چۆن بەرەنگاری گەندەڵی ببینەوە
لوقمان مصطفی صالح
2020-10-16   716
هەروەک ئاشکرایە هەرێمی کوردستان، بەشێکە لە ووڵاتی عێراقی فیدراڵ، کە
ئەم ووڵاتە لەریزبەندی گەندەڵترین ووڵاتانی جیهاندایە، هەرێمی کوردستانیش هاوشانی
عێراقە لەو ریزبەندیەدا،بێگومان بەشێکی ئەو گەندەڵیەی بەردەکەوێت .
لە هەرێمی کوردستان گەندەڵی بووەتە بنچینەی
دەوڵەت و وێران کردنی پایەکانی دەوڵەت، جومگەکانی حکومڕانی بەجۆرێک تووشی شەلەلبون
کردووە ناتوانێت ببێتە خاوەنی هیچ پلانێکی ستراتیژی دورو نزیک .
گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان بەهاوشێوەی زۆر
شوێن و كۆمەڵگای تری جیهان بەتایبەت وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست وەكو كلتوورێكی
شاراوەو دەزگایەكی ناشەرعی تەشەنەی كردووەو رۆڵی لە ئامادەكردن و رێكخستنی ئەو
ڕێگایەی هەبووە كە زۆر لەتاكەكانی ناو كۆمەڵگای بەرەو داخزان بردووە . بگرە زۆربەی
جار دەستەبژێری سیاسەتمەدار هۆكارێك بوون بۆ فراوانبوونی گەندەڵی لە ئابووری
وڵاتدا، تەنانەت گەندەڵییەكە میكانیزمێكی تارادەیەك یاسایی وەرگرتووەو
دامەزراوەكانی تایبەت بە چاودێری دارایی و لێپرسینەوە لە دەسەڵات و توانایاندا
نییە كاری بەدواداچوون و بنبڕكردنی گەندەڵی بكەن.
تەنانەت بەهۆی زۆربونی گەندەڵی و
پەرەسەندنی بۆ سەرجەم بوارەکان رێزگرتن لەیاسا و جێ بەجێ کردنی یاساکان
فەرامۆش کراوەو تەنها یاسا بۆ چینی هەژاران بەکاردێت وبەسەریان دا جێبەجێ دەکرێت.
-سندووقی دراوی نێودەوڵەتی
پێی وایە: گەندەڵی لاوازی دەسەڵاتی سیاسی و تێوەگلانی كەسێك یاخود گرووپێكە بۆ بەدەستهێنانی
سوودو بەرژەوەندی تایبەتی. گەندەڵی پێناسەی جۆراوجۆری هەیە، بەڵام هەموو پێناسەكان
لەسەر مەبەست و ئامانجێك یەك دەگرێتەوە، ئەویش:( خراپ بەكارهێنانی پۆست و نفووزو
مەحسوبییەت ومەنسوبیەت و بەفیڕۆدانی دارایی گشتییە)، لەتێڕوانینی بانكی
نێودەوڵەتیدا گەندەڵی وەكو نەخۆشی( ئایدز) وایە، هەروەكو چۆن لەش بەرگری نامێنێت،
كۆمەڵگاش توانای پەرەپێدان و چاكسازی نامێنێت و كەسەكانی ناو كۆمەڵگاش دووچاری
بێزاری و لاوازی ئاستی نەتەوەیی و نیشتمانی دەبنەوە .
لەزۆر وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات و
ئەمەریكای لاتینی و ئەفریقیا گەندەڵی سیاسی دەروازەیەكی سەرەكییە بۆ سەرجەم
گەندەڵییەكانی تری ئابووری و كارگێڕی (بچووك یاخود گەورە) لەمەكسیكیش گەندەڵی
كاریگەری لەسەر نزمبوونەوەی ئاستی گەشەكردنی سەرمایەگوزاری هەبووە، دیاردەی
تەشەنەكردن و گەورە بوونی گەندەڵی تەنیا لەڕێگای دەسەڵاتی سیاسییەوە رووی نەداوە
بەڵكو كۆمپانیاكانیش رۆڵیان لەگەورەبوونی گەندەڵییەكان هەیە، كاری بەرتیلخۆری
كۆمپانیاكان لەجیهاندا بۆ حكومەتەكان ساڵانە بە80 ملیار دۆلار دادەنرێت، ئەم بڕە
داهاتەش هەمان بڕە داهاتە كەنەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بنبڕكردنی هەژاری لەجیهاندا
تەرخانی كردوون،، ئەوەتا لەدوا راپۆرتی نێودەوڵەتی بۆ گەندەڵی ساڵی(2009) كە
لەلایەن رێكخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتییەوە دەردەچێت و هەڵسەنگاندنی بۆ 188
دەوڵەت تێدایە، چەند زانیارییەكی خستۆتە ڕوو. ئەوەی پێوەندی بە ئێمەوە هەبێت بوونی
ناوی عێراقە لەدوای سۆماڵ و دواتر میانمار، كە لەریزبەندی دووەم لەپێشەوەی ئەو
وڵاتانە دێت كە گەندەڵی تێیدا تەشەنەی كردووەو دامەزراوەكانی بە شەفافییەت كارەكان
هەڵناسوڕێنن، رێكخراوەكە ئەوەشی راگەیاندووە كە جیهان ساڵانە 40 ملیار دۆلار
لەبوارەكانی بەرتیل و گەندەڵی بەفیڕۆ دەدات، كۆمپانیاكانیش رۆڵێكی خراپیان لە
زیادبوونی گەندەڵییەكان هەیە و تێچوونی پرۆژەكانیان بە رێژەی 10% بەرز كردۆتەوە،
بارودۆخەكە لەوڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت خراپترە، لە ئەنگۆلا زۆربەی داهاتی نەوت
دیار نییەو لە نێجیریاو وڵاتانی تری رۆژهەڵاتی ناوەراستیش داهاتەكانی نەوت هەروەكو
هۆڵەندییەكان بە(لەعنەتی نەوت ) ناوی دەبەن بۆتە هۆی پاشاكشەكردنی دیموكراتییەت و
ئابووری بازاڕو تەشەنەكردنی گەندەڵی ئابووری و سیاسی.
