆ بەڕێوەبردن و ڕێگری لە شێوازە خراپەکانی ڕەفتارکردنی وڵاتان لەژێر یاسایەکی نێودەوڵەتی بکات، سیاسیەکان بەویستی خۆیان هێز بەکاردەهێنن، لەپێناو  ئەوەی  دەیانەوێ بەدەستی بهێنن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
راگه‌یه‌ندراوی كۆمه‌ڵه‌ له‌باره‌ی شه‌هیدبونی نۆ پێشمه‌رگه‌یان له‌ هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر زڕگوێزه‌ڵه‌
لانیكه‌م هه‌شت پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له‌ زرگوێزه‌ڵه‌ شه‌هیدبون
وێنه‌و ناسنامه‌ی شه‌هیده‌كانی كۆمه‌ڵه‌: ژماره‌یان بۆ نۆ شه‌هید به‌رزبوه‌وه‌
سی پی تی: ژمارەی سەرجەم قوربانییانی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم گەیشتە ١٤٤ کەس
هێرش كرایه‌ سه‌ر كه‌مپی سورداشی كۆمه‌ڵه‌و دو پێشمه‌رگه‌ برینداربون
ئەمریکا 6 پردی ئێرانی بۆردومان دەکات و تاران 4 وڵاتی عەرەبی دەکاتە ئامانج
راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌باو سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌باره‌ی پێدانی كاره‌باو دابینكردنی غاز
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
دوران کاڵکان: کۆتایمان بەخەباتی چەکداری هێناو نابینە هێزێک کە چالاکیی چەکداری دژی تورکیا ئەنجام بدەین
هێرشەکەی سەر تاسڵوجە بەپێنج درۆن ئەنجامدراوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×