ئێستا حکومەت لەکۆرۆنا ترسناکترە

د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین
  2020-06-15     601
ئەوەی ئێستا،لەهەرێمی کوردستاندا رودەدات،لەهەموڕویەکەوە حکومەت لێی بەرپرسە،ئەم حکومەتە،کەلەم قەیران و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایەشدا،تۆزقاڵێک عەقڵ و بیرکردنەوەی نەگۆڕاوە،سەرچاوەی نەهامەتییەکان و ئەگەری چۆڵکردنی نەخۆشخانەکان و هۆکاری 
سەرەکی زۆربونی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنایە. حکومەتێک،نەتوانێت،موچەی تەنیا وەزارەتی تەندروستی دابین بکات،بەڵام ئامادەبێت،لەماوەی ۱٥_۲٠رۆژدا قەرزی کۆمپانیاکانی مەسولەحیزبی و بنەماڵە حوکمڕانەکان بداتەوە،کەواتە لەکۆرۆنا ترسناکترە.
حکومەتێک دانەوەی قەرزی چەند کۆمپانیایەکی مەسولی حیزبی یان حاشیەی حیزب و بنەماڵەسیاسیەکان پێش قەرزی پاشەکەوتی هاونیشتمانییەکانی بخات،کەلە ۲٠۱٦ بەپاشەکەوتی نایاسایی لێی بڕدراوە،بۆدادگایی و هەڵوەشاندنەوە،باشە.
حکومەتێک نەتوانێت،وەک دەڵێن ۸٠٠ ملیار دیناری قەرزی خۆی،لەکۆمپانیاکانی دۆست و ئەحباب و حاشییەکانیان وەرگرێتەوە،کەچەندین ساڵەلایانە،بەڵام لەماوەی ۱٥_۲٠ رۆژدا قەرزی هەمان ئەو کۆمپانیایانە بداتەوەکفری سیاسیە،بە حکومەت ناوی ببرێت و لەکۆرۆنا ترسناکترە.
حکومەتێک خاوەنی رۆژنامەیەکی دولاپەڕەیی،کەناڵێکی لۆکاڵی خۆی نەبێت،بەڵام سەرۆک و جێگرو حیزبەکانیان و عایلەسیاسیەکانی کوردستان،خاوەنی هەموجۆرەکانی میدیاوکەناڵی ئاسمانی بن و لەم قەیران و بێ موچەییەشدا نەوەستابن،بەویژدانتان ئەم حکومەتە رەوایە بمێنێت؟!
ئەم نوخبە حوکمڕانەی کوردستان،کەچەندین ساڵە سامانی سەرزەوی و ژیر زەوی ئەم هەرێمە،بەتاڵان دەبەن،خزمەتکاری ئێران و تورکیان،لەئێستادا،ئامادەنین دەستباریان بگرن،ئەی ئەمانە چەتدین ساڵە چییان کردوە و کێ دۆستیانە؟!
کەدۆخەکە ئاوایە وکەس دۆستیان نییە،ئەی بۆ دەست،بەگیرفانی خۆیان و حیزبەکانیانا ناکەن و ئەم قەیرانە تێپەڕێنن و خەڵک ئاشتکەنەوە؟!
ئەم حکومەتە ئەڵێ چاکسازی دەکەم،خەرجی کەم دەکەمەوە،کەچی ئێستاخەریکی دانانی پۆست و وەزیروگزیری نوێن،بۆهاوبەشەکانی؟!
ئەمانەو زۆری تریش،......
کەواتە ئێستا حکومەت جا دامەزراوەکەیە یان عایلەسیاسیەکانی پشتی،لەکۆرۆنا ترسناکترن،چونکە ئەوان بەرپرسی قوت و سەلامەتی ژیانی خەڵکن.
کەموچەی تەندروستی و موچەخۆران نادەن و پزیشک و کارمەند نەخۆشخانەکان چۆڵدەکەن،ئەمە ئەنجامەو هۆکارەکەی حکومەتە.
تائێستا حکومەت،هەرقسەی هەیەو هیچی تر،ئەوانن دەبنەهۆی زۆربونی ڤایرۆسەکەوخەڵک  ناچاری چونەدەرەوەدەکەن ،بۆپەیداکردنی نانی
رۆژانەی،چونکە حکومەت ژیانیان،بۆدابین ناکات،قەرەبوی کەس ناکاتەوە،خەڵکیش دەچێتەدەرەوە،بەهیوای سەلامەتی و پارێزراوی هەموان و پابەندبونمان،بەخۆپارێزی.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×