کێ ڕێگەی بە تورکیا داوە بێتە ناو حاکی هەرێمی کوردستان؟؟

شاناز هيرانى
  2020-06-20     517

 ساڵی 2017 دەوڵەتی توركیا هێرشی كرده‌ سه‌ر عه‌فرین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری، پاش دوو ساڵ له‌و هێرشه‌، پەلاماری گرێ سپی و سه‌ریكانێ دا، له‌ماوه‌ى‌ چه‌ند رۆژێكدا ئه‌و دوو شارۆچكه‌ كوردیه‌ى به تەواوی داگیر كرد. زۆر جار پرسیاری ئەوە دەکرێت: ئاخۆ عفرینی ئێستا باشه‌ ، كه‌ توركیا داگیری كردوه‌ و دیموگرافیاكه‌ی ده‌گۆرێت و عه‌ره‌ب بوه‌ به‌خاوه‌ن ماڵ، یان ئه‌و عفرینه‌ی كه‌ پێشمه‌رگه‌ سنوره‌كانی بپاراستایه‌؟؟؟

 ئێستا كه له‌ ناوچه‌كه‌ گۆرانكاری زۆر له‌ ئارادایه‌ و ڕێکەوتنی ژێر به‌ژێریش هەن و ئەوەی لە پشت پەردە ڕوودەدات جیاوازە لەگەڵ ئەوەی بە ئاشکراو و بە بە بەرچاوی جیهان ڕوو دەدات، بۆیە پێشهاتەکان ئاڵۆزو ناڕوون.ن دیارترین ئەو گۆڕانکاریانەش لەکاتی ئێستادا فشاره‌كانی سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌ده‌و هه‌وڵه‌كانە بۆ دور خستنه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵات له‌ رێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و دانانی ده‌ستورێكی نوێ بۆ سوریا، بەمەش حزبەکانی رۆژئاوای کوردستان كه‌وتونه‌ته‌ خۆ‌یان و ئه‌مه‌ریكاش به‌ راشكاوانه‌ پێی وتون ئه‌گه‌ر رێككنه‌كه‌ون ئه‌وا  توركیا دێته‌ قامیشلۆ و كۆبانێش. هەر لەو سۆنگەیەوە په‌یه‌ده‌ له‌سه‌ر هه‌مان رێككه‌وتن كه‌ پێش شه‌ش ساڵ به‌رله‌ئێستا له‌ دهۆك ئه‌نجام درا جارێكی دیكه‌ رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌كه‌سه‌دا كرده‌وه‌و ڕێکەوتنی تازەیان واژۆ کردوە. کە ئێستا ڕواڵەتەکانی لە گۆڕەپانەکەدا بەدیار دەکەون.

 

 پەکەکە چی دەکات؟؟
 چه‌ندین ساڵه‌ هەرێمی کوردستان بە هەمو قەوارەو حزبەکان و حکومەتیشەوە داوا له‌ په‌كه‌كه‌ دەکەن گوند و ناوچه‌كانی باشوری كوردستان نه‌کرێتە‌ شوێنی رووبه‌روبونه‌وه‌وه‌ لەگەڵ تورکیاو بیانو نه‌درێت به‌ توركیا لەشکر کێشی بکاتە سەر ئەو پارچەی کوردستان و ئەزمونەکەی نەخەنە ژێر مەترسیەوە، به‌ڵام په‌كه‌كه‌ گوێی پێ نه‌داوە و بەردەوام بوە لەسەر سیاسەتەکانی ، ئه‌وه‌تا توركیا هه‌موو چه‌ند مانگ جارێك ئۆپه‌راسیۆنێك له‌ ژێر ناوی جیاجیا له‌ قوڵای خاكی باشورى كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات، به‌و پاساوەشی سه‌دان گوند و ناوچه‌ی داگیر كردوه‌، ئایا ئه‌و شوێنانه‌ له‌ ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دا بوایه‌ باش بوو یان ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا هێزی توركیای داگیركه‌ری تێدا جێگیر بێت و ئەو بەشەی کوردستانیش لە دەست بچێت، کە چەندین دەیەیە داڵدەی حزبەکانی تری کوردستانی داوەو زۆرجاریش باجی قورسی لەسەر داون؟


كورد چی بكات‌؟
 پێش ئه‌وه‌ی باس له‌ رۆڵی كورد بكه‌ین ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین كه‌ ئیدانه‌كردنه‌كانی حكومه‌تی عێراق نەک ته‌نها نمایشێکی دەمامکدارانەیە، بەڵکو یاریەکی سیاسی دوو ڕوانەیە، چونکە پێشتر رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقیدا كراوه‌، له‌سه‌ر ئاستی هه‌واڵگیریش یارمه‌تی توركیا ده‌درێت‌ و رێگە خۆشکەرن بۆ ئەو دۆخەی ئێستا لەئارادایە، ئه‌گه‌ر وانیه‌ بۆچی عێراق له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سكاڵا دژی توركیا تۆمار ناكاتوگ و بە پێشلکاری سەروەری خاکی عێراق و بەزاندنی سنورەکان تۆمەتباری ناکات؟ پێش دوو ساڵ به‌رپرسێكی په‌كه‌كە ڕایگەیاند کە حكومه‌تی عێراق له‌ ده‌ست نیشان كردنی پێگه‌ و باره‌گاكانمان زانیاری به‌ توركیا ده‌دات.
به‌ڵام زۆرجار هه‌بوه‌ هه‌ندێك له‌حزبه‌ كوردييه‌كان، كه‌ خۆيان به‌ هه‌ڵگرى دروشمى نيشتمانى و نه‌ته‌وه‌يى داده‌نێنن، كه‌چى له‌هه‌مان كاتدا مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى، كه‌ كرۆكى خه‌باتى سياسى و نيشتمانيه‌، وه‌لا ده‌نێنن و له‌برى ئه‌وه‌ى شێوازێكى ديموكراسيانه‌ و مه‌ده‌نيانه‌ بگرێته‌ به‌ر بۆ ته‌سفيه‌ كردنى ركاربه‌ره‌كانى، په‌نا ده‌باته‌ به‌ر هێنانى هێزێكى داگيركه‌ر.. كردنه‌وه‌ى سنوره‌كان به‌ڕووى هێزى داگيركه‌ر و بۆردومان كردنى گوند و شارۆچكه‌كانى سه‌ر سنور و په‌ڕاگه‌نده‌بونى هاونيشتمانيانى خۆى له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌. ئه‌مه‌ وته‌يه‌كى سه‌رپێى نييه‌، به‌ڵكو واقیعی خوێندنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه‌. دۆخێکی بە زۆر سەپێنراو لە هەرێمێکدا کە چوار دەوری بە نەیار و دژ بە دیموکرسی و پیلانگێڕی دراوە. بەردەوام دژی درستبونی هەر کیانێکی کورد بوینه..
توركيا كه‌ هه‌ميشه‌ چاوى له‌سه‌ر خاك و داهات و سه‌رچاوه‌كانى كوردستان بوه‌ و ده‌يه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مێژووى عوسمانى، به‌و پێيه‌ى كار به‌ ميساقى نيشتمانى خۆيان ده‌كه‌ن و ده‌يانه‌وێت ويلايه‌تى موسڵ بخاته‌وه‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تى توركيا. به‌رده‌واميش سوديان له‌خه‌ڵكى به‌كرێ گيراو له‌ناو كورد وه‌رگرتووه‌  بۆ مه‌رامه‌ سياسيه‌كانيان. له‌سه‌رده‌مى عوسمانيش (سواره‌ى حه‌ميدى) نمونه‌يه‌كى زه‌قى ئه‌و حاڵه‌ته‌ن و له‌كاتى ئێستاشدا پارتى ديموكراتى كوردستان هه‌مان مێژوو دوباره‌ ده‌كاته‌وه‌ و سنوره‌كانى بۆ واڵا كردووه‌ تا چه‌ندى ده‌يه‌وێت بخزێته‌ ناو خاكى هه‌رێم..
توركیا له‌ ماوه‌ی مانگێكدا توانی باڵانسی هێز له‌ لیبیا بگۆرێت، به‌رامبه‌ر كێ؟ حه‌فته‌ر كه‌ له‌ ٪75 بۆ 80ی خاكی لیبیای له‌ژێر ده‌ستدایه‌، روسیا و میسر و ئیمارات پاڵپشتی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا خۆی نه‌گرت و شكستی هێنا له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا، ته‌رهونه‌ و فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ئه‌و شاره‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵدا نه‌ما.
ئه‌ی کەوایە ده‌بێت كورد‌ چی پێ بكرێت به‌رامبه‌ر به‌ توركیا؟ کە هەمو هێزی ناتۆی لەپشتە و ئەمەریکا بە نهێنی و لەژێر پەردەوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵدەکات!!!!

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×