بۆچی حکومەتی ھەرێم ئەو ھەمو پارەیە قەرزارەو لەگەڵ بەغداش ڕێکناکەوێت؟!

د.ئەنوەر ئەبوبەکر کەریم
  2020-06-26     772

بۆ چی حکومەتی ھەرێم ئەو ھەمو پارەیە قەرزارە ھاوکات ئامادەش نییە لەگەڵ بەغداد لەسەر ناردنی موچە ڕێبکەوێت!؟   
پرسیارگەلێک و وەڵامێکی گرنگ کە تا ئێستا نەم بینیوە کەس باسی کردبێ! 

بۆچی سەرژمێری ناردەو داھاتی بەرمیلەنەوتەکان و داھاتەسنوری و ناوخۆییەکانی لەلایەن بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان و باڵێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ناخرێنەڕوو لەکاتێکدا وەک خۆیان دەڵێن: 
پشت بەست بەدەستوری عێراق ھەمو پرسەکانی نێوانمان چارەسەردەکەین... سەنگی مەحەکی نێوان ئێمە و بەغدا تەنھا دەستوری عێراقە ...!
بۆیە پشت بەشت بەو دەستورە مافی بەغدایە داوای دەرخستەو داھاتی نەوت و خاڵەسنورییەکانی ھەرێم  بکات بەشێوەیەک ھەمو داھاتەکان لەژێر دەستیابێت ھەتا بودجەو موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەتەواوی و لەکاتی خۆیدا بنێرێ ؟!

وڵامێکی بەڵگەدارو سەلمێنەرو سەرنج ڕاکێشی کورت : 

گەورەترین  پرۆژە بانکی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کەلە تورکیا سەربەحکومەتی تورکیا بەناوی بانکی (خەڵک)ەوەیە، لەژێر کۆنترۆڵ و دەسەڵاتی سەلجوق بێرەقدار زاوای ئەردۆغانە پشکی خۆی و خزم و خێزانی ھەمویانی تێدایەو بۆکاری تایبەت و مەرامی خۆیان سوودەکانی بەکار دەھێنن....  ھەمو ئەم قسەیە بەسەرچاوە پشتڕاستکراوەتەوە.

ھاوکات ئەم بانکە بەرژەوەندی تایبەتی تیمەکەی ترامپی سەرۆکی ئەمەریکای تێایە، ھەرچەندە لەسەر ئاسانکاریکردنی گەورە بەرپرسێکی ئەوبانکە بۆ ئاڵ و وێڵی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا ترامپی ناڕازیکرد و بەدواچوونی سزای دادگایی لەسەر تۆمارکراوە .

بەڵام پەیوەندی ترامپ لەگەڵ ئەردۆگاندا تاڕادەیەک کۆن و توندو تۆڵ و قوڵە ئەویش لە ڕێی جاریدکۆشنەری زاوایەوە بەتایبەتی لەڕوی بزنسەوە لەساڵی ٢٠١٢....! بە ٤ ساڵ پێش ھاتنی ترامپ بۆ کۆشکی سپی ...


وەک ترامپ لە چاوپێکەوتنی سەرۆکایەتیدا لەگەڵ ئەردۆغان پێی ئەڵێت : ھاوڕێیەکی دێرین !


بەنمونە : (٥٠٠,٠٠٠$) پێنج سەد ھەزار دۆلاری ئەمەریکی  درایەکۆمپانیایەکی ئەمەریکی لەڕێی بازرگانێکی تورکەوە بۆ ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکەی ترەمپ کە لە ساڵی ٢٠١٦ دا ئەنجام درا. 


کەواتە: ئەردۆغان بۆ ترامپ تائێستاش لە ئاسیاو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاسدا نزیکترین ھاوڕێی نێودەوڵەتیە و بەرژەوەندی کەسییان لەنێواندا ھەیە.  

ئەم پێشەکییەمان بۆ ئەوەبوو وەڵامە پوختەکەمانی لێدەست بکەوێت، بۆ ئەوەی بەڕاشکاوی ھەمو بزانین:
 تا ئەم چرکەساتەش بەرپرسانی پارتی دیموکرات زۆر بێباکن لەشاردنەوەو نەدرکاندنی ڕێژەوناردەی داھاتی نەوت ھەتا کازمیشی توشی شۆک کردووە!
ئەم دەرنەخستنە بەھیچ شێوەیەک پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەییەوە نییە...
 بەڵکو بە پشتگیریکردنی چەن وڵاتێکی بەھێزو ھەمەلایەنەوە ھەیە وەک ئەمەریکاو تورکیا لەگەڵ ئیسرائیلەکەی خۆمان، ناھێڵێن ڕێژەو داھاتی نەوتی و خاڵی سنوری بخەنەڕوو! کەدیارە بەرژەوەندی ھاوبەش بوونی ھەیە لەڕێی تورکیای پێخەسووەوە..!

ڕاستەپرسەگرنگەکە لێرەدا ئەگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتنە (٥٠ )ساڵێکەی نێوان پارتی و تورکیا.! وەئەم وڵاتە بەسەر ھەرێمدا لەڕوی بازرگانی و سەربازییەوە لەئێران خراپتر خۆی سەپاندووە... لای ھیچ کەس ئەم ڕاستیەش شاراوە نییە!

بەڵام لەسەرو ئەوەشەوە گرفتە گەورەکەی ھاوڵاتی ھەرێم ئەو (بانکە ناوبراوەیە) کەڕەگی سەرەکی ژیانی زاواو بنەماڵەی ئەردۆغانی تیایە، ھەروەھا سوودمەند بوونی تیمەکەی ترامپیش... کێ ئەڵێت بەشدارییان بە بەتیمی وڵاتی تریش وەک ئێران نەکردووە ؟  

بەشایەتی چاودێران دەڵێن : گەندەڵی ئەم بانکی (خلق - خەڵکە)ە بە دەیەھا ملوێن دۆلاری تێپەڕاندووە! 

بێگومان پشکی شێرو جوبرانەکەی ئەکەوێتەسەرئەستۆی ھەرێمی ھەژار وڵاتی نەوت فرۆش، چونکە ئەوماستە قەرزارییەی ھەرێم بەبێ بەھەدەردانی دۆلارەکانی نامەیێت...!  

بەنمونە: جگەلەوانەش لەکۆمپانیای کچێکی گەنجی یەکێ لەخزمانی دەسەڵات دارانی ئەوحیزبە کەلەئەمەریکا ئەژی لەم ڕۆژانەسەرمایەکەی لەڕێی گۆگڵەوە خراوەتە ڕوو کە نزیک (٣ )سێ ملیار دۆلاربووە، ھەر ئەم کەسە بوو لەم کاتی کرۆناو نەھامەتی و بێ موچەییەدا  (١) یەک ملێۆن دۆلاری لەڕێی تەلەفونێکەوە بۆ بەرنامەیەکی (ڕەنج سەنگاوی) بۆ ڕوداو پێش کەش کرد ...!! ئاخر لەپای چی !؟ 

دەی ئیتر کێ ھەیەنەزانێ: کەیەکێ لەگەورەترین سەرچاوەو داھاتی ئەو دۆلارانەکە لە ساڵی ٢٠١١ وە حکومەتی ھاوڵاتی و ھەرێمی پێ قەرزارکردووە لەڕێگەی حکومەتی ھەرێمەوە ناچێتەسەر مایەی بانکی (خلق) و بانکەکانی تریش؟ 

ئەگەر وانییە ئەی لەباتی ملیارەھا دۆلار پاشەکەوتی داھاتی نەوت و دۆلار بۆ چی ملیارەھا دۆلار لە پاشەوە قەرزار بووین !؟!؟

ئیتر پارەکەی ھەرێم پارەی نەوتە، پارەی غازە، یا پارەی داھات و موچەی فەرمانبەرانەکە (٥ )ساڵی ڕەبەقە لێیان ئەبڕدرێ و ئەدزرێ، یان پارەی سنوری ئیبراھیم خەلیل بێ یان ھەرسەرچاوەو داھاتێکی خاڵەکانی تربن !!! 

دڵنیابن: دەرخستنی دۆسییەی نەوت یا ڕادستکردنی داھاتەکەی بەشەففافی بۆ حکومەتی ناوەند ئەبێتە یەکێ لە ٨ سەرسوڕمێنەرەکەی دونیا بۆیە شتێکی مەحاڵ و ئاستەمە . 

کەواتە ھەرگیز بەتەمامەبن فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و حکومەت لەئێستادا لەژێر دەستی ئەم دەستە حوکمڕانەی پارتی و پرۆپارتێکانی / یەکێتی بوژانەوەو ژێرخانی ئابوری و گەشەی دارایی بەخۆوەببینێ !

وەئەم بۆچوون و شیتەڵ و شلۆڤەکاریەم لەخۆوە نەکردووە، بەڵکو پشتم بەچەن ڕاپۆرتێکی جیاجیای (BBC Arabic)م بەستووە ھەمو دەزانین کەئەو سەرچاوە جیھانییە چەندە ڕاستگۆ پڕۆفیشناڵانە کارئەکات !

باشترین بەڵگەوسەرچاوەو پشتگیری ترم پەرتوکە بڵاوکراوەکەی (بۆڵتۆن)گەورەڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمەریکایە.
لەوکتێبەدا دژ بەترامپی ھاوڕێی کۆن و ناحەزی تازەی ئاماژەی بەمانە ھەموکردووە ...!

وەلە ٢٠١٦/١٠/٢٥ ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكانی پێشوی هەرێم ئاماژەی بەوەکردوە کە ئەو چاڵە قووڵەی بانکی "خەڵک " ی تورکیا کەبۆ داھاتی کوردستان ھەڵکەنراوە  ڕایگریاند (ئەگەر نرخی بەرمیلێك نەوت ببێتە ملیۆنێك دۆلاریش قەیرانی دارایی ئەم ھەرێمە هەر بەردەوامدەبێت!!).

بەکورتی بەکوردی: 
لەماوەی ئەو  ٩ کابینە حکومەتەیەک لەدوا یەکە کوردییە خۆماڵییەی ھەرێمدا کە پارتی پشکی سەرەکی تیایدا ھەبووە، جا ئیتر نەوتی کڕیبێت یا نەوتی فرۆشتبێت داھاتی سنوری و باجی ناوخۆیی و گومرگی ھەتادوایی کارەکان...

بەتەواوی و ڕاستەو خۆ پەیوەندی بە بێباکی ھەرێمەوە ھەیە، نەک بەستەمتەمکردنی بەغداد و نەناردنی بودجە بۆ ھەرێم، پشت بەست بەو ڕاستیانەی کە لەسەرەوە باسمان کردن.. 
ئیتر بالۆمەی کەس نەکەین 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×