سەرەکی
هەواڵ
کوردستان
عێراق
جیهان
راپۆرت
بیروڕا
کولتوور
ئابوری
تەندروستی
مەڵتیمیدیا
دەربارە
|
پەیوەندی
|
ئاوێنە رۆژنامەی منە
پارچەیە پەڕۆ مەدەن بەسەر دەلاقە گەورەکەیا بەڵکو ئاڵاکان داگرن بۆ نیوە!
سامانـی وەستا بەکر
2019-01-11
 
1893
سیاسەت بێجگە لەوەی ھونەری ڕێکخستنی کۆمەڵگەو داودەزگاکانی دەوڵەتە ھەرواش پاراستنی سنورو سەرەوری نەتەوەو خاکیشە بەڕووی دراوسێ و ھەرھێزێکی دەرەکیشدا.
مەخابن سیاسەت لە ھەرێمی کوردستان ڕێچکە باوەکەی بەزاندوەو ڕێچکەیەکی زۆر تایبەت بەخۆی گرتووە کە لە شکڵ و لە ھەناویا لە ھیچ شوێنێکیتر ناچێت بەجۆرێک ھونەری ڕێکخستن گۆڕاوە بۆ تێکدان، ھونەری شکۆپارێزی بۆ بودەڵەکردن، ھونەری دروست کردنی تاک بۆ تێکشکان، ھونەری سنورپارێزی بۆ بەدەستەوەدان، ھونەری خزمەتگوزاری بۆ تێھەڵدان و ھونەری بیروڕای جیاواز بۆ کووچی زیندان.
ھەندێ جار پارچەیەک کوتاڵ ئەکرێ بە پینەی پۆشاکێکی دڕاو بەڵام چەند وردیش بکرێ پینە ھەر پینەیەو پۆشاکی دڕاویش ھەرگیز وەک خۆی لێنایەتەوە.
ئەوەی ئێستا لە باشوری کوردستان ئەگوزەرێ ھەمان ئەو نمونەیەی سەرەوەیە، بەنیازن بە پارچەیەک پەڕۆی چورا ڕەنگ دەلاقە گەورەگە داپۆشن و پارچەیەک پەرۆکی لاکێشە بدەن بەچاوی خەڵکیدا و ڕاوەدوونان و دەستگیرکردنی سیاسی و داخستنی سینەمایەک بۆ قەدەغەکردنی فیلمێک و کۆکردنەوەی چەند پەرتوکێکی دیاری کراو ...ھتدی لەبیری خەڵک پێببەنەوە!
ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان ھیچ خواستێکی نیشتمانی بەرز ڕاگرتنی شکۆی نەتەوەی کورد لە کەرکوک و جەخت کردنەوەی کوردستانی بوونی ئەو شارەی لە پشتەوە نیە بەڵکو ھەر زوو بەزوو مەرامی ڕێپێدانی ھەڵکردنی ئەو ئاڵایە ڕوون و ئاشکرا بۆوە کە ئەو کارە بۆ لەبیربردنەوەی ھەڵکوتانە سەر پارتی کرێکارانی کوردستانە لە ھەرێم و بە دیاری کراوی لە سلێمانی لە ئێستایا.
کلتوری خۆ بەدەستەوەدان و گوێڕایەڵی دوو پارتە سەوزو زەردەکەی ھەرێمی کوردستان بەجۆرێکە کە ھیچ یەکێک لە داگیرکەرانی مێژووی کوردستان دوو نوبوون و دوو دڵیش ناکەن لەھەر داوایەک و ھەر سیاسەتێک کە لە بەرژەوەندی خۆیانبێ و بیانەوێ لەو بەشە "نیمچە ئازاد"ەی کوردستانا جێبەجێی بکەن ئەگەرجی پاسەنگی ئەو کارە خوێنی چەندین لاو پیرو مناڵی کوردیشبێ یان داخستنی بارەگاو داخستنی حیزب و دەستگیرکردنی سیاسیش بێت.
ھیچ کاتێک خەڵک بە کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی دڵخۆش نابن ئەگەر باجەکەی دەستگیرکردن سیاسی و تەسلیم کردنی کلیلی خوودی شارەکەبێ بە دوژمن لە کاتێکا کە کردنەوەی فڕۆکەخانە بۆ خۆشگوزەرانی ھاوڵاتیان نیە بەڵکو بۆ کارئاسانی بازرگانە سیاسیەکان و ھەناردەو ھاوردەکردنی کاڵایە بۆ قازانجی زیاترو ئاسانکاری زیاتر کە لەوانەیە باڵادەستانی سلێمانی ئەو کارەیان لەڕێی فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە بۆنەچێتە سەر چونکە وەک ئەزانرێ ئەوان ھەر ڕکابەری سیاسی نین بەڵکو ڕکابەری بازرگانیشن.
ھیچ کاتێک کوردانی کەرکوک بە ھەڵکردنی ئاڵایەک دڵخۆش نابن کە ڕەنگە سوورەکەی خوێنی ئەو گەنجانەبێ کە ١٦ی ئۆکتۆبەرا کران بە قوربانی، ڕەنگە سەوزەکەی ئەو دۆلارانەبێ کە ئەخزێنە گیرفانی بەرپرسانی خاک و خۆفرۆشەوە، ڕەنگە زەردەکەی شەرمەزاری پاشەکشێکردنبێ لە ئازادی و ڕەنگە سپیەکەشی ھەڵکردنی ئاڵای سپی خۆڕادەستکردنبێ.
