کازمی گەشتە هەڵەبجەش، کەس نازانێ ئێوە لەکوێن؟

ره‌زوان زه‌ڵمی‌
  2020-09-11     666
"کازمی سەری مامە حاجیەکی کوردی، ماچ کرد"
کازمی گەشتە هەڵەبجەش، کەس نازانێ ئێوە لەکوێن؟

- "کازمی بەخێربێیت، لیست درووست بکەیت دەنگت پێ دەدەین، کوردستان ئامانەتی تۆ بێت، تۆ لەسەرکردەکانمان دڵسۆزتری" ئەمانە هەندێ لەو درووشم و قسانە بوون کەله پێشوازی کازمیدا دەوترانەوە.

- سەرۆک وەزیرانەکەی عێراقیش لەلایەک سەری مامەحاجییەک بەجامەدانەکەیەوە ماچ دەکات و بەدەستێکی دەستی ژنێکی بەتەمەن دەگرێت و بەدەستەکەی تریشی کاغەزو داواکاری لەهاوڵاتییەکی دیکە وەر دەگرێت و بە گەرمی قسەی دڵیان بۆ دەکات.

- دوێنێ له دهۆک و هەولێرو ئەمڕۆش لەسلێمانی و هەڵەبجە زیرەکانە نمایشی خۆی دەکات و لایەنی عاتفی هاوڵاتی کورد دەجوڵێنێت و وەک دڵسۆزو سەرکردەی خۆیان، خۆی دەردەخات.

- ئەگەر ئەمانە مانۆری سیاسیش بن، هاوڵاتیان شوکرن پێی، چونکە دەبینن سەرکردە کوردەکان بەساڵ نایان بینیت لەناو جەماوەردا.. و  کازمی گەشتە هەڵەبجەش کەچی ئەوان پێنج دەقە تاکو تاسڵوجەی سلێمانی بۆ ڕێوڕەسمێکی ڕەسمی هاتن.

- هەندێ درووشمی نەتەوایەتی دەفرۆشنەوە بەتاکی کورد، و بەجەنگی کورد و عەرەب، تەفیسری سەردانەکەی کازمی دەکەن، پێیان وایە ناوبراویش وەک ئەوانی دیکە عەرەبەو دوژمنی کوردە.

- زۆر باشە، بەڵام مادام ئەوەی کازمی دەیکات هاوڵاتییەکانتان دڵیان پێی خۆشە، باشترە ئێوەش نیوەی ئەوە بکەن و کەمێ مەیدانی بن و لەپشتی لاپتۆپەکانتانەوە لاچن و وەرنە ناو خەڵک، با کەم ئاوات بەکازمی بخوازن.

- ئەمە فەشەلی  هەژموون و پاڵپشتی جەماوەرییە بۆ یەکێتی و پارتی، کە کازمی ئاوا بەگەرم و گوڕی پێشوازی لێ دەکرێت، باشترە دەسەڵاتدارانی کورد لەبری تەخوینکردن چاوێک له کازمی بکەن و دەرسێکی لێ وەربگرن..
زۆرترین بینراو
قوباد تاڵەبانی: بەگەنجی زۆرجار لێدانم خواردووە وایانزانیوە پاکستانیم
​ئاسایش گرووپێکی داعش دەستگیر دەکات کە سەرجەمیان کوردن
تۆڵەسەندنەوەی ترەمپ لەسعودیە: ئێوە نەتانویست لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی بکەن، ئەمە باجەکەیەتی
مامۆستا عەینەدین مەریوانی، هونەرمەندی هەژاری نەتەوەیەکی بندەست و وڵاتێکی داگیرکراو
پێشانگای شێوه‌كاران له‌ كۆڵن-ئه‌ڵمانیا به‌ به‌شداری هه‌ژار كه‌لهوڕی، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد
مه‌سعود بارزانی: نابێت ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ببێته‌ هۆی تێکچونی پەیوەندیی نێوان کوردو عەرەب
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی گشتی دەکات
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا
ئێران وردەکاریی ڕێڕەوە دەریاییە نوێیەکەی گەرووی هورمز دەداتە عێراق و وڵاتانی کەنداو
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق دوایین مۆڵه‌ت ده‌داته‌ به‌كارهێنه‌رانی سیمكارتی كوڕه‌ك تیلیكۆم
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×