واز لە عەجاج بێنن!

شوان سدیق
  2026-05-07     274

ئەوەندەی لەگەڵ ناساندنی دۆسیەی ئەنفال و بەکارهێنانیم وەکو چەکێک بۆ خۆسەپاندن و گۆڕانکاری لە ژیانی گشتی لەگەڵ لەسێدارەدان نیم.

پێموانیە لە سێدارەدانی تاوانکارانی ئەنفال و جینۆساید برینێکی گەورەی ئێمە سارێژ بکات. 

کەسێکی وەک عەجاج، گوایە بکەری ئەنفالە لەکۆتایی تەمەنی دەستگیرکراوەو خەریکی شانۆگەرین، بەناوی دادگایکردنی ئەگەر دادگایش بکرێ ئەمە خاڵێكی بچووکی ناو پرۆسەی گەورەی ئەنفالە. 

ئێمە هێشتا قۆناغی سەرەتایمان تێنەپەڕاندوە، هەر جارێ باسی ئەنفال یان یادی ئەنجام دانی رۆژی تاوانەکان دژی کورد دەکرێتەوە، چەند کەسێک وەکو قوربانی دەهێننە شەرشاشەی تەلەفزیۆن، بۆ شین وگریان! 

ئەنفال پرسێکی گەورەیە، گرنگتر پرسی ئەنفال وەکو بابەتێک دابەشی ناو ئەخلاق و پەروەردە و هەڵسوکەوتی مرۆڤی کورد بکرێ، چۆن سیاسەت دەکات، چۆن زمان و کەلتوری خۆی دەپارێزێ، چۆن رێز لە ئازادی مرۆڤ و ژینگەو سروشت دەگرێ، ئەمە گرنگە. 

کاتێک ئێمە ئەمەمان نەکردوەو نیمانە، کەواتە هیچ لە ئەنفال تێنەگەیشتووین، بەدوری مەزانن رەنگە لەناوماندا کەسانێک هەبن ئەوانیش ئامادەبن بۆ ئەنجامدانی ئەنفال. 

ساڵێک لەو نوگرەسەلمانە بوین کاتێ ئازاد کراین توک بەسەرمانەوە نەمابوو، گەڕوگول بوین، باوکم بەچاوی نابیناو دایک بێ کەسوکارمابوویەوە، هەموان ئەنفال و بێسەروشوێن. 

 لەو دەشتی بەرحوشترەی هەولێر خەڵکی گوندەکان بەهانامانەوە هاتن، ئەوان بوونە فریادڕەسمان. 

ژیان پڕیەتی لە ناخۆشی و دەردەسەری، بەڵام بۆ قوربانیانی ئەنفال دوو جار کارەساتە. 

یەکەم دەرونیان وێرانکراوەن و سەریان لێشواوە، دووەم هەموو شتێکیان لەماڵی گشتی دەستداوە. 

من هەرگیز باسی قەرەبو و دامەزراندن و شتم نەکردوە، هیچیان پێ بەڕەوانەبینم, تەنانەت پیشەکەشم بەکارنەهێنا, بەڵام قەرەبوی قوربانیان گرنگە.

بەگشتی ئەوەی تێگەیشتین سروشتی ژیان لەو وڵاتە وایە کە بویتە قوربانی، هەرخۆت زەرەر دەکەیت!.. شوان سدیق

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
« تورکیا ڕێگە دەدات سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشتەجێ بن»
وه‌زیری دارایی عێراق چی به‌ وه‌فدی هه‌رێم وتوه‌؟ له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ چی وتوه‌؟
دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند «لەژێر ئەشکەنجەدا» وتەیان لێوەرگیراوە
لێدوانەکانی هادی عامری لەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و ڕێکاری یاسایی دەبنەوە
مالیكی: گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ ئاو ناخۆینه‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌
توركیا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و سه‌پاندنی قه‌یومی‌ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین درێژكرده‌وه‌
ڕۆیتەرز: فشارێکی ناوخۆیی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی ئێران پێش هەڵبژاردنەکان
پردێ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی چەکدارێک کوژرا
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی تیمێكی حه‌وت كه‌سیی سه‌ربه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ ئیلام
نه‌تانیاهو: نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ روخاندنی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×