په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌سه‌ده‌ی ٢١ دا له‌كوردستان
به‌ختیار ئه‌مین
2019-04-05   2217
سه‌ده‌ی بیست ویه‌ك له هیچ سه‌ده‌یه‌كی پێشوو ناچێ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ده‌كانی پێشوودا جه‌نگه‌كان له‌سه‌ر خاك و ده‌سه‌ڵات بوون، ئه‌وا ئه‌مڕۆ به پێچه‌وانه‌و ووڵاتان كێبڕكێی زانستی و داهێنان ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر ڕاكێشانی زانا و پسۆڕه به‌تواناكانی بواره‌كانی، فیزیا، كیماو، بیركاری..هتد. له‌گه‌ڵ ئه‌م كێبڕكێیانه‌شدا, به‌رده‌وامیشن له نوێكردنه‌وه‌ی (Update) سه‌رجه‌م بواره‌كانی په‌روه‌رده و خوێندن. ئامانجیان دروستكردنی تاكی سه‌ركه‌وتووه، یان دروستكردنی توێژه‌ر و شاره‌زای به‌توانایان لێی.. پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن له كوردستان له ئاستێكی زۆر باشدانیه، ده‌كرێت به هاوكاری پسپۆڕانی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه باشتر بكرێت و پێش بخردرێت. هه‌رچه‌نده ئه‌مه كارێكی قورس نیه، چونكه كوردستان ژماره‌ی خوێندكاری و مامۆستای كه‌مه به‌راورد به ووڵاتێكی وه‌كو ئێران، هندستان، توركیا.
ئه‌مڕۆ به‌هۆی ته‌قلیدی پرۆگرامه‌كانی خوێندن, وه هه‌میش به‌هۆی به حیزبی كردنی ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده وفێركردن، داهێنه‌ر یان پسپۆڕی ناوخۆی و نیو ده‌وڵه‌تی كوردمان كه‌مه و توانای داهێنانه سه‌رده‌میه‌كانمان سنورداره به‌هۆی هاننه‌دان و پشتگیری نه‌كردنی حكومه‌ت به دابین نه‌كردنی بودجه بۆ په‌ره‌پێدانی خوێندن و توێژینه‌وه. هه‌روه‌كو پرۆفیسۆر كۆچه‌ر بیركار (خاوه‌نی خه‌ڵاتی ماتمایك) یش ده‌ڵێت : كورد به‌گشتی ، له گۆڕه‌پانی خوێندنی باڵادا و توێژینه‌وه و پرۆژه‌ی زانستیدا دواكه‌وتووه، لێره‌دا نوسه‌ر ده‌یگێڕێته‌وه بۆ هه‌مان هۆكار كه ئاماژه‌مان پێكرد (سه‌رچاوه-رۆژنامه‌ی ئاوێنه). گه‌نجی كوردی به‌توانا و زیره‌كمان هه‌ن ، به‌ڵام داهێنه‌ری زانستی وپسۆریی مان كه به به‌راورد به ووڵاتانی دونیا یان ته‌نانه‌ت ئێران و توركیاش. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی كه ده‌بینرێت له كوردستان، دروست بوونی ژماره‌یه‌كی زۆره له ده‌رچووی زانكۆی بێكار و نا ئومێد. نه‌ك ته‌نها له كوردستان، به‌ڵكو له زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهانی سێهه‌میش، په‌روه‌رده و خوێندنی ته‌قلیدی (Traditional) جگه له بارگارنیه‌كی ئابوری گه‌وره به سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆریش گه‌نجی بێ كار به‌رهه‌م ده‌هێنن.
