بۆ مێژوو

شاسوار عەبدولواحید
  2020-06-14     603
هەر بۆ زانیاری هەموتان، ئەم نوسینە بۆ مێژوو دادەنێم و ،ئیتر ئازادن باوەڕ بە ترسی دەسەڵات دەکەن یان قسەکانی ئێمە :

١-ئەگەری زۆر ئەوەیە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی نزیکدا ڤاکسین و چارەسەری نەدۆزرێتەوە و هەموو وڵاتان کار بۆ ئەوە دەکەن کە خۆیان ڕابهێنن لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا و روبەروی ببنەوە.

٢- باوەڕ بە ترس و تۆقاندنی هەندێک دەسەڵات و میدیا و حکومەت مەکەن نەک لە هەرێم،بەڵکو لە هەندێک وڵاتی دیکتاتۆری جیهاندا حکومەت خەلک دەترسێنن و کۆرۆنا بۆ مەبەستی تر بەکار دەهێنن.

٣- وڵاتانی دونیا چیتر قەدەغەی هاتوچۆ و هەروەها خۆپارێزی توند راناگەێنن، بە پێچەوانەوە هەمویان کار بۆ ئەوە دەکەن کە هەموو شت ئاسایی بکەنەوە و  وردە وردە %٦٠ی هاوڵاتییان توش ببن تا بەرگری گشتی دروست ببێت.

٤-هەمومان لە هەرێم یان توشی کۆرۆنا دەبین، یان لامان دەبێتە شتێکی ئاسایی، هاوشێوەی هەڵامەت و ئەنفلۆنزای ئاسایی.

٥- کۆرۆنا کوشندە نییە ،بەڵکو یەکیکە لەو ڤایرۆسانەی کە رێژەی مردنی توشبوانی راستەقینە زۆر زۆر کەمن و هەروەها لە %٩٩ی ئەوانەی گیان لە دەست دەدەن خۆیان نەخۆشی تریان هەیە (بۆ نمونە ڤایرۆسی ئیبۆلا %٨٠ی ئەوانە دەکوژێت کە توش دەبن، بەڵام کۆرۆنا لە هەزار توشبوی راستەقینە یەک کەس دەکوژێت کە ئەویش خۆی نەخۆشی تری لەگەلدایە).

٦-لە جیهاندا ساڵانە ٦٥٠ هەزار کەس بە ئەنفلۆنزای وەرزی(هەڵامەت) گیان لە دەست دەدەن، بەڵام تا ئیستا کۆرۆنا ٤٠٠ هەزاری کەسی کوشتووە و لە داهاتوودا رێژەی کۆرۆنا زۆر کەمتر دەبێتەوە لە چاو هەڵامەت(چونکە لە داهاتودا بەرگری لەشمان زیاتر دەبێت بۆ کۆرۆنا). 

٧- ئەگەر هەموو کورد توشی کۆرۆنا بیت ئەوا خوانەخواستە (٤،٠٠٠) چوار هەزار کەس گیان لە دەست دەدەن. وە ئەوانە گیانلەدەستدانی ئاسایین و گەر کۆرۆناش نەبێت ئەوا هەر ساڵانە ئەو ژمارەیە زیاتر گیان لە دەست دەدەن.

٨-ساڵانە لە هەرێم ٢٤ هەزار کەس گیان لە دەست دەدەن(ساڵی پار ٢٣،٣٦٠ کەس گیانی لەدەستداوە). وە ١٠ رۆژی سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵ ١٦٠ کەس کەمتر گیانیان لە دەست داوە لە چاو ١٠ رۆژی یەکەمی مانگی شەشی  پار.(واتە مەهێڵن بتانترسێنن بە داتای درۆ).

٩- من بەش بە حاڵی خۆم، ئێستا کە هاوینە و کەشەکە لە بارە و ڤایرۆسەکە چالاک نییە، دەمەوێت ئێستا توشی کۆرۆنا بم (بۆیە دەچنە دەرەوە و خۆم ناپارێزم)، نەک پایز کە چەندین جۆری تری ڤایرۆس لە ئارادایە و هەروەها ڤایرۆسی کۆرۆنا چالاکتر دەبیت و کەشوهەواکە بۆ ڤایرۆسەکە گونجاوترە.

١٠-لە سوید ٤،٩٠٠ کەس گیانیان لە دەستداوە، تەنها ٢٠٠ کەسیان تەمەنیان خواروو ٦٠ سال بووە، وە ٣٥٠ کەس تەمەنی نێوان ٦٠ بۆ ٧٠ ساڵە، باقی ٤،٣٥٠ کەسەکەی تر تەمەنیان سەروو ٧٠ سال بوون.

١١-ئاگادار بن!!!!! لە کۆی دوو ملیۆن کەسی تەمەن ٧٠ ساڵ بەرەوژوور، تەنها ٤٣٥٠یان مردوون، کە هەر خۆی ساڵانە ئەو ڕێژەیە گیان لە دەست دەدات. (واتە دوو ملیۆن کەسی بەتەمەن سەلامەتن و هیج عەیبیان نییە و ڤایرۆسەکە هیج کاری تێنەکردوون).

١٢- بۆیە خەڵک دوو رێگای لەبەردەستدایە:

-یان بە بڕیک ئاگادارییەوە نەترسیت و توشی ڤایرۆسەکە ببیت و یەک جار رزگارت بێت و لەشت بەرگری پەیدا بکات (تەبعەن ئەم قسەیە بۆ ئەو کەسانە راست نییە کە نەخۆشتی تری ترسناک و درێژخایەنیان لەگەڵە).

- یان تا ماویت لە ترسا بژیت، بەڵام ئەوە بزانە کە هەر توش دەبیت و هەموو دنیا دەگرێتەوە ڤایرۆسەکە، وە پشتیش بە ڤاکسین مەبەستن جونکە رەنگە هەر پەیدا نەبێت، وەک چەندین جۆری تری ڤایرۆس کە ٣٥ ساڵە نەتوانراوە ڤاکسینی بۆ بدۆزرێتەوە .

بە دەست خۆتە کام ریگا هەڵدەبژێریت، بەڵام بزانە هەمو دونیا ئەوا وردە وردە توش دەبن و خۆیان لەگەڵ ڤایرۆسەکە رادەهێنن و ئەو ترس و باسی گیانلەدەستدان هەموی بڵاوکردنەوەی ترسە لە لایەن هەندێک میدیا و حکومەتەکانی دونیا و راست نین، چونکە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە هیچ شێوەیەک کوشندە نییە و %٩٩ی ئەوانەی لە جیهان گیان لە دەست دەدەن خۆیان کێشەی تری تەندروستیان هەبووە.

بۆیە پەیامی کۆتاییم بۆ هاوڵاتییانی ئەزیز ئەوەیە کە دەسەڵات بە مەبەست ترس بڵاو دەکاتەوە، وە هیوادارم هەمومان پێکەوە خەمی موچەی فەرمانبەران بخۆین لە حکومەت موچە نادات. خەمی ناوبازار و کەسابەتی کاسبکارانمان بێت، خەمی بێکاری گەنجانمان بێت.

ئێستا کاتی نارەزایی دەربڕینە،نەک کاتی ترس و چونە مالەوە و تێکدانی ژیانی خۆتان و منداڵاندان.

ئەم دەسەڵات ٢٩ ساڵە درۆتان لەگەڵ دەکات، چەند ٢٩ ساڵی ترتان پێویستە تا ئیتر باوەڕ بەمانە نەکەن؟
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×