کاتێک منداڵی کۆچبەران دەگەنە سوڵتەو دەرگا بەڕووی کۆچبەران دادەخەن، ئەمە ماركۆ رۆبیۆیە.
ماركۆ ئونتۆنیۆ روبيۆ ٥٤ ساڵ، سیاسی و پارێزەر. دایک و باوکی و بەبنەچە خەڵکی کوبان.
ماركۆ، کۆچبەری کوبی نیشتەجێی ئەمریکان، هاوسەریشی کۆچبەرەو خەڵکی کۆلۆمبیایە.
مارکۆ روییۆ لە ریزی پارتی کۆمارییەکانەو پۆستی ئێستەی وهزيرى کاروباری دهرهوهى ئهمريكای هەیە.
مارکۆ کەسێکی نزیکی ترامپەو سیاسەتی کۆمارییەکان و ترامپ جێبەجێ دەکات، رۆڵی گرنگی هەبوە لەدەستگیرکردنی مادورۆی سەرۆکی ڤەنزوێلاش.
مارکۆ پێشتر سیناتۆر بووە لەسەر بازنەی فلۆریداو، یەکەم کەسی لاتینە پۆستێکی باڵای دیبلۆماسی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەردەگرێت.
مارکۆ رۆبیۆ ساڵی ٢٠١٦ لە ویلایەتی فلۆریدا شوێنی خۆی کاندیدی کۆمارییەکان بوو بەڵام تووشی شکستێکی گەورە بوو، کشانەوەی خۆی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تەنیا 27%ی دەنگەکانی کۆچبەرانی بەدەستهێنا.
لەئێستادا زۆر دژی کۆچبەرانە، بەتایبەتی کۆچبەری لاتین، ئەمە لەکاتێکدایە کوبا، گیرۆدەی دەستی رژێمی کۆمۆنیستیەو وڵاتەکە روبەڕوی قەیرانی دارایی و سوتەمەنی بۆتەوە بەتایبەتیش دوای دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ڤەنزوێلا لەلایەن ئەمریکاوە.
پاش هاتنە سەر دەسەڵات لەئەمریکا، کۆمارییەکان رووبەڕووی کۆچبەران وەستاونەتەوە، ترامپ بەردەوامە لە دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی وڵاتانی لاتینی.
مارکۆ رۆبیۆ ئەو ئێستا ئەوروپاش لەمەترسی کۆچبەران ئامۆژگاری دەکات.
چوونە ناو بەرەی راست و ناسیۆنالیزمی دژە بێگانەو کۆچبەران، بۆ کۆچبەرانی کۆن، یان نەوەی کۆچبەران، بێ دوارۆژەو جۆرێکە لە نۆکەری، هیچ پەیوەندی بەنیشتیمانپەروەریەوە نییە!!