هەرێمی کوردستان چانسی زیاترە!

شوان سدیق
  2026-05-19   

دوێنێ و ئەمڕۆش (١٩ی ئایاری ٢٠٢٦) سەیرێکی میدیای ئیتاڵی فەرمی و نامەرمی ئیتاڵیمکرد، گرنگیان بەسەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دابوو.

هەمان ئەو گرنگیەی هەر سێ رۆژ پێش ئێستا بە ئەندریج دودا، سەرۆکی پۆڵندا درا، لە ئیتاڵیا بوو.

سەرۆککۆمارى پۆڵندا سەردانی یەک وڵاتی کردبو بەڵام نێچیرڤان بارزانی سەردانی دوو وڵات ڤاتیکان و ئیتاڵیا، لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو حکوومەت کۆبوویەوە. 

گرینگیدان بە میوانداری، پەیوەندی بەخاوەن ماڵەوەیە چۆن پێشوازی لە میوانەکانی دەکات، بێگومان دەبێت بزانن پێشوازی لە کێش دەکەن. 

بۆنموونە، پێش ماوەیەك خەلیفە حەفتەر کەسی سەربازی دەستڕۆیشتووی لیبیا لە ئیتاڵیا بوو، تەنیا وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا چاوی پێی کەوت. 

 بەڵام کەسێکی وەک نێچیرڤان بارزانی جیاوازە، هەروەها میوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش کاتێک دێنە رۆژئاوا بەهۆی ئەوەی چاوی رۆژئاوا لەسەر رۆژهەڵاتە زۆر گرنگیان پێ دەدەن. 

وڵاتانی رۆژهەڵاتیش بوونەتە سەرچاوەی دابینكردنی سوتەمەنی و کەرەستەی گشتی بۆ رۆژئاوا بەتایبەت ئەوروپا هەروەها وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کڕیار و بەکاربەری کەرەستەی رۆژئاواین. 

هەرێمی کوردستان، لە ئاستی دەرەوە، پێگەیەكی گرنگی هەیە لەناوچەکە بەتایبەتی لە نێوان عێراق و سوریا و ئێران، هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی گرنگەو جیاوازە.

بەڵام لە ئاستی ناوخۆی کێشەی هەرێمی کوردستان، ئەوەیە یەک ئیدارەی نیە، نیمچە وڵاتێكی پڕ قەیران و دامەزراوەکانی روبەڕوی بۆشایی یاسایی بوەتەوە. 

هەرێمی کوردستان، لەناوخۆدا دۆست و دڵسۆزی کەمە، ئەوانەی بەتایبەتی هەردوو حزبی دەسەڵاتدار دۆستی دۆزی کورد و لەخەمی هەرێمەکە نین.

حزبەکان، بەتایبەتی پارتی و یەکێتی دامەزراوە یاساییەکان بۆ مەرامی خۆیان بەکادەهێنن، مافی مرۆڤ پێشل دەکەن، میدیاکاران و دەنگی ئازاد سەرکوت دەکەن.

هەرێمێک، نزیکەی دوو ساڵە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوە، حکوومەت و پەرلەمانی نیە، یەک هێزی نیشتیمانی و دامەزراوەی نیشتیمانی نیە. 

هەرێمی كوردستان، یەک ئیدارەو دەسەڵاتی جێبەجێكردنی نیە بەڵکو دوو ئیدارەی پڕ لە فەوزا و بێسەروبەری هەیە، ئەمەش وا دەکات، زیان بەناوبانگی هەرێمەکە بگەیەنێت. 

چانسی هەرێمی کوردستان، ئەوەیە عێراق هێشتا گیرۆدەی ققەیرانی سیاسی و میلیشیای هەیەو حکوومەتێکی لاوازە.

ئەگینا عێراق وەک دەوڵەتێکی خاوەن دەستوری دەتوانێت هەرێمی كوردستان، وەک ناوچەیەکی ئارام و گرنگ لە بواری گەشتیاری و پێکەوەژیان و پڕ ئاسایش، بکاتە وەسیلەیەک بۆ سپی کردنەوەی رووی عێراق لە سەر ئاستی جیهان، چونکە عێراق ناوبانگی باش نیە! 

ئەگەر  وابڕوات پارتی و یەکێتی بەردەوام خەریکی لەناوبردنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان بن و خۆیان چاک نەکەن، هەرێمەکە دەپوکێتەوە، دواجار هەمووی لە بەرژەوەندی عێراقە ئەمڕۆ نا سبەی. 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
یەرەکە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان و کۆساڵان ڕاگەیاند
ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی عێراق و ئێران تەنیا بۆ پاسەوانیی سنوور بووە و دەنگۆی دەرکردنمان شەڕی دەروونییە
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كورد له‌ كه‌ركوك په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان تێدایه‌
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد
شەڕ و پێکدادان لە یەمەن پێ دەنێتە قۆناغێکی سەختەوە؛ فڕۆکەخانەی عەدەن کرایە ئامانج و تەعز لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتنە لووتکە؛ مەرجی قورس، گەمارۆی دەریایی و پلان بۆ هێرشێکی نوێ
حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×