توانای سەربازی هەردوو ڕژێمی ئاینی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست «شیعە وجوو».
جیاوازیەکەیان ئەوەیە جوەکان « ٩٠» کڵاوەی ئەتۆمیان هەیەو شیعەکان نیانە.
ژمارەی دانیشتووانی ئێران «٩٣ ملیۆن و ٢٠٠»هەزار.
ژمارەی دانیشتووانی ئیسرائیل «٩ ملیۆن و ٦٠٠» هەزار.
بودجەی سەربازی ئێران «٩ملیارد دۆلار» پلەی ١٦ هەمین لەسەر ئاستی جیهان.
بودجەی سەربازی ئیسرائیل «٣٥ ملیار دۆلار» پلەی پازدە هەمین لەسەر ئاستی جیهان.
هەردوو رژێم، بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن و تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە.
جیاوازی ئێران و ئیسرائیل ئەوەیە ئێران بەردەوام دانیشتوانی کۆچ دەکەن، بەهۆکاری سیاسی و ئابوری و گۆڕان کاری ژینگەی.
بەڵام ئیسرائیل دانیشتوانی زیاتر دەبێت، حکومەت بەردەوام بەڕێگەی جیاواز پاڵپشتی دارایی ئەو کەسانە دەکات دەچنە ئیسرائیل بەتایبەتی گەنجان. لە کیشوەری ئەمریکا و ئەوروپا و ئەفریقا.
جیاوازیەکی دیکە، وڵاتانی خاوەن مافی ڤیتۆ ئەندامانی هەمیشەیی لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان.
زۆرینەیان لەگەڵ رژێمی جون. «ئەمریکا، بەریتانیا و فرەنسا»
چوارەم و پێنجەم «روسیاوچین» تۆزێک بێلایەنن، هەندێک جار دەڵێن، لەگەڵ رژێمی شیعەن، بەڵام جددی نین.
پشتیوانیەکی تری رژێمی ئیسرائیل، کۆمەڵەی حەفت (G7جی حەفتە) حەفت گەورەترین ئابوورییە پێشکەوتووەکانی جیهان کە خاوەنی زۆرترین بڕی بەرهەمی ناوخۆییان هەیەو زیاتر بە٥٠% ئابوری جیهانن و کاریگەری سیاسی و ئابووریان هەیە.
بریتین لە «ئەمریکا، کەنەدا، یابان، ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا، و ئیتاڵیا، لەگەڵ بەشداریکردنی یەکێتی ئەوروپا»ساڵی ٢٠١٤ روسیان دەرکرد.
