ئیفلاسی حکومەت

د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین
  2020-05-25     856
مەسروربارزانی سەرۆکی حکومەت ڕاست وڕاشکاو ئیعلانی ئیفلاسی حکومەتی کرد،بەزمانی ئۆپۆزسێۆن پێی وتین:
۱_ حکومەت ۲۷ ملیاردۆلارقەرزارە.
۲_ حکومەت یەک فلس پاشەکەوتی نیە.
۳_  کۆمپانیاکانی بواری نەوت،مانگانە شتێکمان دەدەنێ،ئەگەر نا نیە.
٤_ پرۆژەی بچوک و مام ناوەندی و ستراتیجی نیە.
٥_ موچەکەم دەکەینەوەوهەرئەوەشمان پێ دەکرێت.
واتە هەمو ئیشی حکومەت،کەئێستاش هەروایە دابینکردنی موچە دەبێت،ئەویش دوای کەمکردنەوەوبەدومانگ جارێکیش،وەک ئەوەی ئێستا هەیە.
ئەمە ئیعلانی ئیفلاسی حکومەتە،بەڵام مەسروبارزانی،پێی نەوتین:
۱_ئەم کابینەیە درێژکراوەی ئەوانی پێشوە،کەباوکی
( مەسعودبارزانی)سەرۆکی هەرێمی بوەوئامۆزاکەشی سەرۆکی حکومەت و خۆشی،لە ۲٠۱۲ وەزیرە.
۲_ مەلەفی نەوت لای هەردو عایلەی بارزانی و تاڵەبانی یەو ئەوان ئاگاداری وردودرشت و گرێبەستی پەنجاساڵەشن،باش و خراپ،ئەوان لێی بەرپرسن،کەئیعلانی شکستی پرۆسەی نەوت وئابوری سەربەخۆشی کرد.
۳_پێی نەوتین،کەپارەیان نیەو ۲۷ ملیاریش قەرزارن،ئەی،بەخەمڵاندن ئەو ۱۱٥ پازدە ملیار دۆلارەی،لە ۲٠٠٥ دەست پارتی و یەکێتی کەوتون چی لێهاتوە؟!بەپێی زانیاری زۆرترینی ۲٠۱۲ بوە،١٤ ملیار دۆلار،بەپێی زانیاری بەڕێژی٥۲./ بە ٤۸./ لەنێوانیان،بۆ هەردو ئیدارە دابەشکراوە. 
کەپارەکەلای حکومەت نیەو حکومەتیش قەرزارە،کەواتە قسەکەی شاڵاوی عەلی عەسکەرییە،مەسولەکان ڕەنگە دۆلاریان هەڵهێنابێت!یان لەژێرزەمین و بانکەکانە!
بۆئەمە نابێت،لەبری بڕینی دەرماڵە،سیاسەتی (من این لك هژا)پەیڕەوبکرێت و هەق و حساب،لەگەڵ کۆمپانیاکانی خیزب و مەسولەکان و عایلە سیاسیەکان بکرێت،کەبازرگانی دەکەن؟
٥_ پێی نەوتین،کەناڵەکانی ڕوداووکوردستان ۲٤ و هاوشێوەکانیان،هی کێن و لەکوێوەپارەیان،بۆدابین دەکرێت و سەرچاوەی داهاتیان کوێیە؟ئایا موچەی ئەوان چی لێ دێت؟کەم دەکرێتەوە؟
٦_ لە ۲٠۱۷ دووسێ پەرلەمانتاری ئۆپۆزسێونی جاران و دەسەڵات و ئێستاش مەسروربارزانی دەڵێن،گوایە حکومەت ۲۷ ملیاردۆلار قەرزارە،بەپێی زانیارییش مانگانە ۱٦٠_۲٠٠ ملێۆن دۆلار،لەپارەی  نەوت دراوەتەوەبەقەرز،ئەی خێرە ئەم ۲۷ ملیارە هیچی کەم نەبۆوەو هەرلەجێی خۆیەتی؟!
ئەمانەو زۆری تریش.....
 حکومەت ئیعلانی شکستی خۆی کرد،هەموڕێگای چارەسەریشی تەنیا کەمکردنەوەی موچەو درێژکردنەوەی مانگە.
کەواتە ئێستائیتر کاتی فشاری جدی و شێوازەکانی خەباتی مەدەنی سەرتاسەری و یەکگرتویی بەرەی خەڵک و داواکاری هەڵوەشاندنەوەی ئەم حکومەتەو پێکهێنانی حکومەتێکی کاتی،بۆ دو ئەرک:
۱_ دابینکردنی ژیان و سەلامەتی خەڵک و خاک و ڕێککەوتن،لەگەڵ بەغدا.
۲_ ئامادەکاری،بۆهەڵبژاردنێکی پاکی بێ تەزویر،بەکۆمسێۆنێکی نوێ و بێ لایەن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
له‌سنوری "پاوه‌"ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌ڕ رویداو پاسه‌وانێكی سنوری ئێران كوژرا
مه‌زڵوم عه‌بدی: ده‌بێت مافه‌ نەتەوەیی، كو‌لتوری و ئیدارییه‌كانی كورد له‌ سوریا به‌ ده‌ستور مسۆگه‌ر بكرێن
دادگای باڵای عێراق بە فەرمانی فایەق زێدان هێرشکردنە سەر ناوچە دیپلۆماسییەکان بە "تیرۆر" ناودەبات
لە حەسەکەوە بەرەو دیمەشق: مەزڵوم عەبدی بە فەرمی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی دەستبەکار دەبێت
ترەمپ: بە کامێرا چاودێریی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەین
سوپای پاسداران بە موشەک هێرشی کردەسەر ئامانجەکانی ئەمریکا ئوردن
سۆمۆ: داهاتی پێشبینیکراوی نه‌وت دەگاتە نزیکەی 4.5 ملیار دۆلار و نه‌وتی هه‌رێم به‌ 87 دۆلار ده‌فرۆشرێت
هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌: بە بڕیاری دادگا شەرعییەت لە دانا ئەحمەد مەجید وەردەگرینەوە
عراقچی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ده‌داته‌وه‌: ده‌بوایه‌ چه‌ند چاوه‌ڕێمان بكردایه‌
هێشتا وەرزی زستان نەهاتوە، نرخی نەوتی ماڵان لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×