کێشەی بازگەو خاڵەسنورییەکان

عمید سەرحەد قادر
  2020-08-18     643
بازگە و فڕۆکەخانە و خاڵە سنوریەکان بۆ ھەر وڵات و ھەرێمێک گرنگی تایبەتی خۆی ھەیە دەبێت کەسانی لێھاتوو دڵسۆز و شارەزای لێبێت ھەرکەسێک یا گەشتیار و خەڵکی بیانی و خەڵکی شارێکی دیکە روو لەو وڵات و ھەرێمە دەکات تەنھا تەماشای ھەڵسوکەوتی ئەو شۆێنانە دەکات و خوێندنەوە و ھەڵسەنگاندن لەسەر ھەڵسوکەوتی ئەو کەسانە بۆ دەسەڵاتداریی ئەو سنورانە دەکات وەک ئاوێنەیەکی ئەو سنورە وایە، بەڵام بەداخەوە لە ھەرێمی کوردستان بەھیچ شێوەیەک رەچاوی ئەو شتانە نەکراوە بۆیە دەبوو کەسانی لێھاتوو دڵسۆز خولیان لەو بواردا ببینیایە لەسەرچۆنێتی بەڕێکردنی ھاوڵاتیان و چۆنێتی مامەڵەکردنیان ئەوجا بنێردرێنە ئەو جێگا گرنگانە تا بەشێوەیەکی جوان و رێزگرتن لەھاوڵاتیان ئەو کارە راپەڕێنن و بەرپرسانە مامەڵە بکەن نەک رێز لە پلەدار و ھاوڵاتیەک کە کاری زەروری ھەیە یاخود نەخۆشە یا دەوامی ھەیە بێڕێزی پێبکرێت، بەڵام بەداخەوە جاری وا ھەیە بەیەک کاژمێر ھاوڵاتیەک لەو بازگەیە تاخیر دەکرێت ئەمە لەکاتێکدا مەجالی ئەوە ھەیە ئەو کەسەی ناو ئەو سەیارەیە بدرێتە لاوە و بەڕێزەوە بپشکنرێت.
کاتێکیش ھاوڵاتیەک دوای راوەستانێکی زۆر کە دەکاتە خاڵی پشکنین بەلوتبەرزییەکەوە پێدەڵێن بڕۆ یان دەڵێن مامۆستا یا وەستا لەکێوە ھاتوی بەتایبەتی ئەوانەی عایلەیان لەگەڵدایە زۆر جاریش ئەفسەرەکە دەستی لەگرفانیدایە بەحساب چاودێری بازگەکە دەکات، بەڵام تەنھا سەیری عایلەکان دەکات.

دەیان ئەفسەری پلەبەرز بەلایدا بروات دەستی لەگیرفانی دەرناھێنێ وەک ئەوەی کوردستان ئەو رزگاری کردبێ لەکاتێکدا ئەوە نیشانەی بێڕێزیی و بێ مستەوایی ئەو ئەفەسەرە دەگەیەنێ. 

 کەدەڵێن لەبازگەکان سەیارەی بۆمبڕێژکراو دەس بەسەرکراوە من دەڵێم وانیە بەڵگەیش چەندجارێک سەیارەی بۆمبڕێژکراو لای وەزارەتی ناوخۆ تەقیەوە لەعەینکاوە و پەلاماری ئاسایشی گشتی و بینای پارێزگا درا لەسلێمانی پەلاماری کاک دکتۆر بەرھەم و کاک مەلا بەختیار دراو عبوە لەلای چەند ماڵێکی بەرپرس تەقیەوە.

