هەلومەرجی سیاسی و ناوچەکە گۆڕا، بەرەی ئەمریکا+سوننە بەهێزبوون بەرەی شیع+روسیا لاواز کوردیش لەمێژە دابەشی هەردوولا بوو.
پەکەکە و یەکێتی نزیکتر لەیەک زۆر لەشەڕێکی سارد بوون بەرامبەر پارتی نەیاندەویست ئەم رۆژە روبدات، زۆریان هەوڵدا بێ سوودبوو، شەڕی مێدیای زۆریشیان بۆی کرد بەڵام بێ ئاکام بوو!
شەڕی نێوان هەردو جەمسەری پارتی و پەکەکە زیانی زۆری بەپرسی کورد گەیاند، چونە نێو بەرەی پەکەکەش قازانجی بەو حزبە نەگەیاند.
هەرچەندە نمایشەکانی یەکێتی بۆ رۆژئاڤا زیاتر نزیک بوون لە شۆ و بانگەشەی مێدیای، یەکێتی لەڕووی جوگرافی و ئاستی ناوچەکەش لاواز بووە.
لە ساڵانی رابردو هەموو هەنگاوێکی پارتی رووبەڕووی رەخنەی توندی یەکێتی و پەکەکە بوویەوە.
سیاسەتی پەکەکە دیار بوە ئەو پارتی رەتکردۆتەوە، چونكە پارتی بەناوی دەوڵەت نەتەوەیی و پەکەکە بەناوی دەوڵەتی فرە نەتەوە و برایەتی گەلان.
نزیکی پارتی لە تورکیا و میحوەری سوننە، وایکرد لەگەڵ پەکەکەی نەیاری تورکیا و نزیکی بەرەی شیعە، ئەم دوو حزبە بەردەوام لە ململانێی یەک بن.
تەنانەت لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان پەکەکە گوتی، تورکیا ئەو کارەی بە بارزانی کردوە.
ململانێی سیاسی پارتی و پەکەکە گەیشتە ئاستێک یەک بەتیرۆر تۆمەتبار بکەن.
لە ساڵانی رابردوو، ئیدارەی رۆژئاڤا بەهەمو شێوەیەک سیاسەتی باشور بەتایبەتی پارتی رەتکردۆتەوە، لەبەرامبەردا پارتی ئابڵوقەی خستە سەر رۆژئاڤا.
ڕۆژگار رۆی و رژێمی ئەسەد روخاو حکومەتی سوریی نوێ لەساڵی نوێ فشاری خستە سەر رۆژئاڤاو ئەوان تەنها مانەوە، ئەوەش وایکرد پارتی و رۆژئاڤا نزیک ببنەوە لە یەک.
ئەمرۆ، ئیدارەی رۆژئاڤا ئەوەندەی لە پارتی نزیکە ئەو ماوەیە بەخێرایی دوورکەوتۆتەوە لە پەکەکە، کارتەکانی یەکێتیش کە پێشتریش، لاواز بوونە ئەمڕۆش سوتاون.
لەم قۆناغە ، هەولێر بۆتە پایتەختی باشوور و رۆژئاڤا، قۆناغێکی نوێیە، پەکەکە و یەکێتیش رۆڵێکی گرنگیان نیە، ئەوەی هەیە پارتی بۆخۆی ئیدارەی سیاسەتی دەرەوە و ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات. زوو مەزڵوم عەبدی و بەرپرسانی رۆژئاڤا دێنە هەولێر.
هاتنی چەند جارێکی تۆم باراک نوێنەری ئەمریکا لە سوریا بۆ هەولێر و سەردانی جان نویل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ ههولێر كۆبونهوه لەگەڵ مەزڵوم عەبدی سەلمێنەری ئەوەیە باشوری کوردستان دەروازەیەکی گرنگە بۆ رۆژئاڤا..
باشور و رۆئاڤا دەتوانن ئەم پەیوەندییە لە حزبیەوە بگۆڕن بۆ دامەزراوە کان رۆڵیان هەبێت، بەڵام کیشەی باشور بەتایبەتی ئەوەیە، دامەزراوە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان حزبەکان پەکیان خستوە.