دەسەڵاتی سیاسی بەگشتی لە هەرێمی
كوردستانیش خاوەنی ئیرادەیەكی سیاسی بەهێز نەبووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی
چونكە بەشی زۆری ئەوانەی لە گەندەڵی ئاڵاون سیاسییەكانن، جا لەبەر ئەوە نایەن
ڕووبەڕووی گەندەڵی ببنەوە بە پێچەوانەوە هەوڵیانداوە بە سود وەرگرتن لە كۆمەڵێك
یاسای سەردەمی بەعس و سود وەرگرتن لە كۆمەڵێك درزی یاسایی هاتوون ئەو
گەندەڵیانەیان بەشێوەی یاسایی پیشانداوە، واتە بەشێك لەو گەندەڵیانە بەشەرعیش
كراوە.ئەمە رێک پێچەوانەی یاساو کەڵچەری ووڵاتانی دونیایە بروانن بزانن
لەووڵاتیێکی وەك چین چۆن رێگهگرتن له گهندهلی ئیداری و رۆڵی سهروهری یاساو و
دادگا (له نموونهیهكی وڵاتی چین) دا :
كاتێك هاوڵاتیهكی وڵاتی چین وەك فەرمانبەر
لە پۆستێكی باڵای حكومەت یان كەرتی دەوڵەت دادەمەزرێ، دەبێت گەشتێکك بۆ بەندینخانە
بكات تاوەكو بەرپرسانی پێشوتری وەڵاتەكەی ببینێت كە بە تومەتی گەندەڵی بەندكراون،
ئەمەش لە پێناوی ئەوەی كە چارەنوسی داهاتووی خۆی بزانێت ئەگەر ئیستغلالی پۆستە
نوێیەكەی بكات و گەندەڵی ئەنجام بدات...!!
کەچی دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان نەک
بەم کارەی ووڵاتی چین هەڵنەستاون،بگرە تائێستاش ئامادەنین بۆ بەرەنگاربوونەوەی
گەندەڵی وهیچ بەرنامەوپلانێکیشیان هەبێت،چونكە لێدان و بنەبڕكردنی گەندەڵی واتە
لێدان لەبەرژەوەندی كۆمەڵێك كەس لەسەر ئاستی باڵای سیاسی لەهەرێمی كوردستان كە
ئەوان ئەو وڵاتە بەڕێوە دەبەن.
ئەمە مانای ئەوەنیە کە دۆش دابمێنیین و
هیچمان پێ نەکرێت بۆ بەگژاچونەوەی گەندەڵکاران،دەبێت سەرەتا دەسەڵاتی داواکاری
گشتی ئاکتیڤ بکرێت و زۆر چاونەترسانە سکاڵاتۆمار بکات لەسەر یەکەبەیەکەی ئەوخاوەن
دەسەڵات ونفوسانەی سەروەت وسامانی خەڵکیان دەست بەسەردا گرتووە،هەروەها بەشوێن
ئەوکەیسانەدابچێت کە هێشتا دۆسێ کانیان لەدادگاکاندا یەکلایی نەکراوەتەوەو بێ
پارێزەرە، وەرێگری بکرێت لەدەست تێوەردان بۆبەرژەوەندی گەندەڵکاران.
پێویستە سەركردەو بەپرسە باڵاكانی حكومەت
کە پۆستێکی نوێ وەردەگرن دەبێت سەرەتا لە پێشینەی كارەكانی خۆیاندا مەسەلەی
بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییان دانابێت
چارەسەركردنی كێشەی گەندەڵی كارێكی ئاسان
نییەو دژوارە، بەڵام پێویستە سەركردەو بەپرسە باڵاكانی حكومەت لە پێشینەی كارەكانی
خۆیاندا مەسەلەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییان دانابێت، چونكە چارەنووسی داهاتووی
وڵاتێك دەخاتە مەترسییەوە، بۆیە ئەركی سەرشانی حكومەتە دامودەزگای بەهێز دروست
بكات بۆ هەڵسوڕاندنی كاروبارەكانی حكومەت و چاودێریكردنی گەندەڵی و دەستنیشانكردن
و لێپرسینەوەو بەدواداچوونی یاسایی بۆ كەسە گەندەڵكارەكان،بێ ئەوەی هەژماری پۆست
وپلەبەندی بکرێت، تەنانەت کەسی گەندەڵکار لە هەرئاستێکدابێت.