پارچەیەک پەڕۆ ھیچ لە ئازاری خۆبەدەستەوەدان و دۆڕان ناشکێنێ کە ئێمە لەناخەوە گەمارۆدراین و نەخشەی وڵاتمان لە دڵمانا پێئەنێژن ھەربۆیە تکایە لەبری ھەڵکردنی تاکە ئاڵایەك کۆی ئاڵاکان بۆ نیوە داگرن.
وتاری زیاتر
1
پەیامێکی باڵا و پەیامهێنەرانێکی دەنگ نزم
2
مام-وەستاو پەروەردەو ستراتیژیەتی نیشتمانی
3
کاملای گوریسەکە بگیرێ
4
نادیموکراسی دیموکراسی
5
فێرنەبوون لە هەڵە گەمژەییە
6
لەنێو چنگتایەو پێیناگەی
7
ئەوەی ئەبێ بکرێ بۆ گۆڕانکاری
8
کورد، کەوا سوری بەر لەشکر
9
بەهەشتێکی خۆڵەمێشی
10
ئەودیووی جێندەر
11
کێ گوناهبارە؟
12
کلیلی دەستپێکی ژیان ونکراوە
13
زەنگی قڕکردن
14
تەنانەت دیموکراتی و فیدراڵیش چارەسەرنیە بۆ گەلی ناهۆشیار
15
دەست بۆ ناوەکان مەبەن
16
هۆکار و دەرەنجام
17
فیدراڵیە یان مەزهەبی نەتەوەییە
18
کورد دوژمنی خۆی دۆستی دوژمن
19
پارسەنگیری یان سەرۆک؟
20
هاوکێشەکە گۆڕاوە
21
ڕاستکردنەوە. Correction
22
کۆچ وەک چارەسەر
23
شکست ڕووداوە، هەڵسانەوە هونەرە
24
پاثۆلۆجی* ئیسلامییەکان لە کوردستان”pathological”
25
دووتاگەریی Dualism
26
مێژوو زانستە نەک چیرۆک، بۆیە وامان بەسەرهات
27
کۆنفرانسی یەکڕیزی و دەستور و چەند سەرنجێک
28
وەبیرهێنانەوەی هەندێ وانەی ژیان
29
نێرگز لەچیەوە ھاتووە؟
30
سەد ڕەحمەت لەکفن دز
31
تیرەکان ھەڵە ئاڕاستە ئەکرێن
32
ھێندە فووی تێمەکەن کە بتەقێ
33
ئەگەر ئەتەوێ نەتەوەیەک لەناوبەری، پەروەردەو زمانەکەی بکە بەئامانج
34
مخۆرکەی ناوخۆ ٤
35
مخۆرکەی ناوخۆ ٢
36
مخۆرکەی ناوخۆ ١
37
بۆ وایلێھات؟
38
ئەو جیاوازییەی کە نابینرێ
39
ئەو جیاوازییەی کە نابینرێ
40
کۆڤید ١٩ لەفەتوا تێناگات
41
ڕەوشت سەرچاوەیە نەک یاسا
42
بۆ سلێمانی؟
43
کوردو ملکەچبون بۆ فەرمانی سێ سوڵتان
44
ئاڵای کوردستان و بـــبــک
45
ئایا ئەمە قورسە بۆ تێگەشتن؟
46
باشترین خۆ پارێزی هێرشکردنە
47
بەها داڕماوەکان
48
ببێ یان نەبێ بەتۆ چی؟
49
ڕەوشت
50
پێوەرەکە هەڵەیە
51
داهاتوی گەلێک بۆ پەنجەکەڵێک
52
پێڵاو کۆکردنەوە بۆ سەرۆکی حیزب
53
تویتێک بەتامی بۆمب
زۆرترین بینراو
ترەمپ فەرمانێکی بەپەلەی بۆ داخستنی میدیایەکی کە بەشی کوردیشی هەیە دەرکرد
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا فشارەکانی هەسەدەی چڕترکردووەتەوە
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ زانا خالید خولەسور دەرکرا
پێشنیاری نوێ بۆ نرخی كارەبای 24 سەعاتی ئاشكراكرا؛ "زۆر زۆر گرانە"
نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
بههای دراوهكان؛ دۆلار كهمێك دابهزی و تمهنی ئێرانیش به نزمی مایهوه
چیرۆكی ئهو دو خوشكهی بهههڵه كراونهته سیمبولی كارهساتی ههڵهبجه
یەکێتی و پارتی کۆبونەوەی یەکلاییکەرەوە بۆ کابینەی دەیەم ئەنجام دەدەن
تورکیاو سوریاو رۆژاوا
پهكهكه: پابەندین بە بەستنی کۆنگرە و بەپێویستی دەزانین هەموو چەکەکان بێدەنگ بکرێت
بژاردەی ئاوێنە
لێدوانی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لەبارەی كۆبونەوەی ن...
تورکیاو سوریاو رۆژاوا
شێروان شێروانی تاوەکو سێ مانگی دیکە لە زیندان دەمێنێتەوە
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا فشار...
حكومەتی هەرێم ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە ناكاتە پشو
×