تکایە پەروەردە و فێرکردن لە لێواری ئاوابوون قوتار بکەن

هێمن ئەحمەد
  2020-12-01     737
لای ھەموان ئاشکرایە زۆربەی بوار و کایەکانی ژیان لە ھەرێم لە لێواری تیاچون و لە گۆڕناندان.یەکێک لە ئەو بوارانەش پەروەردەو فێرکردنە.بەڵام ئێستاش زۆر درەنگ نیە،گەر دەسەڵات بیەوێت ئەم بوارە لەسەر پێی خۆی ڕاگرێت و بە زیندویی بیھێڵێتەوە.
دەسەڵات دەتوانێت بۆ ھێشتنەوە و باشترکردنی ئەم بوارە ئەم خاڵانە جێبەجێ بکات گەر ئەنجامیشیان نەدات بە پێچەوانەوە ئەم بوارە کفن کردن و لە گۆڕنانی بەم زوانە دەبینرێت.ھەوڵیش دەدەم ھەموو ئەو خاڵ و بابەتانەی پەیوەندارن و لەیەک نزیکن لە یەکیان بدەم،بۆ باشتر تێگەیشتنی خوێنەر.
یەکەم؛دابینکرنی بژێوی مامۆستایان(ناڵێم باشترکردنی بژێویان لەم دۆخەدا) بە پێدانی موچەکانیان و شایستە داراییەکانیان لە کاتی خۆیدا،تا مامۆستا ناچار نەبێت پەنا بەرێت بۆ کاری دوەم و سێیەم.وا لە مامۆستا بکرێت تاکە ئامانجی ئەنجامدانی کارەکەی بێت بە دڵسۆزی  نەک ھەموو خولیاو خەیاڵی ڕاکە ڕاکە بێت لە پێناو دابینکردنی بژێوی ماڵ و منداڵ.
دووەم؛توندوتۆڵ کردن و تۆکمە کردنی پەروەردە و فێرکردن و سیستمی گشتی خوێندن بۆ ھەموو قۆناغەکان کە دەکرێت؛وەستاندنی دامەزراندنی ھەڕەمەکی بێت،دەکرێت دامەزراو بە فیلتەری گونجاودا بڕوات تابزانرێت کەسەکە گونجاوە یان نە.وە دەکرێت چەند ساڵی سەرەتا کەسەکە بخرێتە ژێر قۆناغی چاودێری و ئەزمون.یان گۆڕینی بابەتەکانی خوێندن بێت بە جۆرێک لەگەڵ خواست و ژیان و ھزری سەردەم و گۆمەڵگەدا بگونجێت.چونکە چیتر ئەو جۆرە ستایەڵە لە خوێندن ناتوانێت جێی دڵخۆشی و ڕەزامەندی  نەوەکانمان بێت لە ئێستا و داھاتوشدا.ناکرێت چیتر ئەم جۆرە لە خوێندن بەردەوام بێت کە تەنھا دەرچو دەکاتە خاوەن بڕوانامەیەک و دەستوپێ سپی دەکات لە ژیان.
ڕێکخستنەوەی ھۆبەکانی بەڕێوەبەری و لادانی بەڕێوەبەر و ستافە ھەمیشەییەکانی ئیدارەی خوێندنگەکان.کە دەکرێت بۆ ھەر چوار ساڵێک مامۆستایەک بە ھەڵبژاردن بکرێتە بەڕێوەبەر.وە لەسەر مامۆستا بسەپێنرێت کە ھەموو مامۆستایەک دەکرێت جێگر یان بەڕێوەبەری بکات.ھەڵوەشانەوەی یەکەکانی سەرپەرشتیاری و ھاوڕێێ ڕەخنەگر کە دەکرێت ھەڵسەنگاندی مامۆستا لەلایەن دەستەیەک مامۆستای بە ئەزمونی خوێندنگەوە بێت.ئیتر بە ھیچ جۆرێک ڕێگە نەدرێت کۆمەڵێک بە ناونیشانی جیاواز خۆیان لە پڕۆسەی پەروەردە بدزنەوە.دەکرێت یاسای بەخشین و سزاش جێبەجێ بکرێت.بۆ نمونە،مامۆستای سەرکەوتو خەڵات بکرێت وە مامۆستای کەمتەرخەم سزا بدرێت بە دوور خستنەوە بۆ خوێندنگەیەکی تر.بۆ خوێندکاریش دەکرێت ئەم یاسایە جێبەجێبکرێت کە دەکرێت وەرگرتنی بڕێک پارە بێت گەر لە پۆلێکدا بو بە دوو ساڵە. 