ئه‌گه‌ر زانستیانه و بێ لایه‌نیانه سیستمی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له كوردستان هه‌ڵبسه‌نگێنین، وه‌ڵامه‌كه‌ی بێگومان ئاشكرایه كه كه پێویستی به ڕیفۆرمێكی گشتی هه‌یه ، ڕیفۆرمێك نه‌ك له‌سه‌ر پرۆگرامه‌كانی وه‌كو سوید و دانیمارك بكرێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ تاكی كورد‌و كۆمه‌ڵگای كوردیدا بگونجێ. چونكه كاتیێك ئیمه پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده‌ی خوێندن له سه‌ر پرۆگرامی ووڵاتێكی ڕۆژاوادا داده‌ڕێژین، پێویستیشه خوێندنه‌وه‌یه‌كی وورد بكه‌ین ، وه ئه‌م پرسیاره جه‌وهه‌ریه‌ش له خۆمان بكه‌ین؛ ئایا پرۆگرامی خوێندنی (سوید، دانیماركی) گونجاوه له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای كوردی ؟ هه‌م له ڕووی پێداویستی په‌روه‌رده هه‌م لایه‌ن مینتاڵیتی خوێندكار و خێزانی خوێندكار! بێگومان ئه‌م پرسیاره و ووڵامه‌كه‌ی پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وورد هه‌یه كه كه‌سانی پسپۆڕ و توێژه‌ره‌كان ده‌توانن ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ن. بۆچی گرنگه كه ڕیفۆرمی په‌ره‌وه‌رده‌یی و خوێندن بكه‌ین ، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له‌ڕێگای كۆمه‌ڵێك نمونه‌ی داهێنانه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه ده‌ده‌مه‌وه.
په‌روه‌رده و خوێندن له سه‌ده‌ی ٢١ دا له ووڵاته پێشكه‌وتووه‌كان
ئه‌مڕۆ جه‌وهه‌ری پرۆسه‌ی خوێندنی لیبراڵ (Liberal Art Education ) به‌یه‌كێك له پرۆسێسه سه‌ركه‌وتوه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه خوێندكار چیرت پابه‌ند ناكرێت به به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه به‌ته‌نها. به پێچه‌وانه‌وه خوێندكار ده‌كرێته ناوه‌ند (سه‌نته‌ری) فێركردنی بابه‌تی جۆراو جۆر (Multidisciplinary)، هه‌ربۆیه ئه‌م گوزارشته بوه‌ته بناغه‌ی پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن. له‌م پرۆگرامه‌دا ئه‌وه‌ی كه دڵنیایی ده‌داته خوێندكار ده‌رچوون و به‌ده‌ست هێنانی بڕوانه‌كه‌ی (له‌ڕێگای هه‌ڵسه‌نگاند و پرۆجێكت و فكره‌ی نویه‌وه) . له‌م پرۆگرامه‌دا، خوێندكار ئازاده له فێربوون و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری به شێوازی جۆراو جۆر، نه‌ك به ته‌نها پشت به‌ستن به وانه بێژ یان په‌رتوكێكی كورتكراوه‌ی ٣٠ په‌ڕه‌یه‌یی كه ته‌نها بۆ كاتی تاقكردنه‌وه خوێندكار سوودی لێ ده‌بینێت. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا كاته‌كانی فێربوونی خوێندكار ، رێژه‌ی به‌شداری خوێندكار له چالاكی و پرۆژه‌كاندا ، كاتی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی تاكه‌كه‌سی یان گروپ ده‌ستنیشان ده‌كرێن. ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ له پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی له ووڵاتانه‌ی ڕۆژئاوا په‌یڕه‌و ده‌كرێت ، پرۆگرامی نوێ و بابه‌تی سه‌رده‌میانه‌ن. بۆ نمونه، منداڵێكی ٧-٨ ساڵانی سه‌نگافوری له كڵاسه‌كه‌یدا له ڕێگای ئه‌كاونتی تویته‌ره‌كه‌یه‌وه وه‌ڵامی پرسیاری مامۆستای وانه بێژ ده‌داته‌وه، یان له ڕێگای ته‌كنه‌لۆجیای (3D) بابه‌ته‌كان به پراكتیكی تاقی ده‌كاته‌وه، لێره‌دا جه‌وهه‌ری ئه‌م شێوازه له فێربوون بریتیه، ١) فێربوونی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م، ٢) گفتوگۆ و گواستنه‌وه‌ی فكره‌كان له پیۆری بۆ پراكتیك، ٣) به‌شداری پێكردنی خوێندكاره له وانه‌كه‌ی (student engagement(. له‌م سه‌ده‌یه‌دا ناكرێت خوێندكارێك په‌روه‌رده بكه‌ین كه دوای پتر له ١٢ ساڵی خوێندن، له زانكۆ فێری هه‌ندێ له بابه‌ته سه‌ره‌تاییه ته‌كنه‌لۆجیه‌كانی سه‌رده‌م ببێت.. له‌م سه‌ده‌یه‌دا داهێنان و زانست زۆر به‌خێرای گه‌شه ده‌كات، بۆیه ده‌بێت خوێندكار هه‌ر له‌سه‌ره‌تاییه‌وه ئاماده‌بكرێت و زانسته‌كانی بیركاری ، كیماو، فیزیا وته‌كنه‌لۆجی به پیوری و پراكتیكاڵ پێ ئاشنا بكرێن تاوه‌كو له زانكۆ ئه‌م زانیاریانه له ئاستی پێشكه‌وتوودا (Advance) بخوێنێت.
