لە 2020 بێزاریت؟ وادابنێ لەدایکبوی 1900یت

ســــەرکۆ یونس
  2020-11-24     886

نوسەری ئەم وتارە (ستیفن هودگسون) بۆ کەمکردنەوەی ترس‌و بیمی کۆرۆناڤایرۆس کە لەئێستادا جیهان بەقۆناغێکی سەختی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەدا تێدەپەڕێت، گوزەرێکی خێرای بەناو مێژووی نزیکی مرۆڤایەتیدا کردووەو بەگوێماندا دەچرپێنێ و دەڵێت:

لەوانەیە بارودۆخمان بەوشێوەیەش خراپ نەبێت.. ڕاستە ڕەوشەکە ئاڵۆزەو تاڕادەیەک مەترسیدارە بەڵام زۆر گرانە جیاکاری بکەین لەنێوان ئەوەی کە ڕاستییەو ئەوەی کەترسێکی سادەیە. بۆزانینی ڕاستی وادابنێ تۆ لەساڵی (1900) لەدایکبویت.

لەجەژنی لەدایکبوونی (14) ساڵیتدا جەنگی جیهانی یەکەم سەری هەڵداو لەجەژنی لەدایکبوونی (18)ساڵیتدا کۆتایی هات و (22)ملیۆن مرۆڤ لەو جەنگەدا مردن!

لەماوەیەکی تری هەمان ساڵدا پەتای ئەنفلۆنزای ئیسپانی بەجیهاندا بڵاوبوویەوە و بەردەوام بوو هەتا جەژنی لەدایکبوونی (20) ساڵیت تەنها لەو دوو ساڵەدا (50) ملیۆن کەس مردن بەڵێ ..پەنجـــــــا ملیۆن مرۆڤ.!

لەجەژنی لەدایکبوونی (27) ساڵیتدا،بێ بازاڕی و داکشانەوەی گەورە سەری هەڵداو ڕێژەی بێکاری گەشتە (25%) و بەرهەمی گشتی جیهانی بەڕێژەی (27%) دابەزی.ئەم قەیرانە بەردەوام بوو هەتا تەمەنت گەشتە (38) ساڵی، ئابوری ولایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەداڕمان نزیک بوەوەو لەگەڵیشیدا ئابوری جیهان لەمەترسیدا بوو...

هەروەها کاتێک تەمەنت گەشتە (39) ساڵی جەنگی جیهانی دووەم دەستی پێ کردو لەجەژنی لەدایکبوونی(41) ساڵیتدا ئەمەریکا هاتە ناو جەنگەکەوە لەنێوان جەژنی لەدایکبوونی( 39 بۆ 45) ساڵی (75) ملیۆن کەس مردن لەشەڕدا.

هەر لەم ماوەیەدا لەتەمەنی (40) ساڵیتدا پەتای گەڕی (300) ملیۆن کەسی تری کوشت!

لەتەمەنی (50) ساڵیتدا شەڕی هەردوو کۆریا دەستی پێ کردو (5) ملیۆن مرۆڤ تیاچون، لەماوەی لەدایکبوونتەوە تا تەمەنی (55) ساڵیت تۆ بەدەست ترس‌و نەخۆشی ئیفلیجی مناڵان‌و گرانەتاو مەلاریا لەهەموو وەرزێکی هاویندا ناڵاندووتەو بەبەرچاوتەوە هاوڕێکانت و ناسراوەکانتان توشی ئیفلیجی دەبون یان بەهۆیەوە دەمردن!

لەتەمەنی (55) ساڵیتدا شەڕی ڤێتنام دەستی پێ کردو بیست ساڵی خایاندو کارەساتی هەردوو شاری هێرۆشیماو ناکازاکی ڕوویدا و (4)ملیۆن مرۆڤ مردن.

لەماوەی شەڕی ساردی هەردوو جەمسەری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا هەموو ڕۆژێک مرۆڤایەتی لەترس و بیمی لەناوچوونی ناوکیدا دەژیان.

لەجەژنی لەدایکبوونی(62) ساڵیتدا قەیرانی مووشەکەناوکیەکانی کوبا سەری هەڵدا کە بوو بەخاڵێکی وەرچەرخان لەشەری ساردا.

لەبەرئەوە بیر لەهەموو ئەو کەسانە بکەرەوە کەلەساڵی (1900) لەدایکبوون چۆن بەرگەی ئەم هەموو ڕوداوو جەنگ‌و نەخۆشیان گرتووە؟!....

هەربۆیە باشترین هۆی مانەوە لەژیانتدا ئەوەیە لەماڵەوە بمێنەرەوە زۆر تێکەڵ مەبەو هەر کاتێکیش بۆ دابینکردنی پێویستییەکانت چویتە دەرەوە ماسک ببەستەو زو زو دەستەکانت بەئاوو سابون بشۆ...

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×