پارتی: ھێزێک بێھیچ حەرامێکی سیاسیی

مه‌ریوان وریا قانع
  2020-09-05     1215
یەکێک لە ئاکرە ھەرەسەرەکییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەیە ھێزێکە ھیچ حەرامێکی سیاسیی ناناسێت، سنوورێکی نییە ڕایبوەستێنێت لەوەی شتێک، چەندە ناکۆکیش بێت بە گوتارە رەسمییەکانی، ئەنجامنەدات. ئەم ھێزە ئەمڕۆ شتێک دەڵێت سبەی پڕوپاگەندە بۆ پێچەوانەکەی دەکات. پارتی ھێزێک نییە ھیچ فیکر و پرنسیپ و ئایدیۆلۆژیا و حەرامێکی ھەبێت، نە سیستمێکی فیکریی، نە سیستمێکی ئەخلاقیی و نە سیستمێکی ڕەمزیی ھەیە، سنوورێک بۆ ھەڵسوکەوتەکانی دابنێت.
پارتی ھێزێکە بێ ھیچ تەفسیرکردنێک بۆ جیھان، بۆ خۆی، بۆ مێژوو، بۆ ئەو شتانەی ئەمڕۆ دەیانڵێت و سبەی پشتیان تێدەکات. پارتی جگە لە ئامرازێک، ئامرازێکی بێ بینین و بێ یاداوەریی، شتێکی زیاتر یان کەمتر نییە. لەدوای ڕاپەڕینیشەوە ئەم ئامرازە بە تەواوی کەوتۆتە دەستی بنەماڵەی بارزانی و لە دوای ھاتنەکایەی ئابوریی نەوتیشەوە بووە بە موڵکی شەخسی ئەوان. پارتی ھێزێک نییە لە ڕێگای بنەماڵەی بارزانییەوە حوکمبکات، بەڵکو ھێزێکە بنەماڵەی بارزانی بەھۆیەوە حوکمڕانیی دەکات. مەسەلەکە بوونی بەرنامە و جیھانبینییەکی سیاسیی نییە پارتی بیەوێت لەڕێگای بنەماڵەی بارزانییەوە پیادەیبکات، بەڵکو پارتەکە خۆی بە ئامرازێکە ئەو بنەماڵەیە بەکاریدەھێنێت بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی و حوکمڕانیکردنی. ئەمەش وادەکات پارتی وەک حیزب خاوەنی سنوور و حەرام و حەڵاڵ و سیستمێکی رەمزیی نەبێت کە ئاراستەی کار و کردەوە و بڕیارەکانی بکات، ئەوەی ئاراستەی دەکات سایکۆلۆژیای کەسایەتییە سەرەکییەکانی بنەماڵەی بارزانی وپاراستنی قازانج و دەسکەوت و ھەیمەنەی ئەو بنەماڵەیەیە.
ئەم دۆخە وادەکات ئەم ھێزە تەنانەت دیدێکی بۆ خۆشی نەبێت لە دەرەوەی خواست و ویستی بنەماڵەی بارزانیدا، ئەوەی ھەیەتی ئەم بنەماڵە و ئەوەیە کە ئەو بنەماڵەیە بەڕاستیی دەزانن. ئەمە وادەکات تاقە حەرامێک ھەیانبێت، حەرامی ڕەخنەکردن و بەرپرسیارکردن و لێپرسینەوەیە لە بنەماڵەی بارزانی، چ لەناو حیزبەکە خۆیدا چ لەدەرەوەیدا. ئەمە وایکردوە ئیشی ئەم حیزبە لە پەیوەندیدا بە ھێزە سیاسییەکانی تری کوردستان و بە کۆمەڵگای کوردییەوە، کورتببێتەوە بۆ ڕاگرتنی ھاوسەنگیی ھێز و دەسەڵات بە قازانجی پارتیی، کە بە پلەی یەکەم لە پاراستنی ھەیمەنەی بنەماڵەی بارزیندا خۆی نمایشدەکات.
ئەم دۆخەیە، بۆ نموونە، وادەکات چەند ساڵێک لەمەوبەر ڕیفراندۆم بکات و عێراق بە دوژمنی ژمارە یەکی خەڵکی کوردستان بزانێت و واینیشنبدات کورد لە بەردەم ئەگەری ئەنفالێکی تردایە لەلایەن عێراقەوە، کەچی ئەمڕۆ، سەد و ھەشتا پلە بابداتەوە و باس لەوەبکات شانازیی بە عێراقیبوونی خۆیان و خەڵکی کوردستانەوە دەکەن.
پارتی ھێزێکە بێ ھیچ ێکحەرامی سیاسیی و سیاسەتی دابڕاویش لە حەرامی سیاسیی، سیاسیەتێکی تەواو ترسناک و وێرانکەرە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×