جلخوارەکانی سەردەم..

كاوه‌ محه‌مه‌د
  2020-09-04     776
لەساڵانی سەرەتای سەدەی بیستدا، بەپاساوی پەیوەندیی ئایینی، ئەوانەی ناویان نرا (جلخوارەکان) کارو کاریگەریان بۆ ئەوەبو کە کورد، عوسمانیبەکان بەئینگلیز نەگۆڕێتەوەو پاشکۆیەتی (ئەستەنبوڵ)ی هاودین بکات، نەک (لەندەن)ی گاوران..

سەرەڕای ئەوەی ( یٔەستەنبوڵ)ش ببوو بە (پیاوە نەخۆشەکە) و لەوکاتەدا بەشێک لەکوردانی تورکیاش ببوون بە (سوارەی حەمیدی) و قەتلوعامی غەیرە دینەکان (یٔێزدی و یٔەرمەنەکان)یان پێ دەکرا.. ئەم دیدە ناسیاسیانەیە، ئەوپەڕی نادووربینی و جەهلی سیاسی یٔەو رەوتەی دەردەخست کە هیچ خوێندنەوەیەکیان بۆ هاوکێشە سیاسییەکان نەبوو، بەڵام بەداخەوە هێندەی ئەوان کاریگەریان بەسەر بڕیاری ساسیی کورددا هەبوو، رۆشنبیرانی ئەو سەردەمە کە بە(منەوەرەکان) ناسرابوون، هێندە گوێیان لێ نەگیرا..

ئاخر هەر لەو سەردەمەدا بوو، جوولەکەکان توند دەستیان بە بەریتانیای عوزماوە گرت تا (بەڵێنی بەلفۆر)یان لێ وەرگرتن، دواتریش کە لەدوای جەنگی دووەمی جیهان، زانیان یٔەمریکا بووە بە زلهێزی پلەیەک، هەموو هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی ئەمریکا خستەگەڕو دواتر توانیان هەم دەوڵەت و هەم ئایندە بۆ خۆیان بنیاتبنێن..

بەڵام کورد هەر لەگێژاوی شکستی شۆڕش و راپەڕینەکانیدا مایەوە.. تا بەمڕۆ دەگات کە (جلخوارەکانی سەردەم) مان لێ پەیدابوون‌و ئەمجارەیان بەپاساوی ئایینی نا بەڵکو بەپاساوی ئابوری‌و ئەمنی بوونەتە پاشکۆی (ئەنکەرە)و وەک والی ویلایەتێکی ئیمپراتۆریەت، بۆ لای سوڵتان بانگدەکرێن.
زۆرترین بینراو
شاندێکی ئێران لە سلێمانی چونە ناو کەمپی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوە
بنەماڵەی وەستا حەسەنی كەبابچی باس لە روداوی كوژرانی كوڕەكەیان دەكەن
عەلی باپیر: ئومێدم نەماوە بەرپرسانی گەندەڵ و پۆخەڵی ئەم هەرێمە بتوانن چاك ببن
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: قه‌یس خه‌زعه‌لی به‌ڵێنیدا ببێته‌ زمانحاڵ و به‌رگریكاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
شاڵاو عەلی عەسکەری: کۆدەنگی لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەیە
ته‌لار له‌تیف: زیاتر له‌ 200 ئه‌ندامى كۆنگره‌ پێشنیاریان داوه‌ته‌ لیژنه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ
بەرهەم مستەفا: مامۆستایان تەنها بۆ موچە دەچنە ناوەندەكانی خوێندن و بایكۆت بەردەوامە
"هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی دەکەوێتە سبەینێ یاخود یەکشەممە"
نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
په‌رله‌مانتارێك: ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌ و راستییه‌كان ده‌بێت
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×