نوسه‌ری په‌رتوكی ٢١ وانه بۆ سه‌ده‌ی ٢١ (یوڤان هه‌راری) ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی بابه‌ته‌كانی خوێندن له خوێندنگه‌و زانكۆكانی جیهان پێویستیان به نوێ كردنه‌وه هه‌یه، دیاره ئه‌و ڕه‌خنه له‌ووڵاته پێشكه‌وتووه‌كان ده‌گرێت به پله‌ی یه‌كه‌م، چونكه نوسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و زانسته‌ی ئه‌مڕۆ خوێندكار فێری ده‌بێت، له ٢٠ ساڵی داهاتوودا بی سووده‌بن و هێج سوودێكی زانستی ئه‌وتۆیان نابێت بۆ خوێندكار به‌هۆی پێشكه‌وتنه خێراكانی وه‌كو ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌ی ئای (AI) ، مه‌شین لێرنین (Machine Learning)و بایۆ (Bio-Logical, Bio-Chemical)، فیزیا و .....هتد (سه‌رچاوه‌ی ٤).
ده‌شڵێت خوێندنكار ناتوانیێت به ئه‌ندازه‌ی خێرای گه‌شه‌كردنی بابه‌ته‌كان سه‌ركه‌وتووبێت تیایاندا، چونكه هیچ كه‌س توانای پێشبینیكردنی گۆڕانكاریه‌كانی ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵی داهاتووی نیه. ته‌نانه‌ت ده‌شڵێت دایك و باوكی خوێندكار دڵنیا نیه له‌وه‌ی كه له ١٠ ساڵی داهاتوودا ئه‌و زانسته‌ی كه منداڵه‌كه‌ی له زانكۆ فێری بووه ده‌توانێت كاری پێ بكات یان نا ؟
به‌رهه‌م و داهێنانی زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی دونیا له‌سه‌ده‌ی ٢١ دا
به‌رهه‌م و داهێنانی زانكۆ به‌ناوبه‌نگه‌كان به‌خێرایه‌كی بێ وێنه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له هه‌موو دونیادا، له پێگه‌یاندنی ئه‌ندازیار ، پرۆگرامسازی ، پسپۆڕی به‌توانا تاوه‌كو ده‌گاته چه‌ندین داهێنانی پزیشكی گه‌وره. ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵه دكتۆرێكی به‌توانا ده‌توانن له ڕێگای چیپ (سیم) ده‌توانن چاودێری وورد و پشكنین بۆ ئۆرگانه‌كان و خانه‌كانی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ بكه‌ن، پێت بڵێن كام ئۆرگانه‌ت به‌رگری چه‌ند ساڵی داهاتووی ماوه ، وه كام له ئۆرگانه‌كانی له‌شت پێویستی به گۆڕینه. مرۆڤ گومان ده‌كات كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ڕۆبۆرتیێك بتوانیێت كارێكی نه‌شته‌رگه‌ر ئه‌نجام بدات له بری دكتۆرێك (سه‌رچاوه‌ی ٢).
