ئەگەرەکانی بەردەم کورد

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2020-11-13   
دۆخێکی چاوەروانکراو لە سایەی سیاسەتە فاشیلەکانی دەسەڵاتدارانی کوردستان، دەبێت کورد بەوە  بزانێت نوێنەرەکانی کورد لە پەرلەمانەکەی بەغداد  بە تەنها هیچیان پێناکرێت لە بەر ئەوەی کورد لە پەرلەمانی عێراق کەمینەیە، بادانەوەی کورد بەلای تورکیا و دژایەتی کردنی هاونیشتیمانیان هەرێمەکەی خۆت  و گرتن و ئازاردانی خەڵک و دزینی نەوت و قاچاخچێتی سنورەکان و ماشینەوەی زەوی و زاری کوردستان بە ناوی پرۆە و بازرگانی هەر ئەمە ئەنجامەکەیەتی، ئەمە جارێ هەنگاوی یەکەمە، چاوەروانی زیاتر بن لە بەغداد.
وەفدی کوردی و بە تایبەتی پارتی دیموکرات هەمیشە پشتی بە پشت پەردەکان بەستوە بۆ بەرێکردنی خواستەکانی بەڵام وەک پێشینان دەڵێت هەموو جار گۆزە بە سەلامەتی ناگەرێتەوە. هەڵبەت پشتی پەردەش هەر رۆژێک شکست دێنێت وەک ئەوەی دوێنێ لە پەرلەمانی  عێراقی رووی دا،   پارانەوەو  ریشی سپیش دادی نەدان ، پارانەوە بە ریشە سپیەکان لە پێناوی دوو  بەرمیل نەوتی زیاتر  بۆ ریش رەشەکان.
ئێستا ئەگەرەکانی بەردەم کورد چین؟ سەرەتا ئەو دۆخانەی کە دەگونجا دەسەڵاتی کوردی بریاری چارەنوس سازی تێدا  بدات لە بەرژەوەندی هەرێم بێت هەمووی لە دەست دران، لەئێستادا تاپۆی رەش و سپی و ریفراندۆم و سەربەخۆی بە هیچ شێوەیەک بەدی نایەت، سەراپای کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی هیچیان پشتگیری لەو جۆرە بریارە بۆ کورد ناکەن.
ئەگەری دووەم کورد خۆی نەوت بفرۆشێت وەک ئەوەی ئێستا هەیە ئەم ئەگەرەش تەمەنی درێژ نییە، رۆژێک دەسەڵاتی عێراقی رێ لەو بازرگانیەی نەوتی هەرێم دەگرێت بە یاسا.
ئەگەری سێهەم رادەستکردنی نەوتە بە بەغداد، هەڵبەت  لە روی  لۆژیکی ئەمە بە کارێکی ئاسای دادەنرێت بەڵام ئەم ئەگەرەیان لەوا نی تر ئەستەمترە، چونکە دەسەڵاتی کوردی خۆی خستۆتە ژێر باری پەیوەستنامەی پەنجا ساڵی تورکیا وە تەواو تەسلیمی ویست و خواستەکانی تورکیا بوون کە هەرگیز ئەو  گرێبەستەیان پێ هەڵناوشێتەوە لە هەمان کات بەشێکی ئەو نەوتەی دەردێت ئێستاش نازانرێ بۆ کوێ دەبرێت.
کورد لەم سێ ئەگەرە هیچی دی لە بەردەمدا نییە  کە هەرسێکیان ئەستەمن، حوکمرانی هەڵە و بەرژەوەندخواز گەیاندنی بەم رۆژە بە پارانەوە و لاڵەنەوەش بەغداد دادیان نادات و وەڵامیان ناداتەوە رەنگە تەنها یەک ئەگەر ما مابێت بۆ دەسەڵاتی کوردی ئەویش چونەوە سەر عێراق بە تەواوی و هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێم کە ئەوە لە مێژە ویست و خواستی برا سوونە و شیعەکانە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
پێکدادانی قورس و هێرشی درۆنی لەنێوان سوپای پاسداران و گەریلاکانی پژاک لە بەرزاییەکانی شاهۆ ڕوویدا
وتاربێژی هەینیی نەجەف هێرش دەکاتە سەر کابینەکەی زەیدی: دروستکردنی سێ وەزارەتە نوێیەکە بارگرانییە
پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من: بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پاییزی ساڵی رابردوه‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌ دورخراوه‌ته‌وه‌
دوای ١٨ ساڵ کارپێکردن؛ وەزارەتی دارایی عێراق مەرجێکی پێدانی سەرمووچەی فەرمانبەرانی هەڵوەشاندەوە
كه‌شناسی: باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌
محەمەد سەمعان: لە چەند ڕۆژی داهاتودا پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکوک دەستبەکاردەبێت
تره‌مپ: پێویست ناكات چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی ئێران به‌كاربهێنین
فواد حسێن: به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكاو ئێرانه‌وه‌، عێراق 60 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتوه‌
ئه‌و بانكه‌ عێراقییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سزادرا: تۆمه‌تباركردنمان پاڵپشته‌ به‌ بانگه‌شه‌ی ناڕاست
چارەنووسی هاووڵاتییەکی پیرانشار دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە نادیاری ماوەتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×