خۆی به ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئه‌مانه‌ی كوردستان ده‌زانێت !
عیماد عه‌لی
2020-05-31   999
كه‌س نیه نه‌زانێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌رجه‌م حزبه‌كانیه‌وه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا گه‌نده‌ل و ماڵوێرانكه‌ر و بێ ستراتیج و بێ پلانه، كه‌س نیه نه‌زانێت ئه‌م زلحزبانه ده‌یانتوانی زۆر شت بكه‌ن به‌ڵام له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك و به پاڵنانی رق و كینه‌ی كۆن ته‌نها ركابه‌ریان له‌سه‌ر له‌ناوبردنی یه‌كدی ده‌كرد و ته‌نها میله‌ت باجه‌كه‌ی داوه، كه‌سیش نیه نه‌زانێت گه‌ر وابڕوات وه‌زعی گشتی كوردستان روو له‌داڕمان و ئاشبه‌تاڵی له‌سه‌رخۆ و به‌هیواشیه و حه‌تمیه، كه‌سیش نیه نه‌زانێت هۆكاره‌كه‌ی چیه و كێ به‌رپرسی یه‌كه‌مه له‌م كێشه و ئاریشه و ئالینگاریانه‌دا. به‌ڵێ ئه‌م حزبانه له حاڵه‌تێكدان كه یان شه‌رم ده‌كه‌ن په‌شیمانی ده‌ربڕن و داوای ڵێبوردن بكه‌ن یان عه‌قڵیه‌تی عه‌شایه‌ری و بنه‌ماڵه‌یی و لوتبه‌رزی ریگه‌یان پێ نادات بیرێكی واقیعی وسه‌رده‌میانه بكه‌نه‌وه و به‌خۆیاندا بچنه‌وه و به هه‌مووان هه‌ست به ترسناكی وه‌زعه‌كه بكه‌ن و هانا بۆ هه‌ر پوشێك به‌رن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م خنكانه قوتار بن بۆ رزگار بوون توله رێگه‌یه‌كی رووناكیی له دونیای تاریك و زه‌ڵاماتی كوردستان بدۆزنه‌وه.
به‌دبه‌ختیه‌كه له‌وه‌دایه ملكه‌چی غه‌ریب و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ت و ده‌سه‌لاته داگیركه‌ره‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌بن كه‌چی له ئاست برایه‌تی خۆمان خۆیان لێ ده‌كه‌ن به خاوه‌نی عه‌رشی مه‌عسوم و فه‌رعه‌ون ئاسا حوكم ده‌كه‌ن.
باشه تۆ له بیرته كه عیراق به‌سه‌ر زاره‌كی و روكه‌شانه هه‌ندێك له سوپاكه‌ی له به‌ره‌ی شه‌ری فه‌له‌ستین –ئیسرائیل به‌شدار بوو، تۆ خۆتێك به شۆڕش له‌قه‌ڵه‌م دابوو بێ هیچ مه‌رجێك شه‌ڕت له‌گه‌ڵ دایگركه‌ر راگرت و دوور له پراگماتیه‌ت ته‌نانه‌ت شوڕشت دواخست، چه‌ندین هه‌ڵوێست له‌م جۆره له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران له هه‌ر چوار پارچه‌كه روویداوه. له دوای راپه‌رینیش بێ هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌ك شه‌ری براكوژیت به‌رپاكردو، له‌م دواییه‌ش بارێكی زیاتر له حه‌دی خۆی له قورساییی شه‌ری داعشت خسته سه‌ر ئه‌ستۆی هه‌رێم و نزیكه‌ی دووهه‌زار شه‌هیدت به‌خشی و پێشوازیت له ئاواره كرد كه ده‌تتوانی دوور له سۆزی كه‌سیی و بیری ته‌سكی حزبی وه‌به‌رهێنانی سیاسی گه‌وره‌ی تێدا بكه‌یت و نه‌تكرد، ئه‌گه‌ر له‌و باره‌وه هاوشێوه‌ی نێوخۆ بوایه هه‌زار ویه‌ك حسابت بۆده‌كرت به‌ڵام له‌ئا ست داگیركه‌ران جگه له پابه‌ندبوون به ئیمزاكردنی ته‌نازولی گه‌وره به خاك و نه‌وته‌كه‌شه‌وه بۆ دوای شه‌ری داعش له‌به‌ر بڕێك پاره هیچی ترت له‌به‌ر چاو نه‌بوو، كه‌چی له‌م كاته سه‌خته‌دا خه‌ریكی ملاملانێ و منجه‌منج و خۆخواردنه‌وه‌یت و عه‌قڵت پێشبینی ته‌نها رووداوێكی سبه‌ی ناكات نه‌ك هی دوارۆژ.
ئێستاش له‌م قورسایی و بێ متمانییه‌ی خه‌ڵك و نه‌بونی هیچ ئاسۆیه‌كی روون، كه‌س حساب نه‌ك بۆ زۆر به‌ڵكو دوو مانگگی دوای ئێستا ناكات و، بۆ به‌دبه‌ختی هه‌رزه‌كاری سیاسی و خه‌ڵكی هه‌ڵتۆقیوی رێكه‌وت و دروستكراوی ئه‌م و ئه‌و بێ هیچ حسابیك بۆ خه‌ڵك به‌گشتی به هه‌مان ره‌فتاری تازه وكۆنی ئه‌م زلحزبانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كه ده‌كه‌ن. وه‌ره تۆیه‌ك كه جارێك قه‌رزاری خه‌ڵكی بیت و له‌سه‌ر ناحه‌قی و فریودان وهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك تا ئیستاش به ملیاره‌ها دیناری خه‌ڵكت لا بێت و ئێستا و له‌م كاته‌دا بته‌وێت سواری سه‌ری شه‌پۆلی وه‌زعی ناله‌باری خه‌ڵك بیت و بته‌وێت كۆمه‌ڵیك خه‌ڵكی دیكه به‌ده‌ست ئه‌م ده‌سه‌لاته زاڵمه‌وه به‌كوشت بده‌یت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه كه خه‌ڵكی كوردستان ئاگاداره و شوكر هۆشیاره و به قسه‌ی لوس له‌خشته‌نابرێت، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵك به وریاییه‌وه وه‌زعه‌كه بخوێنێته‌وه و به‌ڵی له‌عنه‌ت له‌م ده‌ه‌سه‌لاته گه‌نده‌ڵه بكه‌ن به‌ڵام بێ ئه‌ڵته‌رناتیڤی نێوخۆیی و باوه‌ر پیكراو دوای هیچ هاشوهوشی بازرگانی سیاسی له كوردستان نه‌كه‌ون، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناحه‌قی بنیاتنرابێت سه‌رئه‌نجامی هه‌ر فشه‌ڵ ده‌ره‌ده‌چێت وحه‌ق له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی ناحه‌قی بنیات نانرێت و ناحه‌قی هیچی لێ سه‌وز نابێت.
بۆیه له‌م قۆناغه سیاسی و ئابووریه ترسناك و تاریك و سه‌خته‌دا، له جیاتی دووجار ده‌بێت بۆ هه‌ر هه‌ڵوێستێك خه‌ڵك هه‌زار جار بیر بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌س ناڵێت بێده‌نگ بین له‌مافی ره‌وای خۆمان و جوڵانی كاریگه‌ر له كات و شوێنی گونجاو ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه ئاڵۆز و له‌قه هه‌ندێك لایه‌نی له ریزبه‌ده‌ری بێ مۆڕاڵ و به‌هه‌مان فكر وبیری ترامپانه خه‌ریكی ئیستغلال كردنی وه‌زعه‌كه‌ی كوردستانن و، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گاڵته‌جاڕیه خۆیان به‌ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئه‌م گه‌نده‌ڵانه ده‌زانن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌زانێت چۆن دروست بوون و كێ ده‌ستیان ده‌گرێت و بۆچی هه‌ڵتوقیون وكی هانیان ده‌دات و بۆ چیه.