کەلتوری کوشتن، چێژ بینین لەکوشتن؟!

ئەبوبەكر هەڵەدنی
  2020-09-13     939
(من نازانم بەیانی و دوو بەیانی کێ ئەمکوژێ،من تائێستا حەوت جار هەوڵی کوشتنم دراوە،ئێستاش گومانم هەیە دیسان  هەوڵی کوشتنم بدرێت)
مەلا بەختیار

لەسەر ڕادەربڕین،لەسەر گێڕانەوەی مێژوو،لەسەر دەربڕینی قەناعەتەکانت ،،گریمان هەموو ئەمانە ناڕاست بوون،بەڵام بۆ بێدەنگ کردن و وەڵام دانەوە تەنها بەکوشتن بێت.

کەواتە هێشتا تێر نەبوون لەکوشتن،،گەر رەحم  بە هاوڕێ وهاوسەنگەرێکی ماندوو و گیانی بەگیانی خۆتان نەکەن وپەنا بۆکوشتنی ببەن ئەی قوڕی هەموو دونیا بەسەر ڕکابەرو نەیارەکانتان.

کەئەوەندە تینوی کوشتنن ئەم هەموو درۆ ودەلەسە چیە بەناوی دیموکراتی وسۆشیال دیموکراتیەوە دەیکەن وداهۆڵی  شەق وشڕی مەدەنیەت ومۆدێرنە ومافی مرۆڤ لەخۆتان داماڵن.

گەر تێر نەبوون لەکوشتن ڕەگەزنامەی ئەوروپیتان فڕێدەن، قات وبۆینباخە گرانبەهاکانتان لەخۆتان کەنەوە.

نەفرەت لەئاینێ مرۆڤ لەسەر ڕادەربڕین دەکوژێ.

تف لەشۆڕشێ بەکوشتن ڕادەربڕین خەفە دەکات.

سندان لەکوردایەتیەک لەسەر زمان وپەیڤین گیان لەمرۆڤ دەستێنێتەوە.

هەزار خەبات وتێکۆشان تونی باباچێ وبەناخی زەویا ڕۆچێ ئازادی ڕادەربڕین فەراهەم نەکات.

شەرمەزاری بۆ ئەوسەرکردەو بڕیاربەدستانەی پەندیان لەمێژوو وەرنەگرتوەو  خوێن بەرچاوی گرتوون ولەهونەری ژیان تێناگەن.

چۆن وەڵام دەدەنەوە بیدەنەوە بەرنامە بەبەرنامە وکتێب بەکتێب  وکۆڕ بەکۆڕ  ،،چی دەکەن بیکەین ،،بەس باکوشتن بڤە وحەرام و قەدەغە بێت.

یەک پرسیاریش بۆ کاک مەلابەختیار گەر کوشتن لەسەر ڕادەربڕین  نەهج ونەریت وخولیا بێت، ئەوە ئەودەسەڵاتەیە بەرگری لێدەکەیت و بەڕۆژی ڕووناک دەفەرمووی (یەک کورسیش بێنین دەسەڵات تەسلیم ناکەین).

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×