ترەمپیزم بەردەوام ئەبێت !

ئەنوەر حەمە عەلی
  2020-11-08     663
دۆناڵد ترەمپ هەڵگری ئایدۆلۆژیایەکی دیاریکراو نییە. پیاوێکی بزنسمانی سەرکەوتووە. بە سودوەرگرتن لە سیستمێکی ئابوری لیبێرال، سەروەتێکی بێشوماری پێک هێناوە. پیاوێکی ئەکتیڤ، پرۆڤۆکەتیڤ و مقۆمقۆ دروست کەرە. پرۆژەی سیاسی دۆناڵد ترەمپ، بزنسێکی تربوو لە بزنسەکانی. ئەم جارەیان بۆ پارەی زیاتر نا. ئەم جارەیان بۆ ناوبانگ و تاجکردنە سەری خۆیبوو وەک و پیاوێکی سەرکەوتوو.
ئەو، وەک بزنسمانێکی شارەزا، زانی چی پەیمان و قسەیەک بازاری هەیە و چۆنیش بیان فرۆشێ بە بەشێکی یەکجار گەوەرەی ئەمریکییەکان. ئەو بەشەی ئەمریکییەکان کە زەرەرمەندبوون لە گلۆبالیزەیشن و نیولیبرالیزم وە یان لە ئاکامە ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەترسن. ئەم بەشەی ئەمریکیەکانیش پێک هاتوون لە بەشێکی نوخبەی کۆنسێرڤادۆر، بەشێكی گەورەی چینی کرێکار، جوتیار و خاوەن بزنسە بچوکەکان.
 لە گەڵ ئازدبوونی بازاڕ لە دونیادا، بەشێکی گرنگی سیستمی بەرهەمهێنان و سەرمایە لە ئەمریکا و وڵاتە پیشەسازییە کۆنەکان، گوازرایەوە بۆ وڵاتانی هەرزانتر، بەتایبەتی چین و وڵاتانی ئاسیای خۆرئاوا. ئەمەش داهاتی باجی ئەم دەوڵەتانەی کەم کردۆتەوە. بۆ پڕکردنەوەی ئەم کەمبوونەوەی داهات، ئەم دەوڵەتانە باجی زیاتر و زیاتر لە سەرئیشکەرەکان و خاوەن بزنسەکان دا ئەنێن. ئەمە ژیانی سەخت تر کردون. بەڵام بۆ کەمینەیەک و بەشێکی نوخبە و زمان درێژەکان، گلۆبالیزەیشن موعجیزەیەکی خوداییە و هەر لە خۆڕا مانگانە گیرفانیان پڕئەبێت لە پارە!
 ئاخر کرێکارێک، جوتیارێک و ئێشکەرێک کە بە بەردەوامی لە شەڕی لە ژیانندا مانەوەیە و ڕۆژ تا ئێوارە زەحمەت ئەکێشێ چۆن دژی سیستەم دەنگ نادا لە کاتێکدا ئەبینێت خوادا پێداوێکی وەکو کیم كارداشیان بە بێ هیچ بەهەرەیەک و داهێنانێک لە پڕ ئەبێت بە ملیۆنێر! ئاخر زە‌حمەتکێشێک چۆن لە دژی سیستم دەنگ نادا لە کاتێکدا نوخبەیەکی موشەخۆری میدیا، دونیای هونەر، دونیای فاوندەیشنەکان، لۆبییەکان، سینگ تانکەکان، هتد، بێ بەهرە یان بە بەهرەیەکی کەمەوە مانگانە بە دەیان و سەدان قاتی ئەم زەحمەتکێشانە پارە ئەچێتە گیرفانیانەوە. ئەم پارەیەش سیستم بەرهەمی ناهێنێت، بەڵکو ئەم زەحمەت کێش و ئیشکەرانە بەرهەمی دێنن.
نیولیبرالیزام بە بەردەوامی نایەکسانییەکانی کۆمەڵگا پیشەسازییەکانی خۆرئاوای زیاتر کردوە. دۆناڵد ترەمپ، کە لە هەناوی سیستەمەکەدابووە، ئاگای باشی لە مە هەبووە و هەیە و کاڵای ئەنتی سیستم و ئەنتی نوخبەی بە باشی بە ئەمریکییەکان فرۆشتەوە.  ترەمپ لە لایەن زۆرینەی زەبەلاحی میدیای ئەمریکی و دونیایی دژایەتی کرا ،لەم چوار ساڵەی ماوەی سەرۆکایەتییەکەید،ا بەڵام دەنگەکانی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦ زیاتری کردووە و ڕەنگە ئەگەر قەیرانی ڤایرۆسی کرۆنا توشی دونیا نەبوایە، جارێکی تر بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا هەڵ ئەبژێرایەوە.
ترەمپ ئەم هەڵبژارنەی دۆڕاند بەڵام بزوتنەوەی ئەنتی سیستم و ئەنتی نوخبە براوەیە. ئەم بزوتنەوەیە ڕەوایەتییەکی مۆراڵی هەیە لە بەرامبەر بێمۆراڵی نیولیبرالیزمدا و لە دوای ترەمپیش بەردەوام ئەبێت و ڕوبەری زیاتری کۆمەڵگا و دونیا ئەتەنێت. ئەم بزوتنەوەیە. لە ئەمریکا لە کەسێتی ترەمپدا خۆی بەر جەستە کرد لە چوار ساڵی ڕابوردودا، لە فەرەنسا لە بزوتنەوەی هێلەک زەردەکاندا، لە نەمسا، هۆڵەندا و هەندێ وڵاتی تر لە ئوڵترا ڕاسترەوەکاندا. مەترسی هەر گەوەرە ئەوەیە کە هەتا ئێستا زیاتر ڕاست ڕە و ڕاسیست و پۆپۆلیستەکان توانیو یا نە سواری ئەم شەپۆلەی ناڕازەیەتی خەڵک ببن نەک بزوتنەوەیەکی یەکسانی خوازی.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×