داهێنه‌ران توانیویانه ئۆتومبێلێكی بێ شۆفێر به‌رهه‌م بهێنن كه سه‌لامه‌تتر شوفێری بكات له شۆفێرێكی سه‌رخۆش (مه‌ست). به‌هه‌مان شێوه فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان دروست بكه‌ن كه بتوانێت وێنه‌ی هاوڵاتیه‌ك بگرێت و چاودێری جوڵه‌ی بكات له به‌رزی پتر له ١٠ هه‌زار مه‌تر (له‌بری كامێرای چاودێری) به پانتای ١٥ كلیۆمه‌تره‌وه. یان فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وان دروست بكه‌ن كه بتوانێت پتر له هه‌زار سه‌نسه‌ر (دیڤایسی ئه‌لیكترۆنی) بڵاو بكاته‌وه به نشێوی و به‌رزایه‌كانی ئه‌فگانستان بۆ چاودێریكردنی شه‌ركه‌رانی تاڵیبان و ده‌نگیان تۆمار بكات، دواتر زانیاریه‌كان بگوازێته‌وه بۆ سه‌نته‌ری كۆ كردنه‌وه‌ی زانیاری سوپا له ئه‌مریكا بێ ئه‌وه‌ی نه حكومه‌ت وه نه هیچ هاوڵاتیه‌كی ئه‌فغانی دركی پێ بكات. فرۆكه‌ی Think Drone بێ فڕۆكه‌وان ده‌توانێت ل 3218 كیلۆمه‌تر ببڕێت له كاتێكی زۆر كوردتدا و قورسایی ٢ ته‌ن ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵبگری. له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت و وه به سه‌ركه‌وتوویش بگه‌ڕێته‌وه به‌بێ هاوكاری و مرۆڤ ( بڕوانه سه‌رچاوه‌ی ٣).
به‌ڵی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت و ده‌بیسترێت وه پێشبینی ده‌كرێت به‌رهه‌می ئه‌قڵی و زانستی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و توێژینه‌وه‌ن. مرۆڤ گومان ده‌كات ئه‌گه‌ر بڵێیی داهێنه‌ران گه‌شتونه‌ته ئه‌و لێڤڵه‌ی كه توانای هاككردنی مێشكی مرۆڤیان هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی خودی مرۆڤ دركی پێ بكات له ڕێگای كۆمه‌ڵێك ئه‌لگۆریپم و زانیاری بایۆ كیمكاڵه‌وه (سه‌رچاوه‌ی ٤)، ده‌توانن له بری تۆ بڕیار بده‌ن، پێت بڵینن تۆ ئاره‌زووی كام خواردن و خواردنه ده‌كه‌یت، ڕێژه‌ی بێركردنه‌وه‌ت له چ ئاستێكدایه، حه‌زده‌كه‌یت سه‌فه‌ری كام ووڵات بكه‌یت، كه‌ی و چۆن سه‌فه‌ر ده‌كه‌یت، ساڵی داهاتوو له كوێ و له‌كام خواردنگه‌یه ژه‌مێك خواردنت خواردوه، كاترمێر چه‌ن سه‌یری چی به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كه‌یت یان كردوته…هتد.
چۆن ڕیفۆرمی په‌روه‌رده‌ی و زانستی بكه‌ین؟
دروستكردنی ده‌سته‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته زانستیه‌كان له خوێندنگه‌كان و زانكۆكان، داڕێشتنه‌وه و نوێ كردنه‌وه‌ییان و لینكردنه‌وه‌یان به بابه‌ته‌كانی خوێندنی باڵاوه.
هێنانی پسپۆڕ له‌ده‌روه بۆ هاوكاری كردن و ڕاوێژكردن (كۆنسڵته‌یشن ) له گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا بۆ به‌دواداچونی كێشه هه‌نووكه‌یه‌كانی پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده و خوێندن.
