برسیی و بێ نان بیت و ئازادیش لێ زەوت بکرێت!

سیروان حەمەڕەشید
  2020-12-06     740
 هەموو هەوڵ و کۆششی مڕۆڤ  لەپێناو نان و ئازادییدایە ، گومان هەڵناگرێت  فاکتەری بەردەوامی ژیانی و ئاسودەیی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی  پەیوەستە بەنان و ئازادییەوە..
دەپرسین  لەکاتێکدا خەڵک برسیی بێت و ئازادی لێ زەوت بکرێت. هیچ مانایەک بۆ ئیرادە و کەرامەت  و مڕۆڤبوون دەمێنێتەوە... ؟

ئەم سەردەمەی  خەڵکی کوردستانی پێدا گوزەر دەکات هێندەی ئەم ساتەوەختە پەڕگیر و برسی و زەلیل نەکراو کەسایەتی نەخراوەتە ژێر پۆستاڵەکانەوه ،  تەنانەت لەشارێکی   وەک هەولێردا هیچ جۆرە  ماف و ئازادیی بیڕوڕا و سیاسی  تێدا نەماوە  ،  هاووڵاتییان بەڕادەیەک وا ترسێنراو و چەپێنراوە بوێری و جورئەتی ئەوەییان نییە لەبەردەم مایکی مەڵپەڕێکیدا بەدەربڕینی چەند  وشەیەک گوزاڕشت لە بۆچوون و ئازارەکانیان بکەن؟!!!  ئەمە ئەو ڕاستییگەلەیە ستەمکاری و تۆقاندن بەچ دۆخێکی مەترسیدار گەیشتووە؟!   تا ئاستی لەمڕۆڤخستن ...
 (جۆن ستیوارت مێل )لەبارەی پێشلکردنی ئازادییەوە دەڵێت:" کاتێک ئازادی یەکێک لەتاکەکان زەوت دەکرێت مانای وایە ئازادی کۆی کۆمەڵگە زەوتکراوە" 
گەر بتەوێت شوناسیکی سیاسی بدەیتە هەرێمی کوردستان  ناتوانیت وەک چوارچێوەیەکی سیاسی و خاوەن دەستوور و یاسا و سیستەم پێناسەی بکەیت. بەڵکو تەنها دەتوانرێت بەهەرێمێکی  پڕ لە فەوزا و نائارامی سیاسی و نەبوونی دڵنیایی قوڵ و جەنگەڵ ئاسا وێنای بکەین ، بەشێوەیەک باڵادەستیی یاسای کوێرانە  و  و زەبرو زەنگ تێدا پەیڕەو دەکرێت.

ڕۆژانە لەشەقام و کۆمەڵگەوە دەبینین و دەبیستین  خەڵکی چۆن نەفرەت لەم  دەسەڵاتە  دەکەن،  لەدڵییانەوە دەخوازن ڕۆژێک زووتر لەدەست ستەم و چەوساندنەوەی ئەم بەناو حکومەتە ڕزگارییان ببێت..

 میللەتێک بەخوێنی هەزران ڕۆڵە و تراژیدیای ئەنفال و کیمیاباران و وێرانکاری بۆ ڕزگاری و ئازادی خاک و  کەرامەتیان باجی گەوەر و گرانیدا بێت ، کەچی ئێستاکە بەنیگەرانیەوە لەسەردەستی جەنگاوەر و پێشمەرگەکانی دوێنی(شاخ) دڵڕەقانە ستەم و تەعدایان لێ دەکرێت و نامۆڕڵانە برسیی دەکرێن و ئازادییان لێ زەوت دەکرێت.
زۆرترین بینراو
خەزعەلی: پێشمەرگە دەبێت پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی فەرماندەی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق بێت
سیپان حه‌مۆ: ژماره‌یه‌ك له‌ تێوه‌گلاوانی كوشتنی شه‌ڕڤانه‌كه‌ی حه‌سه‌كه‌ ده‌ستگیركراون
گۆڕانکارییە خێراکانی یەمەن: حوسییەکان پێشڕەوی دەکەن و سوپای یەمەن ناوچەیەکی سەربازیی داخراو ڕادەگەیەنێت
هومام حەمودی: حوکمڕانیی عێراق هاوپەیمانێتییەو دەبێت چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر حوسییه‌كان ره‌تكرده‌وه‌‌
بەرپرسێکی ئەمریکی: دەمانەوێت وڵاتانی ناوچەکە خۆیان سەرکردایەتیی قەیرانە ئەمنییەکان بکەن
یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال چەکەکانیان ڕادەستی بەغدا دەکەن؛ چیای شنگال بەتەواوی دەچێتە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فیدراڵی
له‌ زیندانی كۆبانێ نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون
لە حەسەکە دژی شەهیدکردنی سیپان حوزنی خۆپیشاندانێکی جەماوەری ئەنجام درا
فانس بەدوای ڕاستییەکاندا دەگەڕێت: پنتاگۆن ڕووبەڕووی کەمیی چەک و تۆمەتی شاردنەوەی زیانەکان دەبێتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×