دیدارەکەی مەسرور بارزانی و چەند سەرنجێک...

د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین
  2020-08-27     517
دوای ساڵێک زیاتر،لە تەمەنی کابینەی نۆیەم و شەش مانگ،لە پەتای کۆرۆنا مەسرور بارزانی دیدارێکی ڕۆژنامەوانی،ئەنجامدا،لەو بارەوە، ئەم سەرنجانە دەخەینەڕوو:
۱_ دیدارەکە،تەنیا میدیاکانی سێ لایەنی پێکهێنەری حکومەت بەشداربون،بەمجۆرە:
یەک پارتی،یەک یەکێتی،یەک گۆڕان،دوو نزیکی پارتی،خاوەندارێتی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت.
هیچ میدیایەکی ئۆپۆزسێۆن و ئەهلی بانگ نەکرابون،ئەمە دەیسەلمێنێت،سەرۆکی حکومەت بڕوای،بە ڕەخنە و ڕای جیاواز نیە و تەنیا خوازیارە گوێی،لەو دەنگ و قسانەبێت،ستایشی دەکەن و یەک جۆر قسەدەکەن وپێش وەخت پرسیارەکان دەزانێت.
۲_ جۆر و شێوازی پرسیارەکان بەڵگەی ئەوبون،پێش وەخت،ئامادەکراوبون و سنورداربون و بەگشتی،کلکە پرسیار و پرسیاری کورت،لە ناو وەڵام و گفتوگۆکەدا دروست،نەدەبون.
۳_وەڵامی ئامادە و چەند بارە و ئاشنا لای هاونیشتمانیان و هیچ داتاو زانیارییەکی نوێی تێدانەبو،ئەو قسانەی،کە لای زۆرینەی هاونیشتمانیان بڕواپێهێنەرنین و کۆن بون.
٤_بەکار هێنانی ڕستەی(قابیلی قبوڵ نیە)وەک هەمان سیاسەتی بارزانی باوک.
٥_لە تەوەری چاکسازی هیچ بابەت و سێکتەرێکی دیاریکراو نەبوو،کە نمونەبێت و چاکسازی تێداکرابێت،باسی یاسای ژمارە ۲ ساڵی ۲٠۲٠ ی چاکسازی هیچ نەکرا،بەگشتی هەندێ وردەئەرکی حکومەتی،وەک چاکسازی باسکرد و تێکەڵی کردن.
٦_لەتەوەری داهات و مەلەفی نەوت،کە پشکی شێری داهاتی هەرێمی کوردستانە،زۆر گشتی بەبێ هیچ داتا و وردەکارییەک باسی کرد و بەلای چاکسازی مەلەفی نەوتدا نەچوو یان دامەزراندنی سندوقی کوردستان،بۆ داهاتە نەوتی و گازییەکان،کە لە ۲٠۱٤ یاسای،بۆ دەرچوێنراوە.
۷_ پارەی فرۆشی نەوت ناچێتە بانکی حکومی دەچێتە RT بانک،کە بانکێکی ئەهلیە و لە بەرپرسی باڵادەستەوە نزیکە و مانگانەش،لە گۆڕینەوە دۆلار بۆ دینار قازانجێکی زۆر دەکات،لە پێشوشدا پارەکە دەچوە بانکی کوردستان،کە لە دەسەڵاتەوە نزیک بو،ئەمەش بەشێکە،لە ململانێی هەر دو ئامۆزا،کە ئەم کابینەیە گواستیەوە.
جگەلەپارەی نەوت بەشێکی تری داهاتیش دەچێتە ئەو بانکەوە.
۸_مەسرو بارزانی دەڵێت،لە ۱۳ مانگی تەمەنی کابینەی نۆدا،۱۲ موچە دراوە،لە ڕاستیدا تەنیا ۸ موچە دراوە.
۹_ بەئاشکرا وتی،سێ موچەی مانگەکانی٦،٥،٤ پاشەکەوت دەکرێت،بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا ڕێک بینەوە.
۱٠_ئەوەی دەڵێن خۆگونجاندن،لەگەڵ وەزعی دارایی هیچ بنەمایەکی یاسایی و دارایی و کارگێری نیە و ئەوە لێ دزینە.
۱۱_ئەوەی مەترسیە،بۆ سەر قەوارەی هەرێم تەنیا حوکمی بنەماڵەیی و حیزبی عایلە و چەتەکانی ڕوتانەوەی کوردستانن و کەسی تر نیە.
۱۲_حکومەت هیچ پلان و نەخشەیەکی(کورت مەودا،ناونجی،درێژخایەنی)،بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و موچە و ژیانی خەڵک نیە و مامەڵە،لەگەڵ ڕۆژدا دەکات.
۱۳_کەسیان نەیانپرسی،بەکام یاسا و چۆن نوسینگەکانی NRT لە دهۆک و هەولێر دادەخەن و دەیان چەلاکوان و ئازادیخواز، گیراون و ئەوناوچانە کراونەتە زۆنێکی داخراو؟
ئەمانە و چەندین سەرنجی تر،کە نیشانەی فەشەلی کابینەکە و دەستەپاچەیی حکومەتەکەن و ناتوانن،ئەرکی حکومەتداری ڕاپەڕێنن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×