کورد، لە جەمسەری نوێ جێگەی نابێتەوە

شوان سدیق
  2026-09-04     37

باڵادەستبوونی جەمسەری ئەمریکا و زۆنی سوونە، کاریگەری خراپی لەسەر دۆخی کورد دەبێت. 

گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسی ساڵی رابردو تائێستا بەردەوامەو کورد زەرەرمەندی یەکەمە! 

یەکەم: جەمسەری ئەمریکا بەهاوپەیمانی وڵاتانی خەلیج، تورکیا و ئیسرائیل هەروەها دروستکراوەکانیان: قائیدەو داعش+ بەرەی نوسرە. کاریان لەسەر لاوازی جەمسەری شیعە+روسیا کردووە، کوردیش بەتایبەت لە تورکیا و سوریا لەسەر شیعە هەژمارکراوە. 

دووەم: لێدان لە گروپە شیعەکان، لە لوبنان و فەڵەستین و دواتر لە شوباتی ١٩٩٩ دەستگیرکردنی ئۆجەلان بەهاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل و ڕادەستکردنی بە تورکیا. 

سێیەم: هەڵگیرسانی شۆڕشی عەرەبی و تێکەڵکردنی کارتی دۆستان و نەیارانی جەمسەری ئەمریکا لەوانە مانەوەی رژێمەکانی خەلیج و شای ئوردن و تاکو دوای ئەردۆگان لە تورکیا. 

چوارەم: هاتنی داعش، بە چاودێری و هاوکاری ئەمریکا+ئیسرائیل+تورکیاو قەتەر دژی جەمسەری شیعە بەتایبەت سوریا و عێراق و ئێران، داعش، توانی لەسوریا و عێراق سەرکەوێت لەکۆتاییدا لەعێراق دەرکرا. 

پێنجەم: داعش، گورزێکی کوشندەی لە کورد وەشاند لە سوریا و عێراق، لەسوریا کورد بووە هۆی ئەوەی داعش کە ئەم رژێمەی ئێستای بەهەناو هاتە دەرەوە دوا بکەوێت. 

شەشەم: کورد پاش سوریای نوێ و توركیای ئێستە پێگەی لاواز بووە، لەئێران کورد پشتیوانی لە ترامپ نەکردوە دژی رژێمی ئێستای شیعە بۆیە کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان هێشتا لە لایەن ئەمریکاوە وەک کارتێکی فشار لەسەر ئێران سەیر ناکرێ. 

هەشتەم: کورد لە عێراق بارودۆخی سیاسی و ئیدارەی خراپە، پاش دوو ساڵ کەچی پەرلەمان و حکومەتی نوێ نیە و دامەزراوەکانی هەڵپەسێردراون. لەئاستی عێراقیش حزبەکان دابەشبوونەو بەئاسانی لایەنی شیعی و سوونە وەکو کارتێکی فشار دژی یەکتر و پێگەی نەتەوەیی کورد لە عێراق بەکاری دەهێنن. 

نۆیەم: کورد لەسەر ئاستی تورکیا ئەو کارتە بەهێزەی پێش بیست ساڵ نیە، لە تورکیا لەئاستی سیاسی و سەربازی و پەرلەمانیش لە تورکیا. 

دەیەم: داهاتووی کورد لەسەر ئاستی سیاسی لەئاستی هەر چوار وڵاتەکە خراپ دەبێت، چونکە وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت عێراق،سوریا،تورکیاوئێران، بەزمانی هێز و بەچاوی هێز لەکورد دەڕوانن، وڵاتانێکی دیموکراتی نین، بگەڕێنەوە بۆ هەڵبژاردن و دەنگدان. 

هاوکات لە هەگبەی باڵادەستی جەمسەری ئەمریکاش کورد لە پرۆژەیدا نیەو ئەوان کار لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی لاواز دەکەن، بەسەرۆکایەتی کارەکتەری نزیک لە خۆیان بۆ نموونە عێراق و سوریای ئەمڕۆ. 

ئەوەی دەرفەتە کەماوە باشوری کوردستانە، حزبەکانی ئەم هەرێم دەتوانن گەر واز لە ململانێ سیاسی خراپ و قۆرخكاری بهێنن دەتوانن پارێزگاری لە هەرێمە دەستوریەکە بکەن، بەڵام ئاوا بەردەوام بن، ئەم هەرێمە دەپوکێتەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
« تورکیا ڕێگە دەدات سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشتەجێ بن»
وه‌زیری دارایی عێراق چی به‌ وه‌فدی هه‌رێم وتوه‌؟ له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ چی وتوه‌؟
لێدوانەکانی هادی عامری لەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و ڕێکاری یاسایی دەبنەوە
دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند «لەژێر ئەشکەنجەدا» وتەیان لێوەرگیراوە
مالیكی: گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ ئاو ناخۆینه‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌
توركیا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و سه‌پاندنی قه‌یومی‌ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین درێژكرده‌وه‌
ڕۆیتەرز: فشارێکی ناوخۆیی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی ئێران پێش هەڵبژاردنەکان
پردێ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی چەکدارێک کوژرا
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی تیمێكی حه‌وت كه‌سیی سه‌ربه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ ئیلام
نه‌تانیاهو: نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ روخاندنی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×