سێیەم؛ھێنانی چەند پسپۆڕ و شارەزایەکی پەروەردەیی بیانی.تا بتوانین دیسان سیستمی  پەروەردە بە جۆرێک دابڕێژین لە گەڵ خواست و پێویستی ژیانی سەردەمی تاک و کۆمەڵگەدا بگونجێت.چونکە ئەم جۆرە لە خوێندن لە ھیچ شوێن و وڵاتێکی ئەم جیھانەدا بونی نەماوە و ناتوانێت نەوەکانمان بارگاوی بکات بە توانا و زانست و شارەزایی سەردەمیانە تا بتوانن لە ژیانی داھاتودا ڕوبەڕوی بارگرانی و نەھامەتی و نالەباریەکانی ژیان ببنەوە و ئامادەیان بکەین بۆ ژیانێکی لەو جۆرە.وە ھەوڵ بدەین گرنگی زیاتر بدەین بە بوارە پیشەییەکان و کادر و پسپۆڕی پشەیی ئەمادەبکەین.دەبێت ئەوەش بدەین بە گوێی خوێندکار و نەوەکانی داھاتوماندا کە گرنکترین ئەرکی ئەوان خۆ ئامادە کردنە بۆ ئەرکی قورس و ژیانێکی جەنجاڵ نەک چاو بڕینە دامەزراندن و موچە و پلەو پۆست.
چوارەم؛بە ھیچ بڕوبیانویەکی جیاواز و سەیروسەمەرە ڕێگە نەدرێت چەند مانگ و ڕۆژێک بکرێتە پشو لە ساڵێکی خوێندندا،دەکرێت لەساڵێکدا چەند ڕۆژێک بە فەرمی دیاری بکرێت وەک پشو  نەک کاتێکی زۆری خوێندن بەھەدەر بدرێت.وە پێویستیشە وەک ھەمو وڵاتان ماوەی خوێندنی ڕۆژانە درێژ بکرێتەوە تا کاتژمێر سێ و چواری ئێوارە.
پێنجەم؛ھەموان ئەوە تێدەگەین بەھۆی زیادبونی ژمارەی خوێندکارانەوە پێویستمان بە دروستکردن و بیناکردنی خوێندنگەی نوێ ھەیە.باڵام لە ئێستادا ئەمە قورسە ئەنجام بدرێت،لەبەر ئەوە دەکرێت ھەمان خوێندنگە کۆنەکان لە و بەتاڵایی و شوێنانەی ھەیە تیایاندا کابینەیان تیادا دابنرێت و چەند پۆلێکی تری تیا دروستبکرێت،کە ئەمەیان دەکرێت و گونجاویشە و تێچوشی زۆر نیە بۆ ئەم دۆخە.ئەمەش وا دەکات ژمارەی خوێندکارەکان کەم بکرێنەوە لە ھەرپۆلێکدا و ڕەچاوی بارو دۆخی تەندروستی بکرێت.تا تێپەڕاندنی دۆخەکەو گەیشتنی ڤاکسینەکە.پاشان دەتوانرێت خوێندن باشتر ڕێکبخرێتەوە و ژینگەیەکی باشتر بۆ خوێندن دروست بکرێت.
وەک دەزانین پەروەردەو فێرکردن بەردی بناغەی ھەموو وڵات و نەتەوە پشکەوتوەکانە،ئێمەش چاوەڕێ دەکەین دەسەڵاتداران چاوێک بە بارو دۆخی پەروەردەدا بگێڕنەوە و لە قەیران و لەناوچوون ڕزگاری بکەن.کە ئەمە شتێکی مەحاڵ نیە گەر ویست و ھەوڵ ھەبێت.تا ئستاش دەتوانین بڵێین پەروەردە و فێرکردن گیانێکی تێدا ماوە،دەبا بە ھەموان ئەوانەی خۆیان بە دڵسۆز و بەرپرسیار لەم بوارەدا دەبیننەوە ھەوڵی تەواو بەگەڕ بخەن بۆ دوبارە کەوتنەوە سەرپێی پەروەردە و فێرکردن.



وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەعدی پیرە: یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەبێت
شاسوار عەبدولواحید: پێشنیار بۆ پارتی و یەكێتی دەكەم ماوەیەك ئۆپۆزسیۆن بن
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک ناكه‌ین بە نایاسایی و نادەستوری بەڕێوەبچێت
شه‌ش خاڵ بۆ نه‌بونی متمانه‌ به‌ "هه‌ژماری من" ئاشكراده‌كرێت
مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز: هەژماری من رابگرن و راستەوخۆ لیستی موچە بنێرن بۆ بەغدا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن
وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە
بەیاننامەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەمووچە
ئەدهەم بارزانی: كار لەسەر بەلاڕێدابردنی دۆخەكە دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت
هێمن هەورامی: بڕیارەكەی پارتی بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەیە كە عێراقی لە فرە پێكهاتەوە بەرەو تاك پێكهاتە بردوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×