+ یاریزانانی هەڵبژاردەی سەنیگال لە ئەمریکا وەکو تیرۆریست مامەڵەیان لەگەڵ کراوە.
+ رێگە بەهەندێ ناوبژیوان نەدراوە بچنە ئەمریکا.
+ فۆتۆگرافەری هەڵبژاردەی عێراق دیپۆرتکراوەتەوە.
+ چەند یاریزانێکی عێراقی سوکایەتیان پێکراوە.
+ هەڵبژاردەی ئێران کاتێک دەچنە ناو ئەمریکا بۆیان نییە لە یاریگا بچنە دەرەوەو دەبێ زوو ئەمریکا بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە بۆ مەکسیک.
+ هەڵبژاردنی ئینگلتەرا دەڵێت، لەنزیک سەربازگەیەکن دایم تەقەو تریق و تاقە.
+ دەست بەسەر زۆرێک لەو بلیتانەدا گیراوە بۆ هاندەرانی ئێرانی تەرخانکرابوو.
+ هەڵبژاردەی یابان گاڵتە بە شوێنی راهێنانیان دەکەن.
یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦ لە ١١ی حوزەیرانی دەستپێبکات، ئەم مۆندیالی تۆپی پێیە، لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێ.
ئەمریکا خۆی وڵاتێکه سەرچاوەی کێشەی جیهانی و دارایی تیرۆریستان و کێشە گەورەکانی جیهانە چۆن دەبێت مۆندیالی تێدا بەڕێوەبچێت.
مۆندیالی رابردو لە قەتەر هیچیان نەدەدۆزیەوە، مێدیای ئەمریکا و رۆژئاوای راپۆرتیان لەسەر توالێتەکان دەکرد گوایە گەشتیاران کێشەیان هەیە.
بەڵام ئەوەی ئەمریکا سەرتاپای کێشەیە، پڕوپوچترین مۆندیالی تۆپی لە جیهاندا ئەمەی ئەمریکایە.
وڵاتێک راستەوخۆ لەچوار شەڕدایە، «ئێران، روسیا، غەززەولوبنان، فەنزوێلا و کوبا» تەنها لە ئێران و غەززە هەزاران هاوڵاتی مەدەنی کوشتوە، دەبوو مافی بەڕێوەبردنی مۆندیالی لێوەربگیرێتەوە.
بەڵام فیفا خۆی بەشێکە لەو سیستەمە سەرمایەداری و لەلایەن ئەمریکاوە کۆنتڕۆڵ کراوە.
مۆندیالی ئەمساڵ ٢٠٢٦, هاوشێوەی ١٩٣٤ لە ئیتاڵیاو سەردەمی فاشیزم دەبێ بەشێک لە مێژوو.
ترەمپ تاوانی جەنگی ئەنجام داوەو بەشدارە لە تێکچونی ئاسایشی جیهان، مۆندیالێک لەئێران و ئیسرائیل و کۆریای باکوریش بکرابایە وەکو یەکن چونکە ئەو رژێمانەش لە لیستی رەشن..