دروست كردنی لینكی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زانكۆ به‌ناوبانگه‌كان و ناوه‌نده سه‌ركه‌وتوه‌كانی بواری په‌روه‌رده‌ی ووڵاتانی پێشكه‌وتوو (بۆ ئاڵ‌و گۆركردنی زانیاری) ، ئه‌مه ده‌كرێت به سه‌ردانی فیزكڵی یان له ڕێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
كردنه‌وه‌ی خول بۆ په‌ره‌پێدانی توانای مامۆستا یان و توێژه‌ران ، پلانی چۆنێتی به‌ده‌ست هێنانی فه‌ند بۆ پرۆژه‌كانی خوێندكار و مامۆستا. بۆ نمونه چۆن خوێندنگه‌یه‌ك یان زانكۆیه‌ك هه‌وڵ بدات چۆن له ناوخۆی كوردستان یان ده‌ره‌وه لینكی كاری هاوبه‌ش و دروست بكه‌ن. وه چاودێری ( (Monitorپرۆسێسه‌كانی خوێندن بكه‌ن.
به ناساندی زمانی زانستی سه‌رده‌م (ئینگلیزی) و په‌ره‌پێدانی له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن و په‌روه‌رده‌دا (ووڵاتی هندستان و چه‌ندین وولاتی دیكه له لایه‌ن به‌ریتانیاوه داگیركروان به‌ڵام له هه‌مان كاتدا زمانی ئینگلیز بۆته زمانی سه‌ره‌كی په‌روه‌رده و فێركردنیان).
پرۆژه‌ی ستراتیجی و چۆنێتی هه‌ڵسه‌نگاندن و پاداشت كردنی مامۆستایان، توێژه‌ران، داهێنه‌ران به بێ جیاوازی و ره‌چاوی باكگراوندی؛ حیزبی، ئاینی، نه‌ته‌وه‌یی...له‌سه‌ر ئه‌ساسی كاری نوێ، پرۆژه‌ی سه‌ركوتوو، و توێژینه‌وه‌ی نوێ و نه‌شركراو له‌سه‌ر ئه‌ساسی (Reference Index).
هاوكاری ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده و خوێندن له دروستكردن و ڕه‌خساندنی كه‌شی فێربوون و فێركردن، به له‌به‌ر چاو گرتنی توانای خوێندكار، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه خوێندكار بخرێته ژێر په‌ستانی لۆدی زۆری بابه‌ته‌كان و توانای كۆنترۆڵ‌كردنیانی نه‌بێت، لایه‌نی ده‌روونی و توانای خوێندكار له چاو بگێرێت.
پلانی دابین كردنی مامۆستای تایبه‌ت به خوێندكار ( Personal Tutor) له‌سه‌ر جه‌م ئاسته‌كانی خوێندكاردا بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكار ئازادانه كێشه‌و گرفته‌كانی خوێندن یان ڕێنمای زیاتری پێ بگات له‌لایه‌ن مامۆستای ده‌ستنیشان كرا‌و.
هه‌وڵدان بۆ ناساندن گرنگی دان به سیستمی فید باك (Feedback) بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌كان، شێوازی ووتنه‌وه‌ی وانه، هه‌ڵسه‌نگاندی مامۆستا (پیر ئۆبزه‌رڤه‌یشن ) ته‌نانه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندن بكرێت بۆ (Environment) و خزمه‌ت گوزار یه‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا.
په‌یڕه‌وكردنی پۆڵێن كردن و پلانی په‌ره‌پێدانی بابه‌ته‌كان به پێی توانا و ئاستی زانكۆكانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌ساسی توانای ئه‌كادیمی و شاره‌زایی (Expertise) زانستی زانكۆ و به‌شه‌كان، بۆ نمونه زانكۆی سلێمانی له بواری په‌روه‌رده‌دا، زانكۆی پزیشكی هه‌ولێر له بواری پزیشكیدا، زانكۆی كۆیه له بورای نه‌وت و ووزه‌دا.... زانكۆی گه‌شه‌پێدان له بورای یاسا دا و كۆمپیوته‌ردا، زانكۆی كۆمار له بورای ده‌رمانسازی دا...هتد.
