جیاوازی‌ چینایه‌تی‌‌‌و شكستی‌ حزبایه‌تی‌

شنۆ عوسمان
  2020-12-08     415
- ئە‌مه‌ی‌ له‌كوردستان ڕوده‌دات دابه‌شكاری‌ ته‌واوی‌ چینه‌كانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زه‌ق. چینێك گه‌یشتۆتە ‌كه‌شكه‌لانی‌ فه‌له‌ك له‌سه‌رداهاتی‌گشتی‌‌و چینێكیش رؤژ به‌رؤژ داده‌ڕمێت. كه‌واته‌ ئەوه‌ی‌ پێی‌ ده‌گوترێت چینی‌ ئە‌فه‌ندی‌ مامؤستاو فه‌رمانبه‌ر‌و ته‌ندروستكار له‌كورستاندا بونه‌ته‌ چینی‌ هه‌ژارو ده‌ستكورت.
به‌واتای‌ له‌چینی‌ ناوه‌ندی‌ كهو‌تون له‌به‌رامبه‌ریشدا چینێك واهه‌ڵتۆقیون له‌هیچ وڵاتێكی‌ سه‌رمایه‌داری‌ گه‌وره‌دا به‌سه‌دساڵ بازرگانیكردن ناگه‌نبه‌م سه‌رمایه‌یه‌. 

- زۆربه‌ی‌ حزبه‌كانی‌ كوردستان، له‌پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ داهاتوودا، به‌رشكستی‌ گه‌وره‌ ده‌كه‌ون. پێچه‌وانه‌ی‌ بؤچونی‌ باو ئە‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ژماره‌ی‌ به‌شداربو زۆرزیاتر ده‌بێت، كه‌ له‌زانستی‌ سیاسیدا پێی‌ ده‌ڵێن ده‌نگی‌ خۆڵه‌مێشی‌ هەروەها ده‌نگده‌ری‌ یه‌كه‌مجاریش. (ده‌نگدانی‌ ئه‌مه‌ریكا تازه‌ترین نمونه‌بو له‌ساڵی‌ 2020). زؤربه‌ی‌ حزبه‌سیاسیه‌كان ئە‌وه‌ی‌ ڕایگرتون چینی‌ ناوه‌ندبوو‌، چونكه‌ نوخبه‌ی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ نییه‌ (ئە‌گه‌ر تاقه‌تیشیبێت بچێت بۆده‌نگدان). له‌به‌رئەوه‌ی‌ زۆربه‌ی‌ به‌شداربوانی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان خه‌ڵكی‌ چینی‌ ناوه‌ندن، حزبه‌كانیش به‌تایبه‌ت یه‌كێتی‌‌وگۆڕان، له‌سه‌ر ده‌نگده‌ری‌ چینی‌ ناوه‌ندخۆیان بنیاتناوه‌. ئەمجاره ‌ئە‌م چینی‌ ناوه‌نده‌ له‌ڕێی‌ ده‌نگه‌وه ‌سزای‌ سیاسی ئەم دولایه‌نه ‌ده‌دات.

گؤران‌و یه‌كێتی‌ له‌هه‌موو شتێكداجیاوازبن، به‌ڵام ده‌نگده‌رێكی‌ هاوبه‌شیان هه‌یه‌، كه ‌یٔێستا ئەم ده‌نگده‌ره‌ هاوبه‌شه‌ گیرفان‌و داهاتیان یه‌كسان بؤته‌وه به‌سفر، هه‌ندێكیشیان یان زۆربه‌شیان ره‌نگه ‌به‌شداری‌ هیچ خؤپیشاندان یان ده‌نگدانیان نه‌كردبێت، به‌ڵام یٔەمجاره‌ واچاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌شداری‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ ده‌نگدان بكه‌ن، یٔه‌مه‌ش خاڵێكی‌ لاوازی‌ یه‌كێتی‌و گؤڕان ده‌بێت.

- ئە‌ی‌ پارتی‌‌و ئیسلامییە‌كان؟ (هیچ گوتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی ئە‌گه‌رهه‌بوبێت) له‌مه‌ودوا ناتوانێت خه‌ڵك له‌سه‌ر سفره‌ی‌ خۆی كۆبكاته‌وه‌، چونكه‌ ژیان له‌سایه‌ی‌ دروشم‌و ختابی كوردایه‌تیدا بریتیبێت له‌هه‌ژاری‌ خه‌ڵك، هاوڵاتیان واز له‌و گوتاره‌ ده‌هێنێت، له‌به‌رئە‌وه‌ی‌ كه ‌نوخبه‌یه‌ك فولبژی‌‌و نوخبه‌یه‌كیش هه‌ژار ئیتر كوردایه‌تی‌ چ مانایه‌كی‌ هه‌یه‌ حزبه‌ ئیسلامیه‌كانیش یه‌كگرتو كؤمه‌ڵ له‌ناو هاوكێشه‌ی‌ كورسیه‌ك كه‌م‌و كورسیه‌ك زیاد زیاتر بڕناكه‌ن، ئە‌مانیش نه‌یانتوانیوه‌ ده‌نگی‌ چینی‌ ناوه‌ند به‌ده‌ستبهێنن له‌به‌رئە‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر گوتاری ئیسلامی‌ سیاسی خۆیان بنیاتناوه‌‌و نه‌شبونه‌ته‌ سه‌كۆی راسته‌قینه‌ی‌ خه‌ڵك.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×