بۆ وەبیرھێنانەوەیش نمونە لەبازگەکان لەساڵی ۲۰٠٨ڕائید نوری یارە شێحە ئەفسەری قەزا و ناحیەکانی کەرکوک بوو لەسەرگەڕان دەرچوبون بەواجبێک لەگوندی سارتک توشی شەڕببون بەداخەوە ڕائید نوری برینداربوو بەوپێیەی ھەولێر لەکەرکوک نزیکتربوو لەو جێگایەوە لەسەرگەڕانەوە بەپەلە بردیان بۆ ھەولێر لەبازگەی ھەولێر رێگایان پێ نەدا داخل بێت زیاتر لە کاتژمێرێک مایەوە من پەیوەندیم بەبەڕێزان کەریم سنجاری و عێمەت ئەرگوشی و نەوزاد ھادی کرد بۆ ئەو مەوزوعە زۆری پێ نەچوو ڕائید نوری لەناو بازگەکە شەھیدبوو شەھیدی ناوبراو لەدوای نەکسەی شۆرش مالیان لەئێران بوو پێشمەرگەی گوڵان بوو عایلەیەکی مزەحی پارتی و سنوری بەمۆبوون من بروسکەم کرد لەسەر ئەو وەزعە کاک ھیوای ئەحمەد مستەفا بەرپرسی پاراستن بوو پشتگیری بروسکەکانی منی کرد دەڵێت لەکەرکوکەوە دێن دەڵێی خێرمان پێدەکەن داخلمان دەکەن من بروسکەیەکی توندترم کرد بروسکەکانی من و وەڵامەکانی ھەموو ماون ۷ ڕۆژ بەرپرسی بازگەکەیان گرت ووتیان لیژنە دروست دەکەین ھەرکێشە و گرفتێک لەم ووڵاتە کە ووتیان لیژنە دروست دەکرێت کەواتە فشەیە ئەو کێشە و گرفتە کۆتای پێدێت رائید نوری شەھیدبوو تازە ھەرچی بکرێ واتەی ھیچ. 

نمونەیەکی دیکە ماوەیەک پێش ئێستا کاک خالید ئەحمەد ئەندامی لقی۳ و بەرپرسی ناوچەی ئیمام قاسم و ناوخۆی کەرکوک بووە لەگەڕەکی رەحیماوەی شاری کەرکوک چەکدارێکی داعشی خۆکوژ ھات خۆی لەناو بازاری چەکفرۆشەکان بتەقێنتەوە کوڕێکی ئەم کاک خالیدە کارمەندی ئاسایشی کەرکوک بوو باوەشی بە چەکدارە خۆکوژەکەی داعشدا کرد و نەیھێشت لەو قەرەباڵغیە خۆی بتەقێنتەوە گیانی خۆی کردە قوربانی بۆ پاراستنی گیانی دەیان ھاوڵاتی دیکە و خۆیشی پارچەپارچە بوو کەھەق بوو پەیکەری بۆ دروست بکرێت کوڕێکی دیکەیشی مقەدەمە بەناوی شێرکۆ لە پۆلیسی کەرکوک دەوام دەکات و پێم وابێت کادری ناوچەیە ووتی کاک سەرحەد لەبازگەکەم رێگام نادەن بچمە شاری ھەولێر کاری زەروریم ھەیە ئەگەر بکرێت بەئەفسەری بازگەکە بڵێی ووتم کاک خالید بڕوا بکە نایناسم دیاربوو نزیکی ئەفسەری بازگەکەبوو یەکسەر مۆبایلەکەی دایە دەستی ووتم برا ئەوە کاک خالیدە باوکی شەھیدە و ئەندامی لقی۳یە و ھاوکاری بکەن ئەفسەرەکە زۆر بەڕێزەوە وتی وەڵا سیدی ئیزنی بدەم دەرم دەکەن کەدەریانکردم دەتوانی بمگەڕێنیتەوە بەھەرحاڵ نمونەی لەم شێوەیە گەلێک زۆرن وتم کاک خالید بەڕاستی رێزیان لێگرتی بگەڕێوە برا باوکی شەھیدێکی وابڕوات بۆ شارێکی ھەرێم بەڕاستی بازگەکان دڵی ھەزارانی وایان شکاندوە  راستە ھەندێکیان مەشغوڵن بەو پاسانەی کەدەھاتن بۆ سەفەرە و دەیان ناردن بو ئوتیلەکەی کاک فڵان بۆ چێشخانەکەی سەید. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×