چەند دێڕێكی زۆر سادە

محەمەد نوری
  2020-09-13     879

*تائێستا هەندێك مەلەف زۆر گرنگ وگەورەنییە كە كازمی كاری لەسەركردوە ، مەلەفی گرنگ ئەوەیە كە كۆتایی بە میلیشیابهێنێت ،ئایا كازمی جورئەتی هەیە؟
حەلكردنی میلیشیا چەكدارەكان نەك خەونە بەڵكو خەیاڵاتی سەرخۆشییە لەئیستادا،لەپاڵ ئەوەشدا ئێران چاودێریی جوڵەی كازمی دەكات هەركاتێك زانی هەنگاوی زیادەی ناوە ،ئاگر لە خەرمانی سوشیال میدیای بەردەدات، هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق وەڵامی ئێران دەبێت بۆ كازمی.


**هەریەك لەسەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران كارتی خۆیان دەرخست نەك تەنها بۆ حزبەكوردییەكان ،بەڵكو بۆ سەرجەم حزبە عێراقییەكان بە شیعە وسوننە وكوردیشەوە ،چاوەڕێی هەڵبژاردنی داهاتوو بكەن بزانن چی روودەدا،(زووبوو دەرخستنی كارت ).


** رەنگە لەداهاتوودا كازمی لە مێرگەپان دابنشێت و خانوو وباخێك بكڕێت .وەك عەبادییە چارەنووسەكەی.


(توڕەمەبن ،سبەی زۆرنزیكە )، لەمێرگەپان حزبەكانی شیعە وسوننە جوان جوان سەیریان دەكرد.


**عەبادی وكازمی لەپڕدا بوون بە سەرۆكوەزیران ،تا چەند ساڵی تر عێراق لەپڕدا سەرۆكوەزیرانی نوێی تێیدا دەردەكەوێت.


**شانۆگەرییەكە بەردەوامدەبێت تا هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ،فەیسبوك دەمانخاتە خەونێكی خۆشەوە ،بەڵام دوای هەڵبژاردن خەونەكە دەبێتە كابوس ،بۆیە با خەونی گەورە نەبینین بۆیە توشی شۆك نەبین.


** پارتی مەرجی داناوە هەر وەفدێك بێت ، دەبێت سەربدات لە سەری رەش لای سەرۆكی حزبەكەی ،بۆیە پێگەی سیاسیی بارزانی باوك(لای پارتییەكان) لەقنەبێت ، ئەی یەكێتی وگۆڕان ،تایبەتری بكەینەوە یەكێتی بۆ هیچ پێوەرێكی پرۆتۆكۆڵی نەماوە ؟


***گرنگ نییە كازمی لەمیرگەپان لەسەر خوان بووە ،گرنگ ئەوەیە دوا بڕیاری یەكێتی لەكوێ دەدرێت ؟(قسەكەی باڤڵ تاڵەبانی سادە وەرمەگرن ،من ناچمە میرگەپان).


*كازمی پێویستی تەواوی بە پشتیوانی یەكێتی وپارتی هەیە ، پاراستنی بەرژەوەندییەكانی لەگەڵ ئەو دووحزبە زۆر لاگرنگترە لە راگرتنی دڵی هاوڵاتیان (سیاسەت رەسمگرتن و ماچكردنی سەر و سەردانی گومرگ نییە ، رێككەوتنی نهێنی چی بووە ، ئەوە خاڵی سەرەكییە ) خەون بە هیچ فریادەڕەسێكەوە مەبینن با توشی بێ ئومێدیی تر نەبین.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×