هه‌یكه‌لی به‌ڕیوبردن و كاروباری خوێندنگه‌و زانكۆكان گۆڕانكاری تیاندا بكرێت و سیستمی فید باك (Feedback) په‌یڕوه بكرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌كان، شێوازی ووتنه‌وه‌یان، ته‌نانه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندن بكرێت بۆ (Environment) و خزمه‌ت گوزار یه‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا.
ڕاگرتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی خوێندنگه و زانكۆی حكومی و ئه‌هلی، یه‌كخستنیان به پێی ئه‌زموونی شاره‌زایی بابه‌ته‌كان یان ناوچه‌كانیان (لێره‌دا مه‌به‌ست له بێ ئیشكردنی وانه بێژ و ستافی ئه‌كادیمی نیه، بگره ده‌توانرێت گروپی توێژه‌ر و سه‌ركه‌وتویان لێ دروست بكرێن)، ئه‌مڕۆ وانه بێژێیكی زانكۆی دهۆك زۆر به‌سه‌ركه‌وتووی ده‌توانێت وانه به‌خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بڵێته‌وه به ڤێرچوه‌ڵی (Virtually). له كاتێكدا وانه بێژێكی به‌توانای زانكۆكانی ده‌ره‌وه، ده‌توانێت باشترین و نوێترین بابه‌تی زانستی به پتر له هه‌زار خوێندكار له سه‌رانسه‌ری دونیادا بڵێته‌وه به ڤێرچوه‌ڵی به‌بێ به‌شداری فیزكڵی نه خوێندكار نه وانه‌بێژ .
په‌ره‌دان به خوێندنه پیشه‌یه‌كان (Vocational ( و ناردنی خوێندكار بۆ ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێك بۆ ڕاهێنان له فه‌رمانگه‌كان، كۆمپانیاكان، دامه‌زراوه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی شاره‌زایی (Experience).
زۆری خوێندكاریش ته‌نها پێویستی به ئه‌قڵی به‌ڕێوبردنی تازه‌ی سه‌رده‌میانه هه‌یه، ٣ زانكۆ له شاری مانجسته‌ری به‌ریتانیا به ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی خوێندكارانی كوردستان خوێندكاریان هه‌یه، بۆ یه جه‌وهه‌ر له به‌ڕێوبردنه‌كه‌یه‌تی نه‌ك له ژماره‌ی خوێندكار.
دروستكردنی لینك له نیوان خوێندنگه‌كان و زانكۆكان بۆ ئاشناكردنی خوێندكار به بابه‌ته‌كانی زانكۆ و هه‌م كه‌شی خوێندن له زانكۆ، ئاڵوگۆڕی پرۆگرامه‌كان و ئه‌نجامدانی كاركردن به تیم(Team work). ناردن و ئاڵوگۆڕی خوێندكار له‌گه‌ڵ ناوه‌نده پیشه‌یی و ئه‌كادیمه‌كانی ده‌ره‌وه.
له‌كۆتایدا، هیوادارم ئاوڕێك له سیستمه‌كانی په‌روه‌رده و خوێندن بدرێته‌وه و چیتر داهاتووی نه‌وه‌كانی كورد نه‌بن به سوته‌مه‌نی ئه‌و سیستم و پرۆگرامه ته‌قلیدیانه. چونكه داهێنان و پێشكه‌وتن ناوه‌ستن و پشوو درێژ نین، به‌ڵكو ئه‌وه ئێمه‌ین ده‌بێت هاوشانیان به‌رده‌وامبین و كۆڵنه‌ده‌ربین تاوه‌كو نه‌وه‌یه‌كی به ئه‌زموون و به‌هره‌دار پێ بگه‌یه‌نین.
د. به‌ختیار ئه‌مین
وانه‌بێژ و توێژه‌ر له زانكۆی لیڤه‌رپول (به‌ریتانیا)
سه‌رچاوه‌كان.
http://www.gov.krd/p/p.aspx?l=12&p=214
http://compunetix.com/the-impact-of-virtual-doctor-visits-and-telemedicine/
https://edition.cnn.com/2019/02/26/australia/australia-artificial-intelligence-boeing-drone/index.html
https://www.ynharari.com/book/21-lessons/