یاساكەی پەرلەمانی عێراق لەقازنجی خەڵكی كوردستان‌و بەزیانی بەرپرسانە

محەمەد رەئوف
  2020-11-13     830
یاساكەی پەرلەمانی عێراق لەقازنجی خەڵكی كوردستان‌و بەزیانی بەرپرسانە
- ئەگەر جێبەجێبكرێت مانگانە لەبری (320 ملیار) دینار (756 ملیار) دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت.
ئەگەر یاساكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جێبەجێبكرێت و هەرێم ئیلتیزام بكات بە رادەستكردنی نەوت و داهاتی دامەزراوە فیدراڵیەكانەوە مانگانە زیاتر لە (756 ملیار) دینار لە بری (320 ملیار) دینارەكە دێت بۆ هەرێمی كوردستان.
كۆی داهاتی بەردەستی ئەم سێ مانگەی كە یاساكەی بۆ دەرچووە (نەوتی و نانەوت، ئەو قەرزەی دەكرێت، داهاتی خەزێنەی سوڕاو)  بڕەكەی (26 ترلیۆن) دینارە، (30%) بۆ سیادی و حاكیمە دەڕوات، ئەوەی دەمێنێتەوە بڕەكەی (18 ترلیۆن ) دینارە، ئەگەر (12.6%) لە نیفاقی فەرمی بدرێتە هەرێمی كوردستان، ئەوا مانگانە دەكاتە (756 ملیار) دینار،  دیارە بە داهاتەكانی تری ناوخۆی هەرێم ئەو كات كۆی داهاتەكانی دەكاتە سەرۆ ( ترلیۆنێك) دینار، كە زۆر زیاترە لە پاری موچە ( عەلی حەمە سالح)
پەرلەمانتارانی شیعەو سونە لە كۆبونەوەی لیژنەی دارایی وتوویانە: ئێوە هەموو ساڵێك دێن بۆ رێككەوتن و پارەكە دەبەن و هیچ نادەن بە بەغداد، هەیسەم جبوری سەرۆكی لیژنەی دارایی وتویەتی: ئێوە تا ئێستا یەك بەرمیل نەوتتان رادەست نەكردووە، بابە 250 هەزار نا 50 هەزار بەرمیل ئەوەش نا 25 هەزار بەرمیل رادەست بكەن بۆ ئەوەی ئێمە شتێكمان بەدەستەوە بێت وەڵامی شەقامی خۆمانی پێ بدەینەوە، ئێوە رێككەوتنتان كردووە دەیان جار وەفدتان هات بۆ بەغداد تا (320 ملیار) دینارتان وەرگرت لەبەرامبەر (50%) تەنها داهاتی دەروازە سنورییەكان، ناردنی چاودێری دارایی، ئێوە پارەكەتان وەرگرتووە دوو مانگە، بەڵام یەك دیناری داهاتی خاڵە سنورییەكانتان نەناردووە.
حكومەتی هەرێم زۆر زەحمەتە نەوت رادەست بكات، لەبەر ئەوەی بەرژەوەندی گەندەڵی زۆری تیایە بۆ بەرپرسان، بۆیە ئەوەی باجەكە دەدات تەنها خەڵكی كوردستان، وەك چۆن لە ساڵاَی 2014 دا وتیان خۆمان نەوت دەفرۆشین و پارەكەی بەغدامان ناوێت كە مانگانە ( ترلیۆنێك و 200 ملیار) دینار بوو، ئەوەی زیانی كرد تەنها خەڵكی كوردستان بوو، چاوەڕەوان دەكرێت ئێستاش هەروا بێت. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×