سیاسەت دەرگا داخستن نییە

ئاراس فەتاح
  2020-12-07     932

بەکارهێنانی ھێز و مۆنۆپۆڵی زەبروزەنگ لە مۆدێلی دەسەڵاتدارێتیی براگەورەکاندا چووەتە قۆناغێکی مەترسییدار بۆ کۆمەڵگای کوردستان. گەرچی دەسەڵاتێکی مەرکەزیی لە هەولێر هەیە و دادگایان هەیە، بەڵام هەر بکەر و هێزی شاراوە و نادیارە تاکڕەوانە فەرمانی دەرگاداخستن دەردەکەن و لەبری یاسا توندتوتیژیی ناشەرعیی پیادەکەن. ئەم دۆخە نەخوازراوەش کۆمەڵگای ئێمە بەرەو هەڵدێری ئینفیلاتێکی ئەمنیی دەبات کە مەترسییەکی گەورە بۆ ئاساییش و پێکەوەژیانی کۆمەڵاتییمان بەرھەمدەھێنێت. ئەوەی مۆدێلی دەسەڵاتدارێتیی براگەورەکان لە دەسەڵاتدارێتیی باوکەکان جیادەکاتەوە، زیادەڕەویی نییە لە پیادەکردنی توندتوتیژییان، بەڵکو دابەشبوونی مەرکەزی بڕیار و نادیاریی بکەرەکان و دروستکردنی فەزایەکی خۆڵەمێشییە کە کەس زانیاریی راستەقینەی دەستناکەوێت.

پانۆرامای هەنووکەیی کوردستان واقعێکی سیاسیی زۆر تاڵ و ناشیرینمان پیشاندەدات؛ ھەر حیزبە لە ناوچەی دەسەڵاتدارێتیی خۆی و ھەر دەستە و کوتلەی ناو حێزبێکیش بە ئارەزووی خۆی و هەر برایەک، مامێک، خاڵێک و کاکێکیش بەکەیفی خۆی، دەتوانێت لەبری یاسا فەرمان دەربکات و بەنھێنیی چالاکوان و رۆژنامووس زیندانیی بکات، وەک پیشەی باوانیان مامەڵەی پەرلەمان، وەک یانەیەکی شەخسیی خۆیان بکەن و بەئارەزووی خۆیان دەرگاکەی دابخەن و کەییش ویستیان بیکەنەوە، بە لایڤ لەسەر شەقامەکان ئەندام پەرلەمان بیراز و فەلاقە بکەن و بە نهێنییش هەڵبکوتنە سەر دەزگای رۆشنبیریی و ڕۆژنامەنووسیی و کەناڵی تەلەفیزیۆنیی و دەرگاکانیان دابخەن.

گەرچیی حیزبە دەسەڵاتدارەکان لەکاتی توندتوتیژبوونی پەیوەندییەکانی نێوان خۆیان کولتووری سوتاندن و داخستنی دەرگای بارەگا و سنووری یەکتریان داهێنا، بەڵام کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان دەکەوێتە مەترسییەوە، بەپاساوی هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی، هەموو ئەو دەرگا میدیایی و رۆشنبیرییانە بەشەق دادەخەن کە وەک دوژمن لۆکالیزەی دەکەن. 

کۆمەڵگای سیاسیی ئێمە لەپاڵ بەخۆڵەمێشکردنی سیاسەت کە بە فەرمانی بکەرنادیار، بێسڵەمینەوە و لێپرسینەوە، توندوتیژیی و تەعەسوفییەت بەرامبەر بە هەموو کەس و گروپ و دەزگایەک پیادەدەکرێت، مۆدێڵی سیاسەتمداری دەرگاداخەریشی داهێنا.

سیاسەت وەکو کردەیەکی ناو ڕوبەری گشتیی، مانای کرانەوە و گفتوگۆیە، بەڵام لە ژێر فەرمانڕەوایەتیی براگەورەکانی حیزبی کوردییدا کورتکراوەتەوە بۆ کردەی داخستنی دەرگا و دەم و شەقام.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
مەزڵوم عەبدی: ڕێککەوتنی دیمەشق تەسلیمبوون نەبوو، بەڵکو قۆناغێکی نوێی خەباتە لەناو دەوڵەتدا
دوای چۆڵکردنی ۱۸ کەمپ لەلایەن ۳ هەزار و ۸۰۰ گەریلا، پاسەوانی سنوور و پێشمەرگە لە ناوچە سنوورییەکان جێگیر دەبن
مەسعود پزیشکیان: سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان دەکەم
لەشەشەمین ساڵیادی مەرگی فوئادە ڕەشدا، سۆڵیدارێتییەکەی فوئادە ڕەش‌و ڕێکخراوەکانی ئێستا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: به‌داخه‌وه‌ كورد هێشتا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه‌، خوازیاری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمانین
بوومەلەرزەی سیاسی لەئەڵمانیا: سەرکەوتنی مێژوویی AfD لەویلایەتی ساکسۆنی-ئانهاڵت
تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان وەک هاوسەرۆکانی دەم پارتی هەڵبژێردرانەوە
دوو موڵکی موجتەبا خامنەیی بە 36 ملیۆن پاوەند دەفرۆشرێن
خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی بۆ کتێبی "ساڵانی لەبیرکراوی ناسیۆنالیزمی کورد لەئێران"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×