جیاوازی خانەنشینی وەزیرانی هەرێم‌و عێراق بۆچی؟!

مەزهەر كەریم
  2020-06-05     828

جیاوازی خانەنشینی وەزیرانی هەرێم‌و عێراق بۆچی؟!
سەرو ملیارێك دیناری حكومەت وەزیری خانەنشینكراو دەیبات
 ساڵ بەساڵ ژمارەی موچە خۆرانی پلەی تایبەت‌و پلە باڵا زیاد دەكات‌و حكومەتیش ناتوانێت داهاتەكانی زیاد بكات، موچەشی پێنادرێت، موچەی موچە خۆرانی موستەهەق‌و ناموستەهەقی تێكەڵكردوەوە‌و پێشینادرێت، ئەمەكێشەیەش هێندەی دیكە بۆتە مۆتەكە بۆ كابینە یەك لەدوایەكەكانی حكومەت، بەتایبەت موچەی وەزیرانی خانەنشین كراو.


هەر لەوكاتەی رژێمی سەدام، هەرێمی كوردستانی بەجێهێشت‌و بەرەی كوردستانی پەرلەمانیان دروستكردوو یەكەم كابینەی حكومەتیان ڕاگەیان، تا كابینەی پێشووش، واتا پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەت، سەدوو نەوەدو شەش وەزیری خانەنشینكراویان هەبوە بەپێی ئامارەكانی خۆیان، كەژمارەیەكیان وەزیری خانەنشینكراوی بندیوارن.
پرسیارەكە لێرەدایە هەرێمێكی بەناو پێنج ملیۆن كەسی دەبێت لەماوەی بیست‌و حەوت ساڵی ڕابردوودا ئەم هەموو وەزیرەی بۆچی بوبێت، دەبێت حیكمەتەكە لەچیدا بوبێتو ئەم هەمو وەزیرە چیان بۆ ئەو خەڵكە‌و حكومەت كردبێت، وا دەبێت تامردن ئەو كەسانە مانگانە شەش ملیۆن‌و پێنج سەد هەزار دینار موچەكەیان بێت.
بەوپێیەش بێت سەدوو نەوەدو شەش وەزیری خانەنشین كراو بۆیەك مانگ یەك ملیارو دوو سەدو حەفتاو چوار ملیۆن دینار موچە وەردەگرن، لەكۆی ئەو نۆ ملیار دینارەی، حكومەت بە پاشەكەوتی موچە، پێدانی موچە بەشەش مانگ جارێك بۆی كۆنابێتەوە، تا بیداتە فەرمانبەرەكانی.


ئەوەی كەبینیومانە‌و هەموومان دەزانین، لەدانیشتنەكانی پێشووی پەرلەمانشدا وەزیرانی خانەنشین دەسكاری موچەكانیان نەكراو یاسای چاكسازی ئەمانی نەگرتەوە، ئەمەش بەهۆكاری ئەوەی ئەم كەسانە لەئێستاو ڕابردوودا كەسانی دەستڕۆشتوی ناو حیزبەكانیانن، حیزبیش بەردەوام بەرگری لەم كەسانە دەكات جیاواز لەخەڵكی پلە نزم‌و بێدەسەڵات، واتا فەرمانبەرانی پلەنزم‌و ئاسایی.


جا ئەگەر ئاوا بڕوات لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا كوردستان دەبێتە مەیدانی لیوایە لەوەزیرانی خانەنشین كراو، چونكە هەر چوار ساڵ جارێك حكومەت دەیان وەزیری خانەنشین كراو دەنێرێتەوە بۆ ماڵەوە بەموچەیەكی باش ئەمەش ئەو ترسناكیەیە، كەئەوانەی خەمخۆری داهاتی ئەم وڵاتن، بێدەنگەی لێناكەن‌و ئاشكرایی دەكەن بۆ ڕایگشتی.


ڕەنگە زۆربەمان ئەو پرسیارەمان لەلا دروست بوبێت، ئاخۆ دەبێت لەعێراق‌و وڵاتانی دراوسێ‌ بەهەمان شێوەی هەرێم، ئەوانیش وەزیرو وەزارەتیان هەیە دەبێت بەو شێوەی هەرێم ئەینتاجی وەزیری خانەنشینكراویان هەبێت، بێگومان نەخێر، هەرگیز رێگە بەوە نادەن كەسێك بەپلەی وەزیر چوار ساڵ لەوەزارەتەكەیدا موچەیەكی زەبەڵاح وەربگرێت، پاشان بەهەمان موچە خانەنشین بكرێت تامردن.


ئەگەر نمونەی حكومەتێكی نوێی وەك حكومەتی نوێی عێراق بهێنمەوە، كە هەڵبەت بۆیە دەڵێم نوێ‌ لەچاوی وڵاتانی دراوسێ‌‌و حكومەتی هەرێمیش حسابی بۆ بكەین بەنوێ‌ هەژمار دەكرێت، هەرگیز شتێكی وەها نیە بەو ناوە وەزیرێك لەدوایی چوار ساڵ مانەوە لەپۆستەكەیی‌و وەرگرتنی پارەیەكی مۆڵ خانەشینی بكەن.


حكومەتی عێراقی لەكۆنەوە كار بە یاسای قانونی خانەنشینی موەحدە دەكات بۆ وەزیرێك‌و كارگوزارێك‌و سەرجەم فەرمانبەرانی، كەئەمەش بەم شێوەیە دەبێت، كە سیوشەش مانگی موچەی وەزیرێك بەنمونە دابەشی سیوشەش دەكرێت، زەڕبی ماوەی خزمەتەكەی بەڕێژەی سەدی دەكرێت ،ئەمە سەرەڕای ئەوەی دەبێت تەمەنی پەنجا ساڵ بێت‌و پانزە ساڵ خزمەتی هەبێت، بەڵام لەكوردستان وەزیرمان هەیە چوار ساڵ خزمەتی هەیەو تەمەنی سی ساڵیشە.


لەگەڵ ئەوەشدا هەرێمی كوردستان پێنج جۆر یاسای خانەنشینی هەیە، لەیەكێك لەجۆرەكانی ئەو پێنج جۆرەدا، كەسانێكیان بەپلەی وەزیر خانەنشین كردوە بەبێ‌ ئەوەی ڕۆژێك سەردانی ئەو وەزارەتەی نەكردوە ، كە كردویانە بەوەزیری ئەو وەزارەتە.


حكومەتی عێراقی هەیئەی خانەنشینی گشتی هەیە، كە جیاوازە لەموچەی حكومەتی عێراقی بۆخۆیان خاوەنی پارەی خۆیانن، لەئێستادا خاوەنی دوانزە ترلیۆن دینارن، لەوڵاتانی دەرەوەو ناوخۆ وەگەڕی دەخەن‌و سوودەكەی دەهێنەوەو وەریدەگرن‌و موچەی خانەنشینی پێدابین دەكەن.


لەكوردستانیش باسێكی لەو جۆرە هەبو كە ئەیئەی خانەنشینی دابمەزرێت، بەڵام تەنیا هەواڵێك بوو هیچی دیكە ئەو دەنگگۆیانەشی هەبوون باس نەكرانەوەو بەدواداچونی بۆ نەكراوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×