گەندەڵییەکانی بەرێوەبەرایەتی یٔەندازیاری ھونەری سلێمانی لەراپۆرتێکی چاودێری داراییدا

بەرهەم ئەحمەد
  2020-06-12     803

پەنجاو چوار ملیۆن دینار خەرجکراوە بۆ بە کرێ گرتنی خانوو بۆ یٔەم بەڕێوەبەرایەتییە بۆ یەک ساڵ

 

چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی و بەهەدەردانی پارەی گشتی بڵاودەکەمەوە، یٔەگەر حکومەت مەبەستێتی چاکسازی بکات دەتوانێت لەمانەوە دەست پێ بکات کە مشتێکن لە خەروارێک.
بەپێی راپۆرتێکی دیوانی چاودێری دارایی لەسەر کارەکانی بەرێوەبەرایەتی یٔەندازیاری و ھونەری بۆ ساڵی  ٢٠١٣کە وێنەیەکی لام پارێزراوە، دەرکەوتوە کە دیوانی چاودێری دارایی تیبینیەکی زۆری لەسەر کاروچالاکی و خەرجیی و پرۆژەکانی یٔەو بەرێوەبەرایەتیە ھەیە و داوا لێکۆلینەوەو لێپرسینەوە دەکات .
بە پێی راپۆرتێکی دیوانی چاودێری دارایی بۆ بە یٔەنجام گەیاندنی خەرجییەکانی بەرێوەبەرایەتی یٔەندازیاری و ھونەری/ وەزارەتی دارایی و یٔابوری پشت بە بودجەی(یٔاسایی، وەبەرھێنان، پەرەپێدانی بانکەکان)، دەبەستێت، وەزارەتی دارایی و یٔابوری لە ساڵی ٢٠١٣ دا بڕی ٩٠٢٥٩٠٩٥٩٩ دینار( نۆ ملیار و بیست و پێنج ملیۆن و نۆ سەدو نۆ ھەزارو پێنج سەدو نەوەدو نۆ دینار)، تەمویلی یٔەم بەرێوەبەرایەتیەی کردوە و خەرجییەکانی یٔەو بەرێوەبەرایەتیەش لە بەرواری ١/١/٢٠١٣ تا ٣١/١٢/٢٠١٣ لە سەر بودجەی یٔاسایی ١٩٣٨٢٩٣١٠٠ (تەنھا یەک ملیار و نۆ سەدو سی و ھەشت ملیۆن و دوسەدو نەوەدو سێ ھەزارو سەد دینار)، بووە.
یەکێک لەو تێبینیانەی دیوانی چاودێری دارایی ھەیبوە لەسەر یٔەو بەرێوەبەرایەتیە یٔەوەیە کە بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و یٔابوری پشت نابەستن بە ڕای لایەنی پەیوەندیدارو راستەوخۆ بە پێی پەیوەندی تاکە کەسی خۆیان بریانداوە، بۆ نمونە بڕی ٥٤٠٠٠٠٠٠ ( پەنجاو چوار ملیۆن دینار)، خەرجکراوە بۆ بە کرێ گرتنی خانوو بۆ یٔەم بەڕێوەبەرایەتییە بۆ ماوەی یەک سالڕ کە چاودێری دارایی یٔەم تێبینیانەی لە سەر خەرجکردنی یٔەم پارەیە ھەیە ( لیژنەیەک پێک نەھاتووە لە کاتی وەرگرتنی خانوەکە لە خاوەن موڵک کە پێویست بوو لە لایەن لیژنەکەوە بە یٔامادەبونی خاوەن موڵک یٔەم خانوە وەربگیرایەو کۆنوسێک یٔامادە بکرایە بە دیاریکردنی کەل و پەلی ناو بیناکەو دیاریکردنی کەم و کوڕییەکان بۆ یٔەوەی لە داھاتوودا پشتی پێ ببسترێت لە کاتی گەرانەوەی خانوو بۆ خاوەن موڵک، لە ھەمان کاتدا لە گرێبەستی بە کرێ گرتنەکەشدا کۆنوسی وەرگرتنی وەک بنەما داناوە بۆ کاتی چۆڵکردن و تەسلیم کردنەوەی بە خاوەن موڵک).
ڕاپۆرتەکەی چاودێری دارایی یٔاماژەش بەوە دەکات کە پاش یٔەوەی خاوەن موڵک داوای زیادکردنی کرێ مانگانەی کردوە لە ٣٥٥٥٠٠٠ دینار(سێ ملیۆن و پێنج سەدو پەنجاو پێنج ھەزار دینار)، بۆ ٤٥٠٠٠٠٠ دینار(چوار ملیۆن و پێنج سەد ھەزار)، یٔەم بەرێوەبەرایەتیەش نوسراویان یٔاراستەی وەزارەتی دارایی و یٔابوری کردوە بە مەبەستی وەرگرتنی بۆچونیان یٔەوانیش نوسراوی (٢٢٥)، لە ٣٠/٥/٢٠١٣ یان یٔاراستەی بەرێوەبەرایەتی باجی خانوبەرەی سلێمانی کردوە بە مەبەستی خەمڵاندنی کرێ مانگانە بەڵام خاوەن موڵک راستەوخۆ سەردانی بریکاری وەزیری دارایی و یٔابوری کردوە یٔەویش بە پەیوەندی تەلەفونی داوای لە بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی و یٔەندازیاری و ھونەری کردوە لە ھەولێر، بۆ یٔەو مەبەستە لە ٢٠/٨/٢٠١٤ پێیان ڕاگەیاندین وە بە نوسراوی وەزارەتی دارایی و یٔابوری ژمارە(٨٢٠٥)، لە ٢٥/٨/٢٠١٣ ڕەزامەندی دراوە بە زیادکردنی کرێکە بۆ ٤٥٠٠٠٠٠ دینار (چوار ملیۆن و پێنج سەد ھەزار)، بە بێ یٔەوەی وەڵامی بەرێوەبەرایەتی باجی خانوبەرەی سلێمانی وەرگیرابێت. 
چاودێری دارایی داواکاریشە لیژنەیەک لە سەرۆکایەتی یٔەنجومەنی وەزیرانەوە لێکۆڵینەوە بکات لەبەرپرسانی وەزارەتی دارایی و یٔابوری لە ھۆکاری بریاردان بە زیادکردنی کرێی بیناکە بە بێ وەرگرتنی ڕای لایەنی پەیوەندی دار.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×