بەئاگابن کازمی مشکی هەمان کونە
چیا عەباس
2020-09-11   938
عزه‌ت شابه‌نده‌ر، بیرمەندێکی دێرینی شیعە و دۆستێکی نزیک و هاوپه‌یمانی پێشوی مالیکی، دەڵێت: کاتێک مالیکی و سەرکردە په‌نابه‌ره‌کانی تری شیعە له ساڵی 2003 گه‌رانه‌وه بۆ عێراق، هه‌ر زو گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که ناتو‌انن ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی دابمه‌زرێنن، چونکه دو پێکهاته‌ی تری عێراق جیاوازی بنه‌ره‌تیان له‌سه‌ر سروشتی ئیسلام هه‌یه، وه‌ک شابه‌نده‌ر ده‌ڵێت: " ئه‌و که‌سانه که به‌درێژایی ساڵانێکی زۆر کاریان ده‌کرد و پلانیان داده‌رشت بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کت‌وپڕ پرۆسه‌که‌یان به‌لاوه دا".
سه‌رکرده تازه‌کانی عێراق روبه‌روی دو ئه‌گه‌ر بونه‌وه، یه‌کێکیان بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێک که پێکهاته و ئاینه‌کانی وڵاته‌که له سیسته‌مێکی دیموکراسیدا یه‌کبخات، به‌ڵام ئه‌مه ره‌چه‌ته‌یه‌کی بیانی بو، شابه‌نده‌ر له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت: " پێش 2003 چه‌ند هزرێكی تایبه‌ت بۆ ئیسلام حه‌رام بون، وه‌ک دیموکراسی، ناسیۆنالیزم و هاوڵاتیبون. ئه‌م که‌سانه کار له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌کی ناسیۆنالیزمی ناکه‌ن، به‌درێژایی ته‌مه‌نیان شتی وایان نه‌ناسیوه" شابه‌نده‌ر به‌رده‌وامه و ده‌ڵێت:
" له‌به‌رده‌م ئیسلامیه‌کان ته‌نها یه‌ک ئه‌گه‌ر هه‌بو که وه‌ک سه‌رکرده‌ی عێراق بیانهێڵێته‌وه:
" دورکه‌وتنه‌وه له پرۆژه‌ی ئیسلامی و بژارده‌کردنی پرۆژه‌ی سێکتاریزم".
هه‌روه‌ها وتیشی نرخی مانه‌وه‌ی سیاسی ئه‌مانه دوژمنایه‌تی و ترسێک بو که تا ده‌هات گه‌وره ده‌بو، ئه‌رکی سه‌رکرده‌کانی سوننه ئه‌وه‌یه خه‌ڵکی به شیعه بترسێنن و سه‌رکرده‌کانی شیعه‌ش ده‌بێت هه‌مان شت بکه‌ن، به‌م شێوه‌یه بونی یه‌کێکیان ره‌وایی به بونی ئه‌وی تر ده‌دات".
بۆ خۆم وەک نارازییەک لە دەسەڵاتی کوردی و وەک کەسێکی ئۆپزسیۆن بەردەوام بەرژەوەندیە باڵاکانی نەتەوە و خاکی کوردستان بە هەمو دنیا ناگۆرمەوە، هەر کەس و هێزێك بێت سەروەری و رەوایەتی پرسە نەتەوەییەکەم پێشێل بکات وەک دوژمن رەفتاری لە گەڵ دەکەم.
دەسەڵاتدارانی هەرێم تا سەر ئێسک بەرپرسیار و هۆکارن بۆ کاڵکردنەوەی بەها نەتەوەیی و نیشتمانیەکانمان، بەرپرسیارن لەو دۆخە دژوار و ئاڵۆزەی هەرێم تێیدا گوزەر دەکات، باڵام کاتێک بەرەی ناحەز و گومان‌لێکراو بێت و بیەوێت نان و پیاز بەوەوە بخوات و خۆشیان وەک فریادرەس و چارەسەرکەری قەیرانەکان نمایش بکەن، کەوا نەبوە و ناشبێت، ئەوا بێدەنگی بەرامبەری دەچێتە خانەی پشت‌کردن لە خاک و نیشتمان، بە واتایەکی تر دەست درێژکردن بۆ داگیرکەر و ناحەزانی کورد.
کازمی قارچکێکی هەڵتۆقیوی یەکێک لە هەورەتریشقەکانی دۆخی ئاڵۆز و ناجێگیری عێراقە، کەسایەتیەکە، بێجگە هەواڵگری، ناوی لە کولەکەی تەریشدا نەبوە. دوای لاواز بونی پێگەی ئێران لە عێراق و خۆپیشاندانە توندەکانی شەقامی عەرەبی عێراق و سەرهەڵدانی ئافاتی کۆرۆنا و قۆستنەوەی دۆخەکە لەلایەن وڵاتانی عەرەبی سوننە لە ناوچەکە، لەو گۆمە شڵەقاو و لێڵ و بۆندارەدا پەلەپروزێ کازمی وەک ماسیەک لە گیانەڵلادا راوکرا و فرێدرایەوە ناو گۆمەکەوە.
ئەم زاتە خاوەنی مێژویەکی دیاریکراوی بەهادار نیە، جۆکەرێکی هەرزان بەهایە لە گەمەی هێزەکان لە عێراق و ناوچەکەدا، سەپانێکی هێزە ناکۆک و رکابەرەکانی شیعەیە، بە کورتی و کوردی مشكی هەمان کون و جەنجاڵ و ئاوەرۆیە.
دەسەڵاتدارانی کورد بەهۆی گەندەڵی و سیاسەتی چەوتەوە ناچارن بۆ پارە و موچە دەست بۆ کەمتر لە کازمی پان کەنەوە، هەرچەندە ئەمە مایەی شەرمەزاریە، بەڵام کاتێک کازمی بەو شێوە کەڵەگاییە دێتە کوردستان و نوشتە و دوعاکانی خوێندنگا مەزهەبیەکەیمان بۆ دەچرێتەوە و سەدام ئاسا پشکنینی کون و قوژبنی کوردستانەکەمان دەکات و قسەی زۆر زلتر لە قەوارەی خۆی بەرامبەر کورد دەکات، ئەوکات بەرچاوم زۆر رونتر دەبێت و دەڵێم سادەترین فەرمانبەری کوردستان بە هەزار سەرۆک وەزیران و وەزیر و گوزیر و فەرماندەی لەو جۆرەی کازمی ناگۆرمەوە. کازمی گەر راستگۆیە بابچێت دەیان ملیار دزی و فزی دۆست و هاومەزهەبیەکانی بۆ خەزێنەی حکومەتەکەی بگەڕێنێتەوە ئەوسات بشکەوێتە گیانی ئەوانەی ئێمە، چونکە متمانە لە کرداردا یا گەشە دەکات یاخود زیاتر دەپروکێتەوە.
ناشێت لەم بابەتەدا باز بدەم بە سەرۆک کۆمارە حەیاتە کوردەکەی عێراق، کازمی بژاردەیەکی ئەویش بوە، ئەو کەسەی لە هەمو تەمەنی سیاسی‌دا رۆڵیتی روسی کردوە، بەئاگا بێت:
دوژمن و نەیارەکانی " دوا تیری کەوانیان" هەر دەهاوێژن.