کە من مردم، کورد نامرێ

د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین
  2020-07-13     1378

ئەمە،ئەو ڕستەیەیە،کە لەسەر گۆڕی دکتۆر عبدولرەحمانی قاسملو نوسراوە،لە گۆڕستانێکی گەورەی ناوەڕاستی شاری پاریسدا،گۆڕغەریبانە،لە گەڵ ئەحمەد کایا و یەڵماز گۆنای و جعفری ئازەری راکشاون.


۳۱ سی و یەک ساڵ پێش ئێستا و لە ۱۹۸۹/۷/۱۳ لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا دکتۆر عبدولرەحمانی قاسملو و هاوڕێکانی،بەدەستی کۆماری ئیسلامی ئێران تیرۆرکران.
لەمێژوی کوردا،زۆر نمونەی تێدایە،کەلە کاتی وتووێژ و بەناوی میوانداری و خوانەوە سەرکردەی کورد تیرۆرکراون،بەداخەوە هیچیان پەندیان،لە ڕوداوی پێش خۆیان وەرنەگرتوە،مامۆستا عبدوڵای حسن زادە،لە کتێبی (ئەزمونی خەبات) لاپەڕە ٥٠۳ دا دەڵێت: دکتۆر قاسملو بۆ خۆی دەیوت،لە ۲٥ سەرماوەرزی ۱۳۲٥ قازی محمد هەڵەیەکی کوشندەی کرد،بە پیل ئەرتەشی شاهانشاهی یەوە چوو،بەڵام قاسملوش هەڵەیەکی مێژویی کرد،بۆ خۆی،بە قاچی خۆی چووە تەڵەی دوژمنەوە.
دکتۆر قاسملو جیا لەوەی سەرکردەیەکی شۆڕشگێر و دبلۆماتێکی شارەزا و زمانزان و ڕابەربوو،توانیوێتی خزمەتێکی گەورەی مێژوو،ڕۆشنبیری کوردی بکات،لە دیارترین کتێبەکانی ( کوردستان و کورد)(چل ساڵ خەبات،لە پێناو ئازادی) شێرکۆ بێکەس بەجۆرێکی زۆر جوان  وەسفی دەکات،تۆ باسی چیت بکردایە،ئەو بۆی تەواو دەکردیت،بەمجۆرە دەڵێت:

  تۆ ئەگەر 
ناوی گوڵەكانت بژماردایە
ئەو ناوی ڕەنگەكانی بۆ تەواو  ئەکردی
تۆ ئەگەر باسی ڕوبارت بكردایە
ئەو ئاوی سەرچاوە و
هاژەهاژی بۆ باس ئەكردی
تۆ ئەگەر بتوتایە
ئەو شەرابە چەند ئاڵە
ئەو ڕۆژی لەدایكبوونی پێ ئەوتی،


دکتۆر قاسملو،لە مێژووی خۆیدا، توانی دەیان سەرکردەی تر،بۆ حیزبی دیموکرات پێبگەیەنێت و کێشەی ڕابەرییان نەبێت.
هاوکات،بە خەتی خۆی وەسیەتی نوسیوە وئیمزای کردوە(کە هەرچی،بەناوی من هەیە،لە دنیادا،لە پووڵ  و ئەموالی مەنقول و نامەنقول،هەمووی ئی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانە).
(عەبدوڵا حسن زادە:ئەزمونی خەبات:لاپەڕە ٥٠۳)


لە سی و یەکەمین  ساڵیادی تیرۆرکردنی دکتۆر قاسملو و هاوڕێکانی،درود،بۆ گیانی شەهیدانی خەباتی ڕزگاریخوازی نەتەوەکەمان و سەرکردە گەل ویستەکان.
رۆحیان شاد و ئارام بێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
مەزڵوم عەبدی: ڕێککەوتنی دیمەشق تەسلیمبوون نەبوو، بەڵکو قۆناغێکی نوێی خەباتە لەناو دەوڵەتدا
دوای چۆڵکردنی ۱۸ کەمپ لەلایەن ۳ هەزار و ۸۰۰ گەریلا، پاسەوانی سنوور و پێشمەرگە لە ناوچە سنوورییەکان جێگیر دەبن
مەسعود پزیشکیان: سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان دەکەم
لەشەشەمین ساڵیادی مەرگی فوئادە ڕەشدا، سۆڵیدارێتییەکەی فوئادە ڕەش‌و ڕێکخراوەکانی ئێستا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: به‌داخه‌وه‌ كورد هێشتا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه‌، خوازیاری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمانین
تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان وەک هاوسەرۆکانی دەم پارتی هەڵبژێردرانەوە
بوومەلەرزەی سیاسی لەئەڵمانیا: سەرکەوتنی مێژوویی AfD لەویلایەتی ساکسۆنی-ئانهاڵت
دوو موڵکی موجتەبا خامنەیی بە 36 ملیۆن پاوەند دەفرۆشرێن
خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی بۆ کتێبی "ساڵانی لەبیرکراوی ناسیۆنالیزمی کورد